کۆمەڵگە و سۆشیاڵ میدیا..

د. سیروان حەسەن
  2020-06-06   
 مرۆڤ ھەر لە سەرەتایی پەیدابونیەوە بە شێوەی کۆمەل ژیاوە و کۆمەڵگەی پێک ھێناوە وه پەیوەندیە کۆمەلاتیەکان لە چوارچێوەی تایبەتمەندیەکانی کۆمەلگەدا دروست بووە ئەو پەیوەندیانەش گەشەی بە مرۆڤایەتی و شارستانی و پێشکەوتن داوە تاکو گەیشتۆتە لوتکە لەم سەردەمەدا، دوای سەرھەڵدانی تەنکنۆلۆجیای زانیاری لە کۆتایەکانی سەدەی پێشودا و پەیدابوونی تۆڕی ئەنتەرنێت کە بۆ کارئاسانی و گەیشتن بە زانیارەکان ھاتە کایەوە لە گەڵ دروست بوونی ئامرازی پەیوەندی کردن لەوانە تۆرە کۆمەلایەکان (فەیس بوک و تویتەر و ئینستگرام و سناپ چات و تیلیگرام و واتس ئەپ و ڤایبەر و ھتد) کە ھاوکاری بەرێوەبردنی کاروباری ڕۆژانەی حکومەت و کۆمەڵگەی کردوە وە ھەر کۆمەڵگەیەک بە پێی تایبەتمەندی خۆی سوود و زیانی لێ وەرگرتووە بەلام لە ولاتە دواکەوتووەکان ئەم ئامرازانە چەند سوودیان ھەبووە ئەوەندەش زیانیان ھەبووە بە جۆرێک کە کاریگەری خراپ و زیان بەخشی لە سەر ڕەوتی ژیانی ئاسایی دروست کردووە وە پەیوەندیە کۆمەلایەتیەکانی زۆر لاواز کردووە، لە کۆمەلگەی کوردەواریدا خراپ بەکارھێنان و ئالودەبوون بە سۆشیاڵ میدیا بە تایبەتی فەیس بووک بووە بە دیاردە نەک تەنھا بۆ سوود وەرگرتن و بلاوکردنەوە و وەرگرتنی زانیاری بە سوود بەڵکو وەکو چەکێک بۆ لێدان و شکاندن و سوکایەتی کردن و کات بەسەربردن وە بەکارھێنەرانی رۆژانە کاتێکی زۆریان تەرخان کردوە بۆ بەدواداچوونی تۆرە کۆمەلایەتیەکان وە بایەخدان بە سایتە بێ کەلک زیان بەخشەکان و پشت گوێ خستنی پەیج و ئەکاونتە سوودمەندەکان کە بە جۆرێک دەرئەنجامی خراپی بە دواوە بووە وەکو :
ــ لاوازبوونی پەیوەندی خێزانی و سۆزی مرۆڤایەتی
ــ ماندوبوونی مێشک 
ــ نائارامی و تورە بوون
ــ دروست کردنی فشاری دەروونی
ــ ترس و دڵەڕاوکێ
ــ بێ ھیوابوون و بێ ئومیدی
ــ دروستکردنی کێشەی کۆمەلایەتی 
ــ کەمی کارکردن و بەرھەم ھێنان
ھەزاران پەیج و ئەکاونتی لابەلای نادیار نەناسراو دروست کراوە بۆ بلاوکردنەوەی وێنە و ھەوال بۆ مەبەستی خراپ و بەرژەوەندی تایبەت وە کەسانێکی زۆر متابعەی ئەو سایتانە دەکەن و وای لێ ھاتووە کە زۆر بە کەمی یان بە دەگمەن وێنە و ھەوالی بە سوود متابعە بکرێت ئەویش بە ئاسانی لە لایک و کۆمێنیەکاندا تێبینی دەکرێت بە جۆرێک ھەر ھەوالێکی سودمەند لە ھەر بوارێک بلاوبکرێتەوە خوێنەرێکی زۆر کەمی دەبێت بە بەرواورد لە گەل بلاو کردنەوەی وێنەیەک یان تەنزێکی رەخنە ئامێز یان شکاندنەوەی کەس و لایەن و دەزگا حکومیەکان وە ھەموو کەسێک لای خۆیەوە بووە بە زانا و دانا و سیاسەت مەدار و شرۆڤەکار ئەمەش دەبێتە دەبێتە دروست بوونی نائارامی و تورەبون و فشاری دەروونی بۆ بەکارھێنەران،  ئالوودە بوون و خراپ بەکارھێنانی تۆرە کۆمەلایەتیەکان نەخۆشیە پێویستی بە پێداچوونەوە و چارەسەری جدی ھەیە.
زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×