مامۆستایانی ناڕازی: هەڕەشە ساردمان ناكاتەوەو بایكۆت ناشكێنین
  2023-10-24     

ئا: ئاوێنە

 

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی و مامۆستایانی وانەبێژ جەخت دەكەنەوە كە لەژێر هیچ هەڕەشەیەكدا بایكۆت ناشكێنن تا ئەو كاتەی داواكارییەكانیان جێبەجێ دەكرێن.

 

شەوی سێشەممە، نوێنەرانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی و مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم بەرێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییان ئەنجام دا.

لەسەرەتای كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا، راگەیەندراوی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی خوێندرایەوە كە تێیدا هاتبو"بڵاوكردنەوەی هەواڵی ساختە ساردمان ناكاتەوە، هەڕەشەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ نامان ترسێنێت، بۆیە بەهیچ شێوەیەك بایكۆت ناشكێنین."

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی داوایان لە خاوەن پۆست و بەڕێوەبەرەكان كرد، "كورسییەكانیان بكەنە قوربانی لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و سەندنەوەی مافی هەمواندا."

هەروەها داواشیان لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران كرد "بوێرانە بەردەوام بن لە بایكۆت و گوێ نەدەنە هیچ هەڕەشەیەك و وەڵامی هیچ ڤۆیس و نامە و گروپچاتەكانی فەرمانگەو قوتابخانەكانیان نەدەنەوە."

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەیاندا، مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی باسیان لەوە كرد كە لەئێستادا پلانی ئەنجامدانی خۆپیشاندانیان نییە جگە لە پاڵپشتی گردبونەوەكانی مامۆستایانی وانەبێژ.

هەروەها ئاماژە بەوەشدرا كە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە هیچ لایەنێك قبوڵ ناكەن "بەتایبەتی ئۆپۆزسیۆنی ساختەو كەسانی گومانلێكراو كە سواری شەپۆلی ناڕەزایەتیی مامۆستایان و فەرمانبەران بن."

دوابەدوای ئەوەش یەكێك لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەداو لە وتەیەكدا وتی، دوای كۆبونەوەمان لەگەڵ سەرجەم نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنین بایكۆتی پڕۆسەی خوێندن لەلایەن مامۆستایانی وانەبێژەوە بەردەوامەو پشتیوانی تەواوەتی كێشەی خۆمان دەكەین و پشتیوانی تەواوی كێشەی مامۆستایانی دامەزراویش دەكەین.

وتیشی"ئەو ئازارانەی كە لای مامۆستایانی دامەزراوە، رۆژێك دێتە بەردەم مامۆستایانی وانەبێژیش. داوا لەسەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ دەكەین لەسەرجەم شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، هیچ جۆرە چاو سوركردنەوەیەك و پلانێكی بایكۆت شكاندن لەلایەن هەر لایەنێكەوە بێت، نادیار بێت یان ئاشكرا بێت، نەتانترسێنێت."

هەروەها وتیشی"داواتان لێدەكەین شكۆی مامۆستایەتی، شكۆی پەروەردە، شكۆی شەخسیەتتان لەناو هۆڵەكانی خوێندندا پەیوەستە بەم بایكۆتەوە، دەبێت ئەم كاروانە بەسەربەرزی هەتا مەنزڵی خۆی ببەین."

جەختیشی كردەوە كە ئەوان تەنها بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ كۆتایی بە بایكۆت دەهێنن و وتیشی"داوامان ئەوەیە لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیار بدەن و بەرپرسیارانە مامەڵە بكەن و كۆبونەوەی بەپەلە بكەن بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و جێبەجێكردنی داواكارییەكانی مامۆستایانی دامەزراو."

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×