داستانی پردێ، یەكلابونەوەی راستیی بانگەشەی حیزبەكان بۆ سەربەخۆیی كوردستان

محەمەد عەلی
  2020-10-23   
دوای دروستبوونی پشێوییەكان لە عێراق و دابەشكردنی كورد بەسەر ھەر چوار دەوڵەتی دراوسێدا، ئیتر بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كورد بە تایبەتی سەدەی بیست، دروستبوونی دەیان حزبی بەخۆیەوە بینی و دروشمێك ھەمووانی كۆ كردەوە، ئەویش رزگاری لە داگیركار و دامەزراندنی كیانێك بۆ ئەو میللەتە، بەڵام ئەوەی جێگەی پرسیارە، ئایا چەند لەو حزبانە لەگەڵ دروشمەكەیاندا ڕاستگۆ بوونە.

ژێكاف، دواتر پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێران بە ڕابەرایەتیی قازی محەمەد و ھاوكاریی كوردانی باشوور بە سەركردایەتیی بارزانیی باوك، بە پراكتیك و لەسەر ئەرزی واقع ئەم مافەی پیادە كرد و كۆماری مھابادی دامەزراند و گیانی لە پێناو ئەودا بەخشی، ھاوكات بارزانیی باوك تا دواساتەكانی بەرگری لەم كیانە كورتمەودا و ساوایەی كورد لە رۆژھەڵات كرد و بە دەیان شەھیدیش درا لە پێناو پاراستنیدا، پێدانی شەرەفی پاراستنی ئاڵای كوردستان لە دواساتەكان لەلایەن سەرۆككۆمار بە ژەنەراڵ بارزانی بە ئەمانەت و ڕاستگۆیەوە تا دواساتەكانی تەمەنی بەرگری لەم ئاڵایە كرد و دەیان داستانی تۆمار كرد و سەدان جار لە سەری دەربەدەر بوو، بەڵام بۆ ساتێكیش پەشیمان نەبوویەوە.

دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ١٦ی ئابی ١٩٤٦، درێژەپێدەری ئەو پەیمانە بوو كە بارزانیی باوك بە قازی محەمەد سەرۆككۆماری دابوو بۆ خەبات لە پێناو رزگاریی كورد و دامەزراندنی كیانێك بوو بۆ كورد، ڕێككەوتنامەی ١١ی ئاداری ١٩٧٠ و ڕۆڵی كاریگەری پارتی لە سەرھەڵدانی بەھاری ١٩٩١ و پاشان پێكھێنانی حكوومەتی ھەرێم و بەشداریی كارای لە رووخاندنی رژێم و پێگەی سەرۆك لە نووسینەوەی دەستووری ھەمیشەیی عێراق، كە فیدڕاڵیی بۆ كوردستان مسۆگەر كرد، لە كۆتا ھەنگاوی پارتیش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بوو بۆ سەربەخۆیی كوردستان و پاشان بەتەنیا بەرگریكردن بوو لە خاك و قەوارەی  ھەرێمی كوردستان لە بەرامبەر پیلانە نێودەوڵەتی و ھەرێمییەكەی دژی كوردستان. ھەموو ئەوانەی سەرەوە، بەڵگەن لەسەر ڕژدبوونی پارتی لە گەیاندنی ئەم میللەتە بە ئامانجی كۆتایی.

یەكێتیی نیشتیمانی، درووشمی سەرەكیی، مافی چارەی خۆنووسین بۆ كوردستان و دیموكراتی بۆ عێراق بوو، بەڵام لەسەر ئەرزی واقع پێچەوانەوەی ئەم دروشمە كاری كردووە، لە كاتی نووسینەوەی دەستووری عێراق، بە فیدڕاڵیی پارێزگاكان رازی بوو و دواتر سەرۆك بارزانی رەتی كردەوە، دروستكردنی ھەرێمی سلێمانی بە كردەوە و بە ھەموو توانایەكەوە ھەوڵی بۆ درا، لە ئەنجامدانی ریفراندۆم زۆر شەرمنانە و بە شێوەیەكی ناراستەوخۆ لە دواوەی ئەو ھەوڵانە بوو كە ھەندێك لایەن كاریان بۆ دواخستنی دەكرد، لە ١٦ی ئۆكتۆبەریش بە شێوەیەكی ئاشكرا خەونی سەربەخۆیی لەبار برد و كوردی گەڕاندەوە بۆ چوارگۆشەی یەكەم.

لە لایەكی دیكەشەوە، پارتی كرێكارانی كوردستان، لە بناغەدا باوەڕی بە دامەزراندنی دەوڵەتی گەورەی كوردستان نییە، ھاوكات ھەموو جار ئەم وتەیە دەڵێنەوە بۆ چالاكییە چەكدارییەكانیان دان بە سنوورە دەستكردەكاندا نانێن، ئەوەتا لە سەروبەندی ڕووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەردا، لەبری یارمەتیدانی ھەرێم، لە شنگال كێشەی جیددیی بۆ ھەرێم دروست دەكات و لە ڕۆژئاواش بەربەستە بۆ ڕێككەتنی لایەنە سیاسییەكانی ئەو پارچەیە، سەرباری ھەموو ئەمانە لە باكوور نەیتوانیوە یەك ھانگاویش بچێتە پێشەوە بە ئاراستەی چارەسەری كێشەی كورد، بەڵكو بەپێچەوانەوە، بەربەستی سەرەكین لە بەردەم چارەسەركردنی ئاشتییانەی پرسی كورد لەم پارچەیەدا، بۆیە لێرەوە دەكرێ بڵێین، پارتی داكۆكیكار و داواكاری سەرسەختی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردییە.  

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×