سروە عەبدولواحید: لە بەغداوە کێشەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەکەین
  2023-10-02       743       

سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەشێوەیەکی دەستوری و یاسایی کێشەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە بەغداوە چارەسەردەکەین و لەمە بەدوا نابێت موچەی موچەخۆرانی هەرێم دوابخرێت.

ئاوێنە: سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەڕلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، بە ئێن ئاڕتی رایگەیاند، لەگەڵ پەرلەمانی عێراق باسی ئەوەیان کردوە کە دەبێت فەرمانبەرانی هەرێم مافی خۆیان لە کاتی خۆیدا وەربگرن چونکە ئەمە مافێکی سەرەتایی موچەخۆرانی هەرێمە.

وتیشی "لە چوارچێوەی یاسا و دەستور ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەین."

ئاماژەی بەوەش دا، هەرچییەک بێت و هەرچۆنێک بێت دەبێت فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم شایستە داراییەکەنیان لە کاتی خۆیدا وەربگرن.

لەبارەی ئەو پڕۆژەیەشی كە نەوەی نوێ و چەند فراكسیۆنێكی تر پێشكەشیان كردوە، وتی، پڕۆژەکەی نەوەی نوێ خۆی لە دروستکردنی کارتی بانک دەبینێتەوە بۆ سەرجەم موچەخۆرانی هەرێم و دەبێت لە کاتی خۆیدا و هەمو مانگێک راستەوخۆ موچەکەیان بچێتە سەر هەژماری بانکەکانیان.

باسی لەوەش کرد، ئەم پڕۆژەیە دەبێت زو جێبەجێ بکرێت و نابێت چاوەڕوانبین هەتاوەکو چەند ساڵێکی تریش کێشەی موچە وەکو خۆی بمێنێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×