"لەدوو ساڵی داهاتودا هەموو موچەخۆرانی هەرێم، موچەكانیان لەڕێگەی کارتی بانکیەوە وەردەگرن"
  2023-10-11     

ئا: ئاوێنە

 

سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گۆڕانكاریى له‌شێوازى وه‌رگرتنى موچه‌دا ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لەدووساڵی داهاتودا هەموو موچەخۆرانی هەرێم، موچەكانیان لەڕێگەی کارتی بانکیەوە وەردەگرن".

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی موچەی فەرمانبەرانەوە زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لەدوو ساڵی داهاتودا سه‌رجه‌م موچەخۆرانی هەرێم موچە لەڕێگەی کارتی بانکیەوە وەردەگرن، لەئێستادا لەشاری هەولێر لەڕێگەی سێ بانکەوە کارەکان جێبەجێدەکرێت‌و لەداهاتویەکی نزیکدا لەشارەکانی سلێمانی‌و دهۆکیش دەستپێدەکرێت".

ئه‌م په‌یامه‌ى بارزانی له‌مینى پرۆسەی تۆمارکردنی (هەژماری من)دا هات لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێرو ڕاشیگه‌یاند، "هەژماری من ئاسانکارییەکی زۆردەکات بۆ پێدانی موچەو ئەو خزمەتگوازییە بانکیانەی کە هاوڵاتییان دەتوانن سودی لێوەرگرن، قۆناغی دوەمی هەژماری من لە 3ی ئەیلولەوە دەستیپێکردوەو تائێستا 65 هەزار کەس تۆمارکراون".

ئه‌وه‌شى وت، "ئێمە لەکابینەی نۆیەم بڕیاری ئەوەمانداوە، کە بەرنامەی هەژماری من دروستبکەین بۆ ئاسانکاریکردنی پێدانی موچە بەفەرمانبەرانی کەرتی گشتی، دواتر بۆ هەموو کەرتی تایبەتیش ئەمە بگرێتەوە، ئەم پڕۆژەیە لەچەندین قۆناغ پێکدێت، قۆناغی یەکەم لەسەرەتاوە بۆ تاقیکردنەوە بوو کە لەنەخۆشخانەیەکەوە دەستمانپێکرد پێش چەند مانگێک‌و تائێستاش ئەو پڕۆژەیە بەسەرکەوتویی بەردەوامە".

زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاند، "دوای ئەمە قۆناغی دوەم ئەوەبوە کە بەفەرمی ئێستا ئێمە ڕایدەگەیەنین، کە پڕۆسەی هەژماری من بکەوێتەکارو لە3ی ئەیلولەوە دەستیپێکردوەو تائێستاش 65 هەزار کەس تۆمارکراون، ئومێدمان وایە کە کەمتر لەدوو ساڵ هەموو فەرمانبەرانی کەرتی گشتی بگرێتەوە، لەهەمانکاتیشدا هەوڵی ئەوەمانداوە کە لەگەڵ بانکەکانیش ڕێکبکەوین کەرتی تایبەتیش بخرێتە ئەم پڕۆسەیەوە".

مه‌سرور بارزانى ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه‌، "تائێستا سێ بانکی هەرێمی کوردستان بەشدارن‌و هەندێک بانکی دیكه‌ش لەگفتوگۆدان لەگەڵ حکومەت بۆ ئەوەی بتوانن بەشداریی لەم پڕۆسەیەدا بکەن، ئەمە سودێکی زۆرى بۆ بانکەکانیش ده‌بێت‌و بێگومان فەرمانبەرانی حکومەتیش یان خەڵکی تریش لەکەرتی تایبەت دەتوانن سودمەندبن".

ئه‌وه‌شى وت، "لەماوەیەکی نزیکدا ئەوانەی کە تۆماردەکرێن کارتیان پێدەدرێت لەلایەن بانکەکانەوە بۆ ئەوەی بتوانن سود لەبانکەکانی خۆیان وەربگرن، بەڵام ئەوەی کارتیشی هەیە پێویستە شوێنێک هەبێت کارتەکەی بخوێنێتەوە، لەبەرئەوە ئێمە بەرنامەی حکومەتیشمان ئەوەیە کە لەگەڵ هەموو ئەو شوێنانەی کە پێویستە هەم ڕێگەی ATMـە بۆ ڕاکێشانی پارە یان خوێندنەوەی ئامرازی خوێندنەوەی کارتی فەرمانبەرانە هی موچەخۆرانە ئەوانەی خاوەن کارتی بانکین بتوانن بەشێوەی کارت نەک بەشێوەی کاش ئیشوکاری خۆیان پێ ڕاپەرێنن".

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×