مستەفا چاوڕەش: تەنها 15 مادەی ناو پەیڕەوی ناوخۆ پەسەندکراوە ئەوانی تر ماوەتەوە بۆ سبەینێ
  2023-09-29       459       

کارەکانی ئەمڕۆی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی کۆتایی هات، دەنگ بە لیژنەکانی پێشمەرگە و کەمئەندامانی سەنگەر و زیندانیانی سیاسیدرا، هەروەها 12 ماددەی پەیڕەوی ناوخۆ پەسەندکرا، بۆ سبەینێش بەردەوامی دەبێت و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێت و رێواس فایەق یەکێکە لە کاندیدەکان.

لە بارەی ئەمڕۆی کۆنگرەکەوە مستەفا چاوڕەش  یەکێک لە ئەندامانی کۆنگرەی یەکێتی رایگەیاند، زیاتر لە کاتژمێرێک گفتوگۆی لەسەر پەیڕەوی ناوخۆکرا، کە زیاتر لە 60 ماددەیە، ئەمڕۆ دەنگ بە 12 ماددە دراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ کۆنگرەی یەکێتی تەواونابێت و سبەینێش بەردەوام دەبێت، لەوانەیە سبەینێ کۆتا رۆژی بەرێوەچونی کۆنگرەی پێنجی یەکێتی بێت، هێشتا باس لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی نەکراوە.

لەلایەکی دیکەوە کەریم شکور پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی ئەوەی خستەڕو، لیژنەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و کەمئەندامانی سەنگەر لە کۆنگرەی یەکێتی دەنگی لەسەر درا.

هاوکات رێواس فایەق باسی لەوەکرد، ناتوانین کات بۆ دایکردنی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دیاریبکەین، چونکە کاروبارەکانی پەیڕەو هێشتا ماوە، دوای تەواوبونی گفتوگۆکانی پەیوەست بە پەیڕەوی ناوخۆ، ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەڵدەبژێرن و ئەویش یەکێک دەبێت لە کاندیدەکان. 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×