بۆچی جۆلانی پەسەندی ئەمریکاووەلاتانی عەرەبیە؟

محەمەد عەلی
  2026-01-25   

شوینی جیوئابوری وزەوسیاسی سوریا ڕۆڵی یەک لاکەرەوەی هەیە لە شەری ئابوری وبازاربە تایبەت بازاری وزە لە سەر ئاستی هەرێمایەتی وجیهانی بۆیە پاڵپشتی کردنی جۆلانی بۆ دروست کردنی دەوڵەتیکی میلشیایی بەهیزی ناوەند بۆ بازرگانانی وزەوبازاڕپێویست بوو.بازرگانانی نەوت وگاز،کەخۆیان بە پێشەنگی ئازادی ودێموکراسی ئەزانن بێ هیچ رەوایەتیک واتەبێ هەلبژارن بێ یاسابێ دەستورتیرۆریستیکی ناوزەلکاوی تاوان ئەکەن سەرۆکی وەلتیاکی تیرۆرلیدراوا ،کە نەخۆی نەحکومەتەکەی هیچ رەوایتیکی یاسیایی وئەخڵاقیان نیە تایا ساو فەرمان دەربکەن،وە لە راستیدا جیگەی جۆلان وگروپەکانی ئەبوو گوانتانیما وزیندان بیت نەک کۆشکی سەرۆک کۆماری وحکومەت داری.

لە سەرئاستی هەرێمایەتی ئیسرائیل ئەیەوی سوریا بێتە ناوخولگەی بەرژەوەندیەکانی خۆی لەبواری وزە تابەهاوکاری لە گەل یونان وقبرس خۆی بریاردەربێت وە پێگەی تورکیا لەناوچەی دەریای سپی ناوەراست وسوریا بە تەواوی نەهێلێت بۆیە جۆلانیەکی کۆنە تیرۆریست بەئەوپەری لاوازی لەبەردەم ئیسرائیل وەستاوەوتەنها فەرمان جێ بەجێ ئەکات لە ترسی ئەوەی دادگایی نەکرێت ولەناونەبرێت.

هە رلە سەرئاستی هەریمایەتی،وەلاتانی کەنداومەبەستیانە کەلک لە سوریا وەربگرن،کە سوننە دەسەڵات دارە هەم بۆبە بازارکردنی بەرهەمە نەوتی وگازەکانیان بۆ بازارەکانی خواروی ئەوروپا وە هەم بۆ لاوز کردنی ڕۆڵی شیعە لە عێراق و لوبنان،بۆیە بەهەموتواناوە پشت گیری جولانی ئەکەن وە چاو پۆشی ئەکەن لەهەموو کاریکی تیرۆرستی ئەو.

وە بەرژەوەندی تورکیاش بۆ پالشتی جۆلانی نەک هەرئابوریە ،بەڵکو بەکارهینای جۆلانیە، کە بەهاوکاری گروپە تیرۆریستەکانی ناوسوریا کورد کۆمەل کوژبکەن،وە ئەوەی خۆی ئەیەوێ بەرامبەرکورد بیکات بە جۆلانی وگروپە ئیسلامیە سوننە تیڕۆریستەکانی ئەکات،بۆئەوەی توشی بەرپرسیارەتی یاسیای نەبیت وەک کۆمەڵ کوژی ئەرمەنەکان بەلام ناتوانێ خۆی لە بەرپرسیاریەتی قوتاربکات چونکە هەموو ئەم گروپانە لە تورکیاوە پەردوەردە کراوان وە فەرمان لە تورکیا وەرئەگرن بەجۆلانیشەوە.

وە لە سەرئاستی جیهانی، وەڵاتانی ڕۆژئاوایی بە تایبەت ئەمریکاو وە فەرەنسا لەگەل بەریتانیا ئەیانەوێ بۆساڵی ۲۰۲۷ فرۆشتنی گازی روسیا لە ئەوروپا یاساخ بکەن، بۆیە بۆجگیرەوەی گازی روسیا،ئەوروپا چاوی لەگازی ڕۆژهەلاتی ناوەراستە تابەخاکی سوریادا بگاتە بازارەکانی ،لەبەرئەوە ڕۆژئاواییەکان دەسەڵاتی جولانی بەکاردێنن بۆ شەڕی روسیا لە رووی ئابوریەوە،وە پاڵپشتی تەوای ئەکەن تادەسەلاتییکی ناوەندی بەهیزی هەبیت لەهەمووسوریا. لە هەمان کاتا بۆ ئەمریکاوئیسرائیل جۆلانی بۆ ئێستابەگرنگ ئەزانن بۆدژایەتی کردنی حیزب اڵلە ودەسەڵاتی شیعە لە ئێراق ولە ئێران.  هەڵبەتە تورکیا وەجۆلانییش لە پێیوستی ئەوروپا بۆسوریا بەئاگان بۆیە ئەیانەوێ ئەم پیوستیەی ئەوروپابەسوریا بقۆزنەوە وبەکاری بێنن بۆئەوپەڕی دژایەتی شوڤیەنیانە بەرامبەربەکورد،جولانی بەهاندانی تورکیابە هەمووشێوەیەک خۆی رادەستی ئیسرائیل وڕۆژئاوا کردوە تەنها بۆئەوەی دەستی تیرۆریستی واڵابکەن بۆقەڵاچۆ کردنی کورد.

لەم رەوشە ناجۆرەی، کە کوردوستانی ڕۆژئاوا هەیەتی ترسناکە،بەڵام بەهۆی بەرگری پۆلاینی شەرڤانان وە پالپشتی هەموو کوردلە هەموو دونیا لە ڕۆژئاوا حەتمەن خاڵی وەرچەرخانی مێژیی ئەبێت بۆ کورد،وە دۆرای سەرەکیش لە داهاتویەکی نزیکا تورکیا ئەبیت چونکە هەرگیزئیسرائیل نەک هەرلەسوریا،بەڵکو لەناوتورکیاش دەوڵەتی ئێستای تورکیای قبوڵ نیە لەبەرگەلیک هۆکار،وەلە داهاتوودا تورکیا لەبری دژایەتی کورد پێوستی بە دەستی یارمەتی کورد ئەبیت بۆ ڕزگاربوونی لە نەمان بەلام ئەوکات ئەشێ کاتەکەی درەنگ بێت، واڵلە اعلم.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×