كۆبونەوەی لوتكەی G20 و كورتە شیكاریەك ..!

د.سه‌نگه‌ر سه‌ید قادر
  2019-06-28   
ئه‌مرۆ٢٠ وڵاتانی خاوەن سەدا ٨٦% ئابوری جیهان‌و بەرهەمهێنەری سەدا ٩٠% بەرهەمە پیشە سازیەكانی جیهان لەشاری ئۆساكای یابان كۆدەبنەوەو بۆ بڕیاردان لەچارەنوس‌و ئایندەی ئابوری جیهان بۆ ساڵی داهاتو.

-كۆبونەوەی لوتكەی ئابوری G20 چیە؟
لە دوای هەڵوەشاندنەوەی یەكێتی سۆڤیەت و یەكێتی یوگسلافیا و جەنگی كەنداو جەنگ و شەڕەناوخۆیەكانی وڵاتانی بەڵقان ئابوری جیهان توشی داشكانێكی گەورە بوو بەوهۆیەوە لە ساڵی ١٩٩٩ وڵاتانی گەورەی خاوەن پشەساز و وڵاتانی خاوەن. ئابوریە تازە گەشە كردوەكان لەواشنگنی پایتەختی ئەمەریكا كۆبونەوە و لە كۆتای كۆبونەوەكەدا بڕیار لە دامەزراندنی كۆمەڵەی ئا بوری G20درا.

لە كۆمەڵەكەدا ٢٠ وڵات ئەندامن، كە ٨ وڵاتیان وڵاتانی خاوەن پیشەسازی گەورەن و ١١ وڵاتیان ئەو وڵاتانەن كە ئابوریەكی تازە گەشە كردوەیان هەیە، ئەو وڵاتانەش بریتین لە ( ئەمەریكا- یەكێتی ئەوروپا-چین- ڕوسیا-هندستان- كەنەدا- ئوستورالیا- بەریتانیا-ئەڵمانیا- فەرەنسا -ئیتاڵیا- یابان - كۆریای باشور- مەكسیك-ئەرجەنتین-بەرازیل- توركیا- سعودیە-ئەفەریقای باشور-ئەندەنوسیا).

-هێزی ئابوری و مرۆیی وڵاتانی G20؟
بەپێی ئامارەكانی ساڵی ٢٠١٨ وڵاتانی G20 لەسەدا ٦٦% دانیشتوانی جیهان پێكدەهێنن، خاوەنی لەسەدا ٨٦% ئابوری جیهانن كە داهاتی ناو خۆیان زیاترە لە ٧٣ ترلیۆن دۆلار(٧٣ هەزار ملیار دۆلار)، بەوەش خاوەنی ڕەهای بە هێزترین كوتلەی ئابورین لەسەر لە ستی جیهان.

لەڕوی بازرگانی جیهانیشەوە دەستیان گرتوە بەسەر سەدا٩٠% بەرهەمی خامی جیهاندا و خاوەنی سەدا ٧٦ % بازرگانی جیهانن و جگەلە بازرگانی ناوخۆی ساڵانە بە بڕی ١٤ ترلیۆن دۆلار شمەك و بەرهەمی پشەسازی هەناردەی دەرەوە دەكەن.

لە ڕووی داڕشتنی سیستەمی ئابوری جیهانەوە وڵاتانی G20 بەتەواوی قۆرخی ڕەنگڕێژكردنی سیاسەتی ئابوری و دارای و بازرگانی جیهانیان كردوە، ڕێژەی لەسەدا ٧٦ % دەنگەكانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و لەسەدا٧٣% دەنگەكانی بانكی نێودەوڵەتی پێكدەهێنن، بەوەش بڕیاردان لە چارەنوسی ئابوری جیهان لە دەستی وڵاتانی G20 دایە.

-ئامانجی لوتكەی G20؟
ئەگەرچی ئامانجی سەرەكی دامەزراندنی لوتكەی ئابوری وڵاتانیG20 بریتی بوو لە پیكەوە كۆكردنەوە و گونجاندنی ئابوری وڵاتانی خاوەن پیشەسازی گەورە لەگەڵ ئابوریە تازە گەشەكردوەكاندا، ئامانجێكی تری بریتی بوو لە داڕشتنی سیاسەتێكی ئابوری هاوبەشی جیهانی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی مەترسیەكان و جێگركردنی ئابوری جیهان و كەمكردنەوەی بیكاری و هەژاری دابەشكردنی دادپەروەرانەی داهات بەسەر دانیشتوانی جیهاندا.

بەڵام كۆمەڵەی ئابوری G20 لەماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردووی دامەزرادنیدا نەك هەر ئابوری جیهانی باشتر نەكردوە بەڵكو بازرگانی جیهانیشان قۆرخ كردوە و بەهۆی ملاملانێ و گوێنەدانیان بەپرسی پیسبوونی ژینگەی جیهان و بەرزبونەووی پلەی گەرمای گۆی زەوییەوە جیهان و مرۆڤایەتیان ڕووبەڕوی مەترسی لەناوچون كردوەتەوە.
زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×