پەرلەمانتارێكی عێراق باس لەمەترسییەكانی پڕۆژەی هەژماری من" دەكات
  2023-10-31     

ئا: ئاوێنە

 

پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق باس لە مەترسییەكانی پڕۆژەی "هەژماری من"ی حكومەتی هەرێم دەكات رایدەگەیەنێت، پڕۆژەكە تەنیا ئامرازێکە بۆ دابەشکردنی موچەو هیچ پەیوەندییەکی بە چارەسەری کێشەی موچەوە نییە، بەڵکو ئەگەری هەیە مەترسی دروستبکات، چونکە لەوانەیە ئەو بانکانەی لە پڕۆژەكەدا بەشداردەبن مایەپوچبونی ساختە رابگەیەنن و پارەی هاوڵاتیان بفەوتێت.

 

د. بڕیار رەشید ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، پڕۆژەی هەژماری من چارەسەری کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناکات، مانگانە بۆ مەچەی فەرمانبەران 940 ملیار دینار پێویستە، ئەو 940 ملیارەش لە سایەی یاسای بودجەوە بەدەستنەهاتوە چونکە بەستراوە بە خەرجی فعلییەوە، واتە بەو پارەیەی كە عێراق بە فیعلی خەرجی دەكات كە لەو پارەیەی بە فیعلی خەرج دەكرێت رێژەی لەسەدا 12 بۆ هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت و ئەوەش بەشی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناكات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پارەیەی ئێستا رەوانەی هەرێم دەکرێت رێککەوتنی حکومەتی عێراق و هەرێمە بۆ ناردنی بڕی 700 ملیار دینار بە شێوەی قەرز و لە رێگەی داهاتی ناوخۆوە پارەی موچەی تەواوی فەرمانبەرانی پێ دابین دەکرێت.

ئەوەشی خستۆتەڕو، بڕی ئەو 700 ملیار دینارە بە شێوەی قەرز بۆ دابینکردنی موچە بۆ سێ مانگ دابین دەکرێت، لە دوای ئەو سێ مانگەش پێشبینی دەکرێت کێشەی دابینکردنی پارەی موچە بەردەوام بێت و دوبارە بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە پارەی قەرز رەوانەی هەرێم بکرێت.

بەپێی قسەی ئەو پەرلەمانتارە، پڕۆژەی هەژماری من تەنها ئامرازێکە بۆ دابەشکردنی موچە لە نێوان هاوڵاتیان و حکومەتی هەرێمدا، ئەو بڕگەیەی باس لەوە دەکات، کە بە بەکارهێنانی هەژماری من حکومەت ناتوانێت لێبڕین بۆ موچە بکات هەڵەیە، بەڵکو حکومەت بە شێوەیەکی ئاسانتر دەتوانێت لێبڕین بۆ موچە بکات.

بڕیار رەشید راشیگەیاند، لە رێگەی هەژماری منەوە حکومەت دەتوانێت راستەوخۆ لە دوای دابەشکردنی موچەوە پارەی کارەباو ئاو و هەر پێبژاردنێک و رسوماتێک هەبێت لە موچەی ئەو فەرمانبەرە ببرێت کە هەژماری من بەکاردەهێنێت.

رونیشیکردەوە، دوای ماوەیەک لە بەکارهێنانی هەژماری من فەرمانبەر ئەو بڕوایەی بۆ دروست دەبێت کە هێشتنەوەی بەشێکی موچەکەی لە بانکدا پارێزراوترە، دوای ئەوە مەترسییەکان دەست پێدەکات، یەکێک لەوانە ئەوەی هەمو بانکێک ئەگەری مایەپوچبونی هەیە، لەوانەیە مایەپوچبوکەش ساختە بێت، لەو کاتەشدا پارەی هاوڵاتیانی ئەو بانکە دەفەوتێت، حکومەتیش ناتوانێت قەرەبوی هاوڵاتیان بکاتەوەو لێپرسینەوە لە بانکەکە بکات.

 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×