ڕەخنە و گلەی لەمیدیاو میدیاکارانی دەڤەری سلێمانی

زمناکۆ ئیسماعیل
  2025-09-04   

ئەگەر میدیاکارانی تازە دەستبەکار بوو، زانا حەمە غەریب ناناسن، ئەوا سەرنوسەرەکانیان و ئێمە ئەم پیاوە ماندووەی نێو میدیاو سینەمای کوردی دەناسین، زانا ڕۆژنامەنوس و نوسەرو فۆتۆگرافەرو ڤیدیوکارو دەرهێنەری فیلم دیۆکێۆمێنت بوو، ئەو پیاوێكی بزۆکی پڕ لەوشەو نوسین بوو، لەنێو زۆر میدیایی ئەهلی و ئۆپزسیۆن و تەنانەت نزیك لەدەستەڵات و حیزبی ئیشەکانی دەکرد، بەتایبەت ئەم میدیاکارە بەتوانایە، لەنێو ڕۆژنامەی کاغەز ڕۆڵێکی باش و جوان و بەهێزی گێڕا، زانا حەمە غەریب، چل ڕۆژ لەمەوبەر و بەهۆی نەخۆشی درێژخایەنەوە ڕەوانی شاد بوو، بەڵام ئەوەی لەلای من و هەندێ هاوڕێیانی ئامادەبوویی نێو چلەکەی شۆکهێنەر بوو، هیچ میدیایەکی کوردیمان نەبینی لەوێ ئامادە بێ، بەمەبەستی ڕێزگرتن لەماندوو بونی ئەم گەنجە جوان و بەڕێزەی نێو میدیایی کوردی، کە هەموو تەمەنی خۆی لەپێناوی کارەکەی بەسەر برد، دەکرا میدیاو میدیاکاران، لەوێ بونایە، هیچ نەبێ لەپای ماندووبونی خۆی، هیچ نەبێ بۆ ڕێزی کەسوکاری، هیچ نەبێ لەپێناوی هاوپەیشەیبوونی خۆیان و ئەو پیاوە سپی و پاکە، هەواڵێ، گۆزارشتێ، ڤیتییەك، فۆتۆ نیوزێ، فۆتۆستۆرییەکیان لەسەر ئامادە بکردایەو لەنێو میدیاکانیان بڵاویان بکردایەتەوە، بەڵام لەبەختی ڕەوانشاد زانا حەمە غەریب، لەلای میدیای کوردی، شەوە زەنگەو کەسیان بەدەرەوە نین، بۆیە ڕویی ڕەخنەم لەهاوڕێ میدیاکارەکانمان دەگرم، ئەو هاوڕێیانەی کە لەنێو نەوەکانی وەك من و زانا پێکەوە ڕۆژنامەنوس بوین و ئێستا ئەوان سەرنوسەرو خاوەن بڕیارن، دەبوو لەوێ ئامادە بونایە، دەبوو ڕێزی ئەو پیاوە ماندووەتان بگرتایە، کە بەرهەمەکانی جوان و ناوەزەو پڕ خزمەتگوزاری گەیاندنی زانیاری بوون بۆتاکی کورد، بەڵام بەداخم، کەستان لەوێ نەبوون، هەر بۆیە لەلای ئێمەو نەوەی ڕابردووی نێو ڕۆژنامەگەری کوردیی، ڕەوانشاد زانا حەمە غەریب، ئەستێرەیەکی درەوشاوەیە، نەبە تۆپ ساچمەزەنی ڕاوچییەکانی میدیای کوردی دەکەوێتە خوار، نەبەلاستیکی خەتکوژێنەوەی سەر کاغەز ناوەکەی دەسڕێتەوە، بەڵکو ئەو دەمێنێتەوەو ناوەکەی درەوشاوەیە لەدڵ و دەرونمان، ناوەکەی گەورەیە وەك ناوی زۆر ڕەوانشاد بوویی نێو ڕۆژنامەگەری و سینەماو فەرهەنگ و نوسەری کورد.

وێنەکان: چوار شەممە ٣ ئەیلول _ سێبتێمبەری ٢٠٢٥

شوێن: هۆڵی تەوار - سلێمانی.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×