مووچەخۆران باجی چی دەدەن ؟

كاوه‌ محه‌مه‌د
  2020-06-24   
حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە دیسان لەمووچەی مووچەخۆران کەمکاتەوە، ئەمەش ئاسانترین رێگەیە بۆ حکومەتێک کە هیچ پلان و ئامادەیبەکی تێدا نەبێت بۆ چاکسازی، ئەو غەدرە گەورە و نایاساییە لەفەرمانبەران بکات و جارێکی دیکە بیانکاتەوە قوربانی داپۆشینی گەندەڵی و گەندەڵکارانی و لەو رێگەیەوە تەمەنی دەسەڵاتە خۆسەپێنەکەی خۆی درێژکانەوە.

ئەوە راستە بەهۆی شکستی (سیاسەتی ئابووری سەربەخۆ) و پەتای کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، حکومەت ناتوانێ مانگانە (٨٩٠) ملیار دینار بۆ مووچە دابینبکات، بەڵام حکومەتێک ئەگەر یەک زەڕە خەمی خەڵک و مووچەخۆرانی بووایە، لەجیاتی کەمکردنەوە یان دواخستنی مووچەی خەڵک، دەبوو هەڵمەتێکی بەرفراوانی چاکسازیی لەخەرجیە زیاد و بێ ماناکانی دامەزراوە و وەزارەتەکانی خۆیدا بکات و کەرتی نەوت شەفاف و بە دامەزراوەیی بکات، لیستی مووچەخۆران لەدووبارە و بندیوار و ناشایستەکان پاک بکاتەوە، دەزگاکانی چاودێریی بەهێز و کارا بکات، دەستی حزب و کۆمپانیاکانیان لەدزین و تاڵانکردنی بەردەوامی داهاتی هەرێم ببرێت.

ئەوسا دەیتوانی لەپێگەیەکی بەهێزترەوە دانوستان لەگەڵ بەغدا بکات و بڕی ئەو داهاتانەی لەبەغدا و ناوخۆدا دەستیدەکەوتن، بەزیادەوە بەشی مووچەی مووچەخۆرانی شایستە بکات و دبسان ژیان و قووتی فەرمانبەران نەبێتەوە قوربانی پشتکردنە چاکسازیی و شەفافیەت.

ئەمەش بەپرسیارێتی هەموو لایەنە بەشدارەکانی ئەم حکومەتە شکستخواردووەیە و ئیتر لێرە بەدوا هەر هێز و لایەنێک دەبێ بەڕوونی رایبگەیەنێت کە لەبەرەی خەڵک و مووچەخۆرانە یان لەبەرەی دسەڵاتدارە تاڵانچییەکان ؟..لەبەرەی چاکسازیبە یان لەبەرەی گەندەڵکاران؟

ئیتر کاتی دەربڕینی هەڵوێستی روون و راشکاوە و هیچ بوارێک بۆ قسەی ژێر لێو و هەڵوێستی شەرمنانە نەماوەتە و رۆژ رۆژی خۆیەکلاکردنەوەیە.

بەپێچەوانەوە خەڵک و مووچەخۆران رەش و سپی، پاک و پیس، چاک و خراپ لەیەکتر جیادەکەنەوە.
زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×