بەھەڵەدابردنە لۆجیکییەکان، ژمارە ٦

د. چۆمان ھەردی
  2024-03-14   

Slippery Slope Fallacy

مغالطة المنحدر الزلق

پێناسە

بەھەڵەدابردنی “خلبوونەوە بەرەو خوارەوە” کاتێک ڕوودەدات کە کەسێک لە ڕووداوێکی بچووکەوە کۆمەڵێک ڕووداوی تر ھەڵدەھێنجێنێت تا دەگاتە ڕووداوێکی مەترسیدار و گەورەتر. لەمجۆرە بەھەڵەدابردنە لۆجیکییەدا کەسەکە پێماندەڵێت ڕووداوێک، کە ڕەنگە شتێکی زۆر گرنگ و ناوازە نەبێت، دەبێتە ھۆکاری ڕووداوێکی تر کە ئەو خۆی پێشبینیدەکات و ئەم ڕووداوەی دووھەمیش بە بڕوای ئەو دەبێتە ھۆکاری ڕووداوی سێھەم و لە ئەنجامدا کارەساتێک دەقەومێت. لە ڕێگەی گەیشتندا بەم دەرەنجامە ترسناکە، ھەر یەکە لە ڕووداوە پێشبینیکراوەکان جێی پرسیارن و حەتمی نین و سەرجەمی پرۆسەکەش موبالەغەی تێدایە.

نموونە

کاتێک کەسێک بە کوڕێکی گەنج دەڵێت: “ئەگەر مریشکەکە سەرنەبڕی، ئەوا دیارە ناتوانی لە کاتی پێویستدا توندوتیژی ئەنجامبدەیت، ئەگەریش توندوتیژی ئەنجامنەدەیت ئەوا پیاوێتییت دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە، ئەگەر پیاوێتییشت کەوتە ژێر پرسیارەوە ئەوا ناتوانیت ژیانێکی ئاسوودە و سەرکەوتوو بژیت.”

وەڵام

ئەمجۆرە بیرکردنەوەیە گەورەکردنەوەیەکی زۆری تێدایە و مەرج نییە ھیچییەک لە شتە پێشبینیکراوەکان ڕاست بن. ئەگەر گەنجێک لە ساتەوەختێکی تەمەنیدا نەیتوانی باڵندە یان ئاژەڵێک سەرببڕێت، مانای ئەوە نییە کە ئەو ھەرگیز ناتوانێت توندوتیژیی ئەنجامبدات، بە پێچەوانەشەوە ئەگەر باڵندەکەی سەربڕی، مەرج نییە لە داھاتوودا بتوانێت توندوتیژیی بەرامبەر بە مرۆڤ بکات. تەنانەت ئەگەر کەسێکیش بێت کە نەتوانێت توندوتیژیی دژی مرۆڤ ئەنجامبدات، وەک زۆر پیاوی جیھان، ئەوا پیاوبوونی ئەو ناکەوێتە مەترسییەوە. تەنانەت ئەگەر لەبەر ھەر ھۆکارێکیش بێت، پیاوێتیی لەلایەن زۆرینەوە کەوتە ژێر گومانەوە، مەرج نییە نەتوانێت ژیانێکی ئارام و سەرکەوتوو بژی. ھەریەک لەم ڕووداوانە سەربەخۆن و مەرج نییە بەدوای یەکدا بێن و پەیوەندییان پێکەوە ھەبێت. بەڵام بەھەڵەدابردن و خلبوونەوە بەرەو خوارەوە ئەوەیە کە باس لە حەتمییەتێک دەکات، کە مەرج نییە ڕاست بێت.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×