پەرلەمانتارێكی یەكگرتو: داوا لە وتاربێژانی مزگەوتەكانی هەرێم كراوە باسی شەڕی فەلەستین نەكەن
  2023-10-12     

ئا: ئاوێنە

 

بەقسەی پەرلەمانتارێكی یەكگرتوی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق، لایەنە بەرپرسەكانی هەرێمی كوردستان داوایان لە وتاربێژانی مزگەوتەكان كردوە لە وتاری هەینیدا باسی شەڕی فەلەستین نەكەن. پێشی وایە "ئەمە پێمان دەڵێت کە بەرپرسانی ئەم وڵاتە لە ڕاستیدا دژی دین و پیرۆزییەکانی دینی خەڵکی کوردستانن."

 

دارا سێكانیانی، پەرلەمانتاری یەكگرتوی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا وتی "لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ داوایان لە زانایانی ئایینی کردوە کە لە وتاری ڕۆژی هەینیدا باسی هێرشەکانی دەوڵەتی زایۆنی بکەن بۆ سەر هاوڵاتیانی  بێتاوانی فەلەستینی لە کەرتی غەزە."

ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی"بەڵام لە حکومەتە کاربەڕێکەرەکەی لای خۆمان لایەنە بەرپرسەکان داوایان لە وتاربێژانی مزگەوتەکانی کوردستان کردوە کە لە میانەی وتاری هەینیدا نابێت باسی شەڕی نێوان قەوارەی زایۆنی و موسوڵمانەکانی فەلەستین بکەن."

دارا سێكانیانی پێی وایە "ئەمە پێمان دەڵێت کە بەرپرسانی ئەم وڵاتە لە ڕاستیدا دژی دین و پیرۆزییەکانی دینی خەڵکی کوردستانن."

ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی"لە کاتێکدا مزگەوتی ئەقسا یەکەم ڕوگەی (قبله)ی موسوڵمانان بوە، ئەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان بەزورترین کات بێتە سەرهێڵ كە ئایا ئەوە هەڵوێستی فەرمی حکومەتی هەرێمە بەرانبەر بەم ڕوداوە یان هەڵوێستی چەند کەسێکی نابەرپرسە."

پەرلەمانتارەكەی یەكگرتوی ئیسلامی لەو بڕوایەدایە ئەو هەڵوێستە "زیانی زۆر گەورە" بە ناو و ناوبانگی کورد دەگەیەنێت.

زۆرترین بینراو
لە لیبیاوە بۆ ئیتاڵیا؛ ١٨ کۆچبەری کورد بەهۆی تێکشکانی یەختەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا
هێزە ئەمنییەکان کۆتاییان بە مانگرتنی پێنجوێن هێنا و دەیان کەس دەستبەسەر کران
مەرجەکانی ناردنی بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا کران
ئەمریکا مەرج بۆ عەلی زەیدی دادەنێت: دوورخستنەوەی لایەنەکانی سەر بە ئێران یان سزای دارایی قورس
گەرمترین ڕۆژی مانگی ئەیلوول بەڕێوەیە؛ کەشناسیی هەرێم پێشبینییە نوێیەکانی بڵاوکردەوە
بەڵگەنامەکان لەنێو ئاو و پوشدا شاردرابوونەوە؛ دەستەی دەستپاکی تۆڕێکی گەورەی گەندەڵی دەستگیرکرد
تۆڕی هەواڵی ئێن بی سی: فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا لەسەر ئەگەری هێرشکردنە سەر حوسییەکان دابەشبوون
کۆمەڵەی پەنابەران: هەواڵی خنکانی کۆچبەرانی ڕاپەڕین لە دەریای ناوەڕاست ڕاست نییە
ئەردۆغان: کۆتایی بە شەڕی حوسییەکان و سعودیە دەهێنین
پێشنیازێک کارمەندانی بەرگری، ناوخۆ و دژەتیرۆر سەرپشک دەکات لە گۆڕینی میلاکەکەیان بۆ مەدەنی
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×