موسیبەت..

پشکۆ ناکام​
  2019-12-07     1258

دین وەک خۆی و ئەوانەش کە خۆیان بە پەیڕەوانی ئەزانن و ئەوانەی تریش کە دینیان کردۆتە چێشتخانەیەکی چەور بۆ خۆیان بە بەلاش لەوەڕی تیائەکەن، خەریکە جاروبار و لەگەڵ هەر فاوڵێکا کە ئەیکەن بە قسەو شەرع !!و لێکدانەوە هەزەلیەکانیان وا ئەکەن کە زیاترو زیاتر ماهیەتیان بۆ خەڵک دەرکەوێت...

لیژنەی بەناو باڵای فەتوا (ل. ب. ف.) کە ئەبێ سەرقاڵی کاروبارە تایبەتییەکانی خۆی بێ کە بابەتە دینیەکانەو لوتی خۆی نەژەنێتە مەسەلەی یەکسانی و پیاو ئەبێ چی بکا و ئافرەت چ نەکا، ئەوە مەسەلەی ئینسانین کە لەوانەوە دورەو نابێ خۆیانی لەقەرە بەن، بۆنمونە کەی رەمەزانەو کەی جەژنەو کەی حەجەو...شتی لەم بابەتانە کاری ئەوان و ئیختیساسیشیانە، بەڵام خەریکە وردەوردە پێ زیا ڕائەکێشن و خۆیان لەو شتانە هەڵئەقورتێنن کە هی ئەوان نیەو قەتیش نابێ بەهی ئەوان چونکە دین و یەکسانی  نێرو مێ لە هەمو شتێکا دو جەمسەری جیاواز بەیەکن کە قەت یەک ناگرن.

كاتێ (ل. ب. ف.) کە ڕێنمایی دەرئەکات ئافرەت کەی بۆی هەیە تەنها بەشەو!! لەگەڵ سایەقی مەحرەم !! هاتوچۆ بکا!! پێش هەمو شتێک ئیسلام و تاکسی کوجا مەرحەبا؟ کاتێک کە ئیسلام لە قوڕەیشی جەزیرەوە سەری دەرهێنا نە ئۆتۆمبێل و نە تاکسی بەگشتی هەبو و نە لە هیچ دەقێکی ئەو دینە "ئایەت و حەدیس" و نە لەسەر زاری پێغەمەرەکەیانەوە ئیشارەتی بۆ کراوە، ئیتر (ل. ب. ف.) ئەم لێکدانەوە هەزلییەی لە کوێوە هانیوە؟ هەمو دەقەکانی ئیسلام باسی تاکسی تیا نەهاتوە، " کاتێ ئیسلام پەیا بو بە حوشتر هات و چۆ کراوە تۆ بڵێی هەر ئەو کاتە شەریکەی تویوتای یابانی بو بن بە ئیسلام؟ جگە لەوەش ئەوانەی کە ئەڵێن نابێ ئافرەت! شەوانە! بەتەنیا! لەگەڵ سایەقی نامەحرەما! هاتوچۆ بکا پێمان ناڵێن ئەی خوا هەر خۆی شەو و ڕۆژی دروست نەکردوە، بۆ بە ڕۆژ حەڵاڵ و بەشەو حەرامە؟ خۆ کەسێک مەحرەم یان مەحرەم نیازی باشی لەگەڵ نەفەرەکانیا نەبێ شەو چیەو رۆژ چیە! یان ئەوەیە شەو جەوەکەی ڕۆمانسیە...

ئەو موفەکیرانەی (ل. ب. ف.) پێمان ناڵێن هەر تاکسی نامەحرەم بەشەو حەرام و ترسناکە یان سێبەری قومبەلەی تاکسی نامەحرەم ئیسعاف و سەیارەی بوک و پاس و لۆری و.. یش ئەگرێتەوە؟ گوناهی ئەو ئافرەتە داماوە چییە کە مێردەکەی یان کەسێکی مەحرەم تاکسی نییە تا بەشەو هاتوچۆی پێ بکات، گەر مەحرەمێکیشی تاکسییەکی هەبو گەرەنتی چیە کە کوڕی باشەو وەک هەر موسڵمانێکی تر ناوگەڵی ئەقڵی نابات بەڕێوە، گەرەنتی چیە، بێگومان  هیچ. "هەرچەنە لە ئیسلاما هەمو  زیاڕەوییەکی پیاو دواجار بەسەر ئافرەتەکەیا ئەشکێتەوە و شەرحی زینا وەک نمونە".. باسکردنی ئافرەت لەگەڵ کێیاو کەی هاتوچۆ بە تاکسی ئەکا پەیوەندی بەمافی شەخسی هەر کەسێکەوە هەیە ئافرەت بێ یان پیاو، (ل. ب. ف.) ناتوانێ بڕیاری لەسەر بات، ئەوە مەسەلەیەکی ئینسانیانەی ماف و یەکسانی ئافرەت و پیاوە، کە ئەوان تاسەر ئێسقان دژین و هەر دژیش ئەبن، دینەکە ڕێگا نایە لەگەڵ یەکساینیەکانی ئافرەت و پیاو بن.

جگە لەو بەربەستانەی لە دینەکەی (ل. ب. ف.) لەبەردەم ئافرەتا هەیە، ئێستا هاتوچۆی بەشەویشی بێ مەحرەم هاتۆتە سەر، کە ئافرەت ئەوەنە خەتەرە ئەی بۆ خوا دروستی کرد؟ خۆ ئەیتوانی شتێکی تر دروست بکا  کە ئەو هەمو موسیبەتەی بۆ ئیسلام تیا نەبوایە...

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×