به‌گوێره‌ی خشته‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، گفتوگۆ له‌باره‌ی پێنج ته‌وه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام بڕگه‌ی به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی تێدا نیه. ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاساییش ده‌ڵێت، پڕۆسەی دەنگدان بۆ بەپارێزگابونی هەڵەبجە بەمەبەست دوادەخرێت.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی خشته‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، گفتوگۆ له‌باره‌ی پێنج ته‌وه‌ر ده‌كرێت كه چوار ته‌وه‌ریان ده‌نگدان و یه‌كێكیشیان خوێندنه‌وه‌یه بۆ پرۆژه‌یاسایه‌ك، به‌ڵام پرۆژه‌یاسای به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی تێدا نیه كه ئه‌مڕۆ له‌خشته‌ی كاردابو، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی سیاسییه‌وه ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یاسایه دواخرا.
یادگار مەحمود، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاندووه، ئەمە بۆ جاری سێیەمە بڕگەی بەپارێزگابونی هەڵەبجە لەدانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا لادەبریت و دوادەخرێت بۆ کاتێکی دیکە. ئاماژەی بەوەدا، هەروەکو جارانی پێشوو لایەنە شیعی و سونییەکانی پەرلەمانی عێراق پێیانوایە کە هەندێک لەقەزاکانی عێراق دەبێت ببێتە پارێزگا، "ئێمە وەک لایەنە کوردستانییەکان هیچ ناڕەزایەتییەکمان نییە لەسەر ئەو مەرجەی کە ئەوان دایانناوە".
ناوبراو راشیگەیاند، پڕۆسەی دەنگدان بۆ بەپارێزگابونی هەڵەبجە بەمەبەست دوادەخرێت.
یادگار مەحمود دەڵێت، "ئەم جارە لایەنە سیاسییە کوردییەکان رازیبون لەسەر دواخستنی پرۆژەیاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە، ئێمە پێمان باشبو دوابخرێت پێش ئەوەی پڕۆژەیاساکە لە دانیشتنەکەدا دەنگی پێویست نەهێنێت، چونکە ئەگەر پڕۆژەیاساکە دەنگ نەهێنێت ئەوا لەم خولەدا ناتوانرێت بۆ جارێکی دیکە بهێندرێتەوە نێو دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق و دەنگی پێبدرێت".
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەشکرد، لایەنە شیعی و سونییەکانی پەرلەمانی عێراق پرسی بەپارێزگابونی هەڵەبجە دەبستنەوە بەپرسی بەپارێزگابونی هەندێک لەقەزاکانی دیکەی عێراق، "ئێمە وەک لایەنە کوردییەکان لاریمان نییە قەزاکانیان ببێتە پارێزگا، بەڵام داوکارییمان ئەوەیە ئەو پرسەی خۆیان بە پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە نەبەستەنەوە".
هه‌ڵه‌بجه له‌ساڵی 2014وه بووه به‌پارێزگا، به‌ڵام تا ئێستا كۆمه‌ڵێك ناوه‌ندی حكومی و ناحكومی لێنه‌كراوه‌ته‌وه، به‌رپرسانی هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ڵێن، له‌ئێستادا شاره‌كه پێویستی زیاتری به‌ته‌واوكردنی فه‌رمانگه‌كان و خزمه‌تگوزاری زیاتر هه‌یه.