مەلا مەزھەرو نمونەکانی دەیانەوێت کۆمەڵگای ئێمە لەنێوان بەرەی خێرو بەرەی شەڕدا لەت بکەن

د. چۆمان ھەردی
  2020-01-28   
مەلا مەزھەرو نمونەکانی دەیانەوێت کۆمەڵگای ئێمە لەنێوان بەرەی خێرو بەرەی شەڕدا لەت بکەن. ئەوان خۆیان بەبەرەی خێر دەزانن‌و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیش بەبەرەی شەڕ. 

دەیانەوێت وا لەخەڵک بگەیەنن کە ئەوەی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو ڕوویدا شەڕی ژنانی چالاکوانە دژ بەئایینی ئیسلام و خەڵکی موسوڵمان. ئەمە نەک ھەر ڕاست نییە، بەڵکو چەواشەکردنی بەشێکی کۆمەڵگای ئێمەیەو ھاندانیانە دژی کۆمەڵێک ژن و پیاوی چالاک کە ساڵەھایە لەبواری عەدالەتی کۆمەڵایەتیدا کاردەکەن. بۆیە لێرەدا دەمەوێت جارێکی تر تیشک بخەمە سەرئەوەی کە بەپێچەوانەی قسەکانی مەلاوە، ئەو لەسەر ئەوە نەبراوەتە دادگا کە داکۆکیکاری ئیسلامە، بەڵکوو لەبەر ئەوەی لەڕێگەی تەلەفزیۆنی بەھەشتەوە بێڕێزی بەرامبەر بەژنی کورد کرد، بەدایناسۆر ناوی بردو بانگەشەی بۆ فرەژنی کرد (گوایە بۆ یارمەتیدانی کچانی بەتەمەن و ژنانی بێھاوژین). 

فرەژنی بەپێی یاسای ھەرێمی کوردستان ڕێکخراوە و ھەرکەسێک ئەو مەرجانەی تێدا نەبێت کە یاساکە دیاریکردووە، ڕێگەی پێنادرێت ژنی دووھەم و سێھەم و چوارھەم بێنێت. 

لەڕاستیدا زۆربەی ئەو پیاوانەی ژنی دووھەم و سێھەم دێنن، کچی گەنج و جوان دێنن نەک کچی بەتەمەن و ژنی بێھاوژین کە منداڵی ھەیە. جگە لەوەی کە فرەژنی چارەسەر نییە بۆ ئەم پرسە کۆمەڵایەتی و ئابوورییە بەڵکوو بەرھەمھێنەری کێشەی گەورەترە. 

خاڵێکی گرنگی تر ئەوەیە کە مەلا مەزھەر پیاوێکی ئاسایی نییە تا بە کەیفی خۆی قسەی نابەجێ و بێڕێزی و تەشھیر بە خەڵک بکات و کەس گوێی نەداتێ، ئەو لە مینبەری گشتی تەلەفزیۆن و مزگەوتەوە ئایینی ئیسلام بەکاردێنێت بۆ دژایەتی کۆمەڵێک مرۆڤ کە بەدڵی ئەو نین. 

لە ڕاستیدا بەشێکی زۆری ئەوانەی لە کەمپینی (بوەستنەوە بەرامبەر بە سووکایەتیکردن بە ژنان)دا بەشدارن موسوڵمانن و تەنانەت ھەندێکیشیان باڵاپۆشن. 

بەداخەوە ھێزێک ھەیە کە دەیەوێت کۆمەڵگای ئێمە بکات بە ڕەشوسپی، بۆ ئەوەی جێگەی ھیچ ڕەنگێکی تری تیا نەمێنێتەوە، ھێزێک ھەیە کە لەبری زمانی عەقڵ و دیالۆگ زمانی جنێو و بێڕێزی و تەشھیر بەرھەمدێنێت. سوپاس بۆ ئەو کەسانەی کە لەم کامپینەدا ھاوکار و پشتگیر بوون و ئەوانەش کە توانیان ڕای جیاوازی خۆیان بڵێن بێئەوەی بێڕێزیی بکەن.
زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×