چەند جوانە بۆ کۆمەڵی ئیسلامیی!

هاوژین عومەر
  2019-02-22   
چەند جوانە بۆ کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، کە بەرهەمی ئەخلاقی سیاسییانەی بەرزی خۆی‌و، ڕاستگۆییەکەی لەگەڵ خەڵک‌و هێزە سیاسییەکانی دیکە، بەئۆپۆزسیۆن‌و دەسەڵاتەوە، بەئیسلامیی‌و عەلمانییەوە، دەچنێتەوە..

بەرهەمی سەرڕاستی‌و ڕاستگۆیی‌و بوێریی‌و خۆنەویستییەکانی بون، کە جەماوەری دەنگدەر لەهەڵبژاردنەکانی رابردوودا، تەنها سزای ئەم هێزە ئۆپۆزیسیۆنەیان نەدا (هەرچەند تەزویری زۆریشی لێکرا لە لایەن دەسەڵاتەوە).

هەر بەرهەمی ئەم سەرڕاستی‌و بوێریی‌و دامەزراوییەیە، ئێستا هێزەکانی دەسەڵاتیش بەسەری دەکەنەوەو وەک هێزێکی خاوەن قسەو قورسایی سیاسیی، چاوەڕوانیی بەشدارییکردنی لێدەکەن بۆ چارەسەری گرفت‌و کێشە سیاسییە قووڵەکانی هەرێمی کوردستان..

ئای چەند جوان و شایستەیە بۆ کۆمەڵی ئیسلامیی، ئەو دەسەڵات و حیزبانەی لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤ و سەرهەڵدانی قەیرانی داراییەوە، تا هەنووکەش، هەموو ئیمتیاز و شایستە داراییەکانیان بڕیوە و شەڕی گەرم و ساردیان لەگەڵ کردووە، کەچی ئێستا چاوەڕوانی ڕۆڵی گەورەتری لێ دەکەن.. لەوەش جوانتر ئەوەیە، سەرباری ئەو سەلام و کەلامانەی ئەمدواییەی دەسەڵات لێت، هێشتا خاوەنی متمانەی گەورە بیت لە ناو هێز و چین و توێژە ناڕازییەکانی هەرێمدا و ئەوانیش بە ڕێزێکی زۆرەوە مامەڵەت لەگەڵ بکەن.

دەبێت ئەوەشمان لەبیر نەچێت، ئەو قورساییە سیاسییەی کە ئێستا کۆمەڵی ئیسلامییمان تیایدا دەژیێت، دەرئەنجامە نەک هیچی تر، واتە بەرهەمی کۆمەڵێک بیرکردنەوە و قوربانییدان و هەڵوێست و سلوکییاتە، کە لە عەقیدەیەکی پاک و بیرێکی سیاسییانەی ئیسلامییانەی کراوەوە سەرچاوەیان گرتووە و، بە پەیڕەوکردنیان ئەو بەرهەم و دەرئەنجامانەی سەرەوەیان لێ بەرهەم هاتوون..

نابێت لەخۆباییبوون زەفەرمان پێ بەرێت، بەهۆیەوە تەوفیقی خودایی و بنەما نەگۆڕەکانەمان لەبیر بباتەوە.. کۆمەڵی ئیسلامیی تا لەسەر بنەماکانی بەردەوام بێت، پشت بە خوای گەورە، پێگە و ڕۆڵەکانیشی گەورەتر و کاریگەرتر دەبن.
زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×