باجی ئینتیما بوون لە فەرهەنگی شەریکە لۆکالییەکانی داگیرکەر !

شەماڵ عادل سەلیم
  2022-04-27     767

ئەو  توندووتیژییەی دوێنی ٢٦ نیسانی ٢٠٢٢  کە ئاسایشی هەولێر بەرامبەر چالاکڤانان و وڵاتپارێزانی هەولێر ئەنجامیان دا ،کە زۆر مەدەنیانە نارەزایی خۆیان بەرامبەر داگیرکاری تورکیا  لە بەردەم باڵەخانە نەتەوەیەکگرتووەکان دەڕدەبڕی ، ئەو ڕاستییە دووبارە دەکاتەوە کە ئەو هێزانەی بۆ داپلۆسین و ترساندنی وڵاتپارێزان هاتبوونە مەیدان نەک تەنها لە ئینتیما و هەستی نەتەوەیی داچۆڕاوون ، بەڵکو سەلماندیان کە شەریکی داگیرکەرن .

ئەگینا ماقوڵ نییە هێرش بکرێتە سەر  گەنجێکی خوێن گەرم و وڵاتپارێزی  خاوەن ئینتما بۆ نیشتیمانە داگیرکراوەکەی کە هاتۆتە سەر شەقام و زۆر بە هێمنی و دسپلینەوە نارەزایی خۆی بەرمبەر داگیرکاری تورکیا  دەردەبرێت ، ماقوڵ نییە ئاسایش هێرش بکاتە  سەر ئەو گەنجەو کراسەکەی بدڕێنێت و سوکایەتی پێ بکات .

ئەوەی دوێنی لە هەولێر گوزەرا سەنگی مەحەک بوو بۆ تێگەیشتن لەو ڕاستییەی کە دوای ٣٠ ساڵ لە ئازادیی و نەمانی بەعس لە کوردستان ، کەچی کلتورە قێزەوەنەکەی بەعس هەتا ئێستاش کاریگەریی لەسەر فکرو هزری سەرکردە لۆکاڵییەکانی هەرێم و هێزە داپلۆسێنەرە حزبییەکانیان ماوە .

ئا ئەوەیە باجی ئینتیما بوون بۆ نیشتیمان  لە فەرهەنگی شەریکە لۆکالییەکانی داگیرکەر!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×