کەسوکاری ئەو ئەندامەی كەنەكە كە لە هەولێر كوژرا، داوای ئاشکراکردنی بکوژی کوڕەکەیان دەکەن
  2023-10-12     

ئا: ئاوێنە

 

ئێوارەی پێنجشەممە ١٢ی ئەکتۆبەر، کەسوکاری دەنیز جەودەت، ئەو ئەندامەی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان كە لە هەولێر كوژرا، لە بارەگای کەنەکە لە شاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، داوایانکردن حکومەتی هەرێم بکوژی کوڕەکەیان ئاشکرا بکات تاوەکو بەسزای خۆی بگەیەنرێت.

 

کەسوکاری دەنیز جەودەت لە باکوری کوردستانەوە هاتونەتەوە بۆ هەولێر بەمەبەستی سۆراخکردنی بکوژی کوڕەکەیان و تائێستا هیچ کەسێک لەسەر تیرۆرکردنی دەنیز جەودەت، كە هاوكات بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كەنەكە بو، دەستگیرنەکراوە .

لەوبارەیەوە جەودەت بولبون باوکی دەنیز وتی: ماوەی 24 ڕۆژە کوڕەکەمان تیرۆرکراوە، تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک لەسەر روداوەکە دەستگیرنەکراوە و لایەنە ئەمنییەکانیش هیچیان لەسەر روداوەکە نەدرکاندوە، داواکارین بکوژی کورەکەمان ئاشکرا بکرێت.

ڕاشیگەیاند، دەنیز بەبێ تاوان لە شاری هەولێر تیرۆرکرا، کوڕەکەمان مامۆستای زمانی کوردی بو، کێشە و گرفتی لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەبوە، بۆیە جێگای شانازیی بنەماڵەکەمانە کوڕەکەمان لەسەر دۆزی گەلی کورد شەهیدکراوە.

باوکی دەنیز باسی لەوەشکرد، چەند ڕۆژێکە لەشاری هەولێرین، لەسەر روداوەکە سکاڵامان لە دادگا و ئاسایشی هەولێر تۆمارکردوە، تاوەکو بکوژەکەی دەستگیربکرێت و بکەری ڕوداوەکە بدۆزرێتەوە و بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێت، کە کێ لە پشت ڕوداوەکە ووە؟.

کەسوکاری دەنیز جەودەت ئەوەیانخستەڕو، پێویستە حکومەتی هەرێم و لایەنە ئەمنییەکان بەزوترین کات پلانگێران و بکوژی کوڕەکەیان بدۆزنەوە و ئاشکرای بکەن، هەروەها هۆکارەی تیرۆکردنی بخرێتەرو، کە بۆچی و لەبەرچی کەسێکی مەدەنی تیرۆر دەکرێت؟

نیوەڕۆی ڕۆژی 18ـی مانگی ڕابردوی ئەمساڵ لە شاری هەولێر هێرشێکی چەکداریی کرایە سەر بارەگای کەنەکە، بەو هۆیەوە دەنیز جەودەت، بەرپرسی ئۆفیسی کەنەکە لە هەولێر تیرۆر کرا، بەڵام تا ئێستا بکوژەکەی دەستگیرنەکراوە و هێزە ئەمنییەکانی هەولێر هیچ ڕونکردنەوەیەکیان لەوبارەیەوە نەداوە.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×