تەنها داوای مووچە نەکرێت..

كاوه‌ محه‌مه‌د
  2020-07-06   
مووچە، مافێکی بێ چەندووچوونی هەر فەرمانبەرێکە و رەنگە لەهەموو دنیادا تەنها لەم هەرێمەی ئێمە کێشەی وا عاجباتی بوونی هەبێت و هیچ ئومێدێکی نزیکی چارەسەریشی نەبێت. بەڵام ئەوەی دەمەوێ لێرەدا بیڵێم ئەوەیە کە پێویستە فەرمانبەران و خەڵک داواکارییەکانیان تەنها مووچە نەبێت، کە مووچە دواکەوت دەستبکەن بە بەرزکردنەوەی دەنگی رەخنە و ناڕەزااییان و کە مووچە کەمکراوەکەیشی بە درەنگەوە وەرگرت، ئیتر بە بێدەنگی شەقام چۆڵبکات و هیچ دەنگێکی لێوە نەبیسترێت..ئینجا جگە لەوەش گروپ گروپی بچووک و کارمەندانی هەر فەرمانگە و وەزارەتێک بە جیا گردببنەوە و دیسانەوە هەموو داواکارییەکانیان لەدەوری مووچەدا بسوڕێتەوە..ئەمە لەراستیدا دەردی فەرمانبەران و هیچ هاووڵاتییەکی ئەم هەرێمە چارەسەر ناکات، چونکە مووچە دەرەنجامە، هۆکار نیە بۆ خراپیی بژێوی خەڵک، بەڵکو ئەوەی هۆکارە عەقڵیەتی شکستخواردووی حوکمڕانانی هەرێمە کە ساڵ بەساڵ هەرێم لەشکستێکەوە بە شکستێکی دیکە دەسپێرن و وڵاتیان خستۆتە ژێر قەرزێکی قورس و خاک و خەڵکیان کردۆتە بارمتەی وڵاتانی دراوسێ و سامانی ژێر زەوی و سەر زەوییان خستۆتە هەرزان بازاڕی ئەو وڵاتانە و چەند کۆمپانیایەک کە لەپشتیانەوە دنیایەک کۆمپانیای حزبی و شەخسی ئامادەییان هەیە و داهاتی هەرێم هەڵدەلووشن..
بۆیە دەبێ ئیتر رژانە سەر شەقام، هی هەموو خەڵک بێت نەک تەنها فەرمانبەران، ئینجا داواکاریش گۆڕینی کۆی سیستمی سیاسی و ئیداری و ئابووری و قەزائی و ئەمنی بێت و قبوڵەنەکرێت چیتر گروپەکانی مافیا حوکم بکەن، نەک تەنها داوای مووچە بکەن و بەس..
با ئەوەی ئەو حوکمڕانانەی هەرێم بەهۆی شکستهێنانی سیاسەتەکانیانەوە، وایانکرد هەموو کێشەکانی کورد لەبەغدا لەمووچەدا کورت بکەنەوە، خەڵکی هەرێمیش وا نەکەن کە هەموو داواکارییەکانییان تەنها مووچە بێت و بەلای هۆکارە بنەڕەتییەکەدا نەچن..
زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×