سیناریۆكانی 10 رۆژی داهاتوی پەرلەمان

مەم بورهان قانع
  2019-07-05   
دەبێت تا رۆژی 11ی ئەم مانگە (واتە پێنجشەممەی داهاتو)، پەرلەمانی كوردستان متمانە بداتە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەڵام ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن پێش ئەو وادەیە، ئەو متمانەیە لە لایەن فراكسیۆنە بەشداربوەكانی ناو كابینەكەوە، بە كابینەی نوێی حكومەت دەدرێت و بەدیاریكراویی سێشەممەی داهاتو (9ی مانگ) متمانە بە كابینەكە دەدرێت و دوای ئەو متمانە بەخشینەیش، دوای 48 كاتژمێر و لەكۆتایی هەفتەدا (واتا رۆژی 11 مانگ)، خوێندنەوەی دوەم بۆ ئەو سێ‌ پڕۆژە یاسایە دەكرێت (كە رۆژی شەممەی داهاتو خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ دەكرێت) و دانیشتنەكەی رۆژی 11ی مانگ، چەند كاتژمێرێك دەخایەنێت و رەنگە درێژترین دانیشتنی ئەم وەرزەی پەرلەمان بێت. رۆژێك دواتریش (13ی مانگ)، لیژنەی یاسایی پەرلەمان، بە پەلە پروسكێ‌  پێشنیازەكانی پەرلەمانتاران، كە لە دانیشتنەكەی رۆژی 11ی مانگی پەرلەمانی كوردستان دا خستویاننەتەڕو و پشتیوانیی سێ‌ پەرلەمانتاری بۆ بەدەستهێنراوە، گەڵاڵەدەكات و رادەستی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی دەكات (بۆ ئەوەی لە دانیشتنی دواتردا بخرێنە دەنگدانەوە) و راستەوخۆ سەرۆكی پەرلەمان-یش، بانگێشتی پەرلەمانتاران دەكات بۆ ئەوەی رۆژی (15)ی مانگ (كە دەبێتە دوایین رۆژی وەرزی بەهارەی دانیشتنەكان)، پەرلەمان كۆببێتەوە و بەرنامەی كاری دانیشتنەكەیش، دەنگدان دەبێت لەسەر ئەو سێ‌ پڕۆژە یاسایە، كە بریتین لە: "هەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان"، یاسای "تاپۆكردنی زەوییە زیادەرۆییەكان". هەروەها یاسای "مرۆڤسازیی لە هەرێمی كوردستان". سەرەڕای ئەگەری هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان لە فراكسیۆنی "یەكێتی".

بەداخەوە، چەند رۆژێكی دیكە، وەرزی بەهارەی پەرلەمان (بە 15 رۆژە درێژكراوەكەیشەوە) تەواودەبێت و لەم خولەدا زۆر یاسای گرنگ هەبون كە دەبو پەرلەمان پەسەندیان بكات، بەڵام هەم ئیرادە نەبو، هەم نییەتی ئەوەیش نەبو  بخرێنە بەرنامەی كار و پەسەندبكرێن، كە گرنگترینیان گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە، كە پێشتر و لە سەرەتای ئەم وەرزەی پەرلەمانی كوردستان دا، وەك پڕۆژە یاسا، ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان-مان كردبو. سەرەڕای ئەوەی بەدوری دەزانم ئەو دانیشتنە تایبەتییەیش بكرێت، كە ئەمڕۆ  (4/ 7/ 2019)، بە ئیمزای (15) پەرلەمانتار ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان-مان كرد و داوامانكردوە پاڵپشت بە مادەی (66)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، دانیشتنێك ئەنجامبدرێت و تایبەت بێت بە گڤتوگۆكردن لەسەر لەشكركێشییەكانی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی هەرێمی كوردستان.
زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×