میدیاکاری مل شۆڕو کۆمەڵگه‌ی جنێو فرۆش

پێشڕەو حەمید
  2021-02-12   

ھەندێک لە بارێکی تایبەتدا و بەھۆی میدیای حیزب و میدای ئازاد و لە ڕێگەی موجامەلەکردنی ھاوڕێ میدیاکارەکانیەوە ، ھەڵتۆقێنران و بوون بەژمارە لە نێو کایەکەدا و ئێستاش بەقەڵەمە ستۆکەکانیانەوە ژەھر دەڕێژێن و ناوی لێناوە ڕەخنە و وەک داعییەک ئامۆژگاری کۆمەڵگادەکەن کە واز لە بیرۆکەی سنوردانان بھێنن و پشتبکەنە بەھا کانی خۆیان ..

ئەوەی تۆزێک ئاگاداری دونیای ڕۆژنامەگەری کوردی بێت ئەوەدەزانێت کە چەند کارەکتەری فشۆڵ و قەڵەم فرۆشی تێدایە ، بەرلەوەی سۆرانی مامە حەمە شەھید ببێت و کۆمەڵێک لە ڕۆژنامەمووسان چونە ھەولێر و میساقی کاری زۆژنامەنوسیمان نوسییەوە و ھەموومان واژوومان کرد لەسەر ئەوەی کە قەڵەم فرۆش نابین و لەڕێگەی نوسینەوە پیرۆزی نەدەین بەوشتانەی کە دەسەڵات بە زۆر دەیچەسپێنێت ، یان ھێرش نەکەینە سەر کەسایەتی یەکتر و ڕێز لە تەواوی پەیماننامەکە بگرین ، بەڵام زۆری نەخایاند و زۆر کەس ڕێزی واژووکردنەکانی خۆیانیان نەگرت و بە قۆنتەرات بوون بە قەڵەمی بەرپرسان و ھاوڕێکانی خۆیان شکاندەوە ..

زۆربەی کایەکانی میدیای کوردی ئێستا ئەوخەڵکانە بەڕێوەی دەبەن و سەربازی نوێ لە نێو سەربازگەکەیەیاندا تەیار دەکەن و فێری جۆرەکانی جنێوودان و تەشھیرپێکردنیان دەکەن ، خۆیشیان واتە پێشڕەوانی میدیای کوردی ، بوون بە قەڵەمێکی نوک تیژی بەرپڕسان و وەک فەرمانبەرانی سەرخان ڕێگری لەھەر ھەوڵێک دەکەن کە شەوە سورەکانیان تێکبدات و بۆری نەوتەکانیان بشکێنێت ..

ئێمە زۆرینەی ئەو کەسانە دەناسین و دەزانیین تا ئێستا لەسەر پەتی چەند بەرپرس بۆ مشتێ پارەی دزراوی میللەت ئەم دیو دیوو دەکەن ، بەڵام ئەوەی مایەی نیگەرانییە کە ئەو ھەستەی ئێمە گشتگیر نییەو تەنھا ئەوانەمان دەزانین کە ڕۆژێک لە ڕۆژان لە کایاکەدا کارمان کردوە .. بەھۆی میدیاکاری بیمار و میدیای دەستە مۆکراوی فەوزەوییەوە ، گەورەو بچوکی کۆمەڵگا فێری جنێودان و تەشھیرپێکردن بوون ، مامۆستا و ڕۆشنبیر و نوسەر و سیاسی و مەلا و ھونەرمەند و سەماکار ، ھتد ، ھەمووی جنێوئەدات ، ھێشتا سیحری گەشەکردنی ھێشوە جنێوەکانی سەر زار و دەمی ئەو کەسانە دیارنییە ، جگەلە بونی کێشەیەکی گەورە لە ھزر و دونیا بینینیان !

ئەگەر جنێوێک شۆڕشێک بەرپابکات بۆ شکاندنی ھەمو تابۆکان و تەلیسمی شەرم و نفوزی دەسەڵاتێکی تیموکراتی و لەبری ئەوە پیرۆزی بۆ ناپیرۆزیەکان بگەرێنێتەوە و سنورێک بۆڕژانی خۆینی مرۆڤ دروستبکات و مرۆڤی سپی باڵادەست بكات و سیستەمی تیمکراسی بگۆڕێت بۆدیموکراسیەت ، ئەوا یەکەم کەس من ئەو جنێوە ئەدەم ! من بەفۆرمە سونەتییەکە لە جنێو ناڕوانم و وەھاش نایبینم تا خوێندنەوەی من تەقلیدی بێت بۆ جنيَودان ، پێشتر دەستەواژەی فەوزەوی وەک شوناس بۆ کەسایەتی ئێمە دیاری کراوبوو لەلایەن ئەو دەسەڵاتەی کە چەند دڵ ڕەقو بوو بەرامبەرمان ، ئێمەزیاتر دەمان شکاند و شانازیمان بەو فەوزەوێتەوە کردوە لەگەڵ ھاو دەنگەکانماندا کە ڕەنگە تۆ یەکێک بێت لەو کەسانەی کەئێستا ئەمە ئەبینی و ئەیخۆێنیتەوە ، بەڵام ترسی من لەسەر ھاندان و باڵاکردنی زمانی جنێو و تانە و تەشەر ، ئەو ترسەیە کە تەواوی ھەوڵە لۆژیکیەکان بۆباشترکرندنی ژیان بەجێ بھێڵێت و لەناویان ببات . ترسی من لە باڵاکردنی نەرجسییەتە لای تاکی سادە و نوخبەی کۆمەڵ ، ترسی من لە عاشق بونی خەڵکی بۆ چەپڵە لێدان ، کە ئێستا ئەوە دەبینم نمونەی ھەرە زیندو یەکێک لە ڕۆشنبیرە دیارەکانی دونیای ئێمە جارێک وتی " ئامادەم سەگێکی بەوەفابم و بۆمیللەت بمرم " لە ڕاستیدا مردن بۆمیللەت شانازیە بەڵام سوک تەماشاکردنی سەگ و خۆکرن بەسەگ بۆچەپڵە وەرگرتنێک ، ھەزارانی تر فێرئەکات کە خۆڕسکانە بدوێن و گوتاری خۆیان بە پەرتەوازەی ئاراستە بکەن .

دواھەمین جار گەورەکان قاچی منداڵەکانیان شکاند و پاسەوانی بەرپرسەکانیش مناڵی شەھیدەکانیان کوشت و سۆزانیەکانیش لە بەرگی ھونەرمەندی ساختەدا باسی قارەمانێتی زیندانیان بو کردین و بێ باکانە کوشتنی منداڵی ناوسکیان بەستەوە بە تۆڵەکردنەوە لەخیانەتی خێزانی و ھێشتاش ھیچ داواکارێکی گشتی دەستی لەسەر کڵاوەکەی لانەبرد تا بزانێ " با " بەکوێی دەگەیەنێت ، ھەموو ئەو ڕووداوو لێکەودانە پەیوەندی بە بەرھەمی ئەو فەوزا ئەخلاقیە سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە ھەیە کە سەربازگەیەک میدیاکاری بارگاوی و دەسەڵاتی خۆسەپێن دروستی کردون ..

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×