ئەم پشتگیرییە لەسیاسەتی تاڵانکردنی نەوتی ھەرێم‌و دزینی داھاتەکەی پێش چونە حکومەت مەترسیدارە!

سۆران عومه‌ر
  2019-06-20   

لەبەیاننەمەکەی ئەمڕۆی بزوتنەوەی گۆڕان تەنھا قسە لەمەی دەکەم کە دەڵێن « بە دەرکردنی یاسای نەوت و غاز و، و دەرکردنی یاسای دەستەی گشتی چاودێریکردنی داهاتە تەرخانکراوەکانی فیدڕاڵی بەپێی (مادەی ١٠٦ی دەستوری هەمیشەیی عێراق)و دروستکردنی ئەو دەستەیە بە زوترین کات، کە چواردەساڵە دەسەڵاتدارانی عێراق بەگشتی خۆیان لەدەرکردنی ئەو یاسایانە ئەدزنەوە، کە دەرکردنی ئەو یاسایانە و دروستکردنی ئەو دەستەیە تەنیا زامنە بۆ ئەوەی جارێکی تر بودجەی هەرێم و موچەی فەرمانبەران بدرێ، و نەوتیش بەگشتی بخرێتە خزمەتی هاوڵاتیان لەعێراق و هەرێم، تا دەرکردنی ئەم یاسایەش مافی دەستوری هەرێمی کوردستانە نەوت و غاز بەرهەم بهێنێ و ئیدارەی سامانە سروشتیەکانی هەرێم بکات»

بەداخەوە زامنکردنی بوجەو موچەی ھەرێمتان گرێداوە بە دروستکردنی دەستەی چاودێری داھات و یاسای نەوت و گازی عێراق! تا ئەوکاتەش پشتگیری ئەوە دەکەن ھەرێم خۆی نەوت وغاز بەرھەم بھێنێ و خۆی ئیدارەی نەوت و غازی بدات! 


واتە ئەوەتان لەبیرکرد کە بەھۆی ئەوەی ھەرێم خۆی نەوت دەفرۆشێ و ئیدارەی سامانە سروشتیەکان دەدات و نەوت بەپێی ئەوەی لەیاسای بودجەی عێراق ھەیە تەسلیمی سۆمۆی ناکات بۆیە بەغدا موچەی خەڵکی کوردستانی بڕی! 


ئەمەی ئەمڕۆ گۆڕان پشتگیری لێ دەکات بۆ سیاسەتی نەوتیی ھەرێم دەبێتەوە بەھۆی بڕینی بەشەبودجەمان بەموچەشەوە -گەر ساڵی داھاتوو رۆژانە ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت تەسلیم بەبەغدا نەکرێ- 
ئەم پشتگیریە پشتیوانیە لە بردنی داھاتی نەوتی ھەرێم لە پێنج ساڵی رابردوو بەھامان بەھانە و سزاکەی کەوتە سەر موچەخۆران و تەواوی خەڵک.


دەزانن یەکێتی کەشەریکی پارتیە لە تاڵانکردنی نەوت دا بەڵام پشکەکەی کەمترە تائێستە بەم ڕاشکاویە پشتیوانی ئەو سیاسەتەی نەوتی ھەرێمی نەکردووە؟!


من بەگومانم ئەم پشتگیریە لە سیاسەتی نەوتی ھەرێم ڕای پەرلەمانتارە بەھەڵوێستەکانی فراکسیۆنی گۆڕان بێ لەبەغداو ھەرێم بەتایبەت ھاوڕێم کاک عەلی حەمەساڵح، بۆیە ئەم بەیاننامە بەم جۆرە لەپێش پێلکھێنانی کابینەی نۆیەم پاساوە بۆ جارێکی دیکەی دانانەوەی ئاشتی ھەورامی ئەندازیارو شەریکی تاڵانکردنی نەوتی ھەرێم بۆ چەند بەرپرسێکی باڵای دزو جێی گومان و پرسیاری گەورەیە گۆڕان ئەم قەناعەتەی بۆ دروست بوبێ! 


ئەم نوسینەم خەمخۆریە بۆ ئەو بزوتنەوەی کەئومێدی زۆری گۆڕین بوو لەکوردستان بەوەش خەڵکێکی زۆر لێی کۆبویەوە ئێستە دڵمان ژانەکات ئەمە سیاسەت و گوتارێتی!

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×