کاتێـــــك رەخنە دەبێــــــتە موجامەلەی دەسەڵات!

عومەری خەتات
  2022-06-24   

کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی لەگەڵ کۆمەڵێك ڕۆژنــــــامەنووس نیشــــاندەری دوو ڕاسـتین:

یەکەمیــان:

دەسەڵاتی بزووتنەوەی کوردایەتی، دەسەڵاتێکی سەرکوتگەر و مرۆڤکوژە. سەرکوتگەرە بە مانایەك ئازادی سـیاسی و ڕادەدەبڕیــن بۆ ئەم دەسەڵاتە هێڵی سورە و تەنهـــــــا بۆ ئەوانە مسۆگەرە کە لە فەلەکی سـیاسەتەکانی ئەم حزبــــانەدان و زۆربەی زۆری خەڵك لەم ئازادیــــیانە بێبەشن. دەسەڵاتی کوردایەتی زۆر دەمێـــکە بەشــێك نیـــن لە خەڵكی هەژار و بێبەشی ئەم وڵاتە، بۆیە ڕەخــــــنەش لەم دەسەڵاتە دەبێـتە دووکەڵێکی نەبینراو و دەچــــێتە ئاسمان. لە نەبوونی دۆخێکی ئازادی ســیاسی لە هەرێـــــم، کۆبوونەوەکەی سەرۆکی حکوومەت دەبێـــتە ســیناریۆیەکی گاڵتەمێز و ڕەخنـــــــەی موجامەلە ئامێزی رۆژنامەنووسانیش دەبێـتە ئاکتێکی شۆڕشگێڕی و "بوێریـیەك" کە خاوەنەکەی دەکاتە سومبوڵی ئازایەتی!.

دووەمیـان:

ڕەخــــنە یەکێكە لە کاریگەرترین میکانیزمەکانی ئیســـلاح و گۆڕانی کۆمەڵایەتیش. ئەمە ئەگەر بۆ وڵاتانێکی خۆرئاوا کەمێك ڕاســتی تێــدابێت ئەوە بۆ دەسەڵاتەکەی هەرێـــم هەر زۆر دوورە لە ڕاســتییەوە. دەسەڵاتی سەرمایەدارانی کورد لە دەرەوەی چوارچێوەکانی دەسەڵاتی حکومەت و پەرلەمانەوە حوکمڕانی دەکەن. بە ناو حکومەت و پەرلەمانی کوردی، ئامرازی شەرعیــتەتدانن بە کۆکردنەوەی ســـامان و کەڵەکەکردنیـــان و هیچی تر. هەر ڕەخــنەیەك لە ئەدای حکومەت یان پەرلەمان وەکو ئەوە وایە گوێــز بگریــتە گومەز، نە پێوەی دەلکێت و نە دەتوانیت کۆشــی بکەیــــــــــتەوە!.

ئەگەر لە جێگەی بە ناو حکومەتی هەرێم، دوو حکومەتیی پیادەدەکرێت، ئەگەر لەجێگەی بازگەی حکومەت، بازگەی حزبەکان دەبینرێت، ئەگەر موچە نادرێت، ئەگەر ناڕەزایەتی و خۆپیشـــاندان بە گولــلە وەڵام دەدرێـتەوە، ئەگەر تەواوی بەرپرسە حزبییەکان بوونەتە سەرمایەدار، ئەگەر تەواوی چالاکییـــــە ئابوورییەکان لەلایەن بەرپرس و ئەلیـتەی سەرەوەی ئەم حزبانەوە کۆنترۆڵ کراوە و دەکرێت، ئەگەر برســیەتی، هەژاریی، بێ ئاوی و بێ کارەبایی، لەشفرۆشی، کەرامەتشکاندن، زیندان و ئەشکەنجەدانی ئۆپۆزیسیۆنی ســیاسی و بێ ئاســــــایشیی بوونەتە ســیمای دیاری خەڵکی کوردســـــتان، ئەوە لەبەر ئەوە نیـــیە کە سەرۆکی هەرێم ئاگای لەمانە نیـیە یان "گەنـدەڵیی" هەیە و ڕۆژنامەنوسێکی "ئـــــازا"ش ئەم پێشلکارییـــانە دەگەێــنێتە گوێی سەرۆکی حکوومەت! ئەوەی ڕاسـتە ئەوەیە کە تەواوی ئەو بێمافیـــیانەی خەڵکی کوردسـتان لەژێر دەسەڵاتی سەرمایەدارانی کورد بەدەســتییەوە دەناڵێنن بەشـــــێکن لە جەوهەری ئەو سـیستەمە ســیاســیەی کە ئەمانە هەیانە بۆ خەڵکی کوردســـتان. ئەم بێمافیـــــانە بە ڕەخنە چارەسەر ناکرێن بەڵکو بە شۆڕشێکی سەرتاسەری و خســتنی دەسەڵاتی ئەم هێـزانە و دادگاییکردنیــــــــــان چارەسەر دەکرێت. ئەگەر هەر هێزێكی سـیاسی ئەمەی لە بەرنامەدا نەبێــــــــــت ئەوا دۆخەکە بەرەو چارەنوسێکی خراپتر دەبات و قەڵەندەری ناسیونالیزمی کورد دەباتە ئاسـتێکی بەرزتر.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
هاوسەرۆکی کەجەکە هۆشداری لەبارەی قەوارەی هەرێمی کوردستانەوە دەدات
ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی ئیسرائیل: لیکۆدی نەتانیاهۆ سەردەکەوێت، بەڵام ئۆپۆزسیۆن کورسی زیاتر بەدەستدەهێنێت‌
موجتەبا خامنەیی مەرجی کۆتایی بۆ کۆتایهێنان بە شەڕ ئاشکرا دەکات
تیمی پارێزەرانی لالەزار سەردانی لاهور شێخ جەنگییان کرد؛ دانیشتنی دادگا دوادەخرێت
پیاوێک بە هەژمارێکی ساختە بەناوی (بێخاڵ جەمال) چەندین پیاو هەڵدەخەڵەتێنێت و پاشان دەستگیر دەکرێت
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وادەی کۆتا مۆڵەتی ئەمریکا بۆ چەککردنی میلیشیاکان ئاشکرا دەکات
کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی نمەباران ڕوو لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەکات
پەیەدە بۆ مەزڵوم عەبدی و حکومەتی سوریا: هێرشەکانی گرێ سپی پێچەوانەی ڕێککەوتننامەی دیمەشقە و پێویستە دەستبەجێ ڕابگیرێن
ئوردن باشووری سووریا بۆردومان دەکات و دیمەشق کوژرانی حەوت مەدەنی ڕادەگەیەنێت
عێراق تا ٣٠ـی حوزەیران دۆسیەی چەک لە شنگال یەکلایی دەکاتەوە؛ یەبەشە و یەژەشە تێکەڵی هێزە ئەمنییەکان دەکرێن
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×