بوومەلەرزەیەک قەزای خانەقینی ھەژاند
  2023-10-09       361       

بوومەلەزرەیەک بەگوڕی ٤،٥ پلە بە پێوەری رێختەر، قەزای خانەقینی سەربە پارێزگای دیالە ھەژاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 9_ی تشرینی یه‌كه‌م_ی 2023  وەزارەتی گواستنەوە عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە ، بوومەلەزرەیەک بەگوڕی ٤،٥ پلە پێوەری رێختەر قەزای خانەقین سەربە پارێزگای دیالەی ھەژاندووە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، بوومەلەرزەکە بە دووری ١٧ کیلۆمەتر لە باشووری رۆژھەڵاتی قەزای خانەقین روویداوە و ھاووڵاتییان ھەستییان بە بوومەلەرزەکە کردووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، باس لەوەیش کراوە ،کە بوومەلەرزەکە، ھیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×