دۆستێك كە جێگای باوەڕ نیە ..!

د.سه‌نگه‌ر سه‌ید قادر
  2019-06-07   
ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری سعودیە ڕایگەیاند گرێبەستێكی ١٠ ملیار دۆلاریان لەگەڵ ڕوسیادا ئەنجامداوە بۆ كڕینی چەك و پێداویستی سەربازی، هاوكات بەپێی ڕاپۆرتی سی ئای ئەی سعودیە بۆ پەرە پێدانی سیستەمی موشەكی بالیستی پەنای بۆ چین بردوە.

توركیاش هەتا ئێستا سورە لە كڕینی سیستەمی موشەكی S400 ڕوسی گوێ بە هۆشداری دانەكانی ترەمپ نادات، ئیماراتیش لە هەفتەی ڕابردودا ڕێكەوتنی كڕینی چەكی لەگەڵ ڕوسیا و چین و فەرەنسادا مۆركرد، قەتەریش بە هەمان شێوە دوێنی بەشی یەكەمی فڕۆكەی ڕاڤاڵی لە فەرەنسا وەرگرت.

سیاسەتە هەڵەكانی ترەمپ لەماوەی ڕابردوودا متمانە و شكۆی ئەمەریكای لاواز كردووە و بەجۆرێك قەتەر و عێراق و سوریای خستوەتە باوەشی ئێران و سعودیە و میسر و ئیمارات و توركیاش ناچاربوون ڕوو لە ڕووسیا و چین بكەن چونكە ئەمەریكای سەردەمی ترەمپ جێگای باوەڕنیە و سیاسەتی دەرەوەی ناجێگیرە و ئیدارەیەكی ئاڵۆز و پڕكێشەی هەیە.

میلانیا ترەمپ لە چاوپێكەوتنێكی ساڵی ٢٠١٦ دەڵێ( جاكسۆن و ترەمپ زۆر هاوڕێ بوون بەڵام جاكسۆن هەمیشە دەیگوت ترەمپ جێگای باوەڕ نیە، جارێك مایكڵ جاكسۆن داوەتی كردین لە دوای نان خواردن لەكاتی سەرقاڵی ترەمپدا مایكڵ جاكسۆن دوای كرد كە ترەمپ گەڕایەوە لەبەردەمیدا ماچی بكات تا ترەمپ غیرە بكات، چونكە هەمیشە ترەمپ خۆی بەخاوەنی شتی ئەوانی تر دەزانێ بەڵام ڕازی نابێت كەس سنوری ئەو ببەزێنێت).
زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×