تیرۆرکارییەک، مەترسیدانر لەگەندەڵی..

كاوه‌ محه‌مه‌د
  2020-10-22   
هێشتا (شێروان شێروانی)ی چالاکوان ئازادنەکراوە، کەچی ئەمڕۆ چەند چەکدارێکی حکومەتە پۆلیسیەکەی هەرێم، چوونەتە سەر ماڵی مامۆستا (شڤان سەعید بەروشکی) و لەناو ماڵەکەی خۆی و بە بەرچاوی ژن و منداڵەکانی لەگەڵ خۆیان راپێچکردووە..
ئەم رەشبگیرییەی ئێستای بادینان و هەولێر، زنجیرە تیرۆرکارییەکانی ساڵانی سەرەتای نەوەدەکانمان بیردێنێتەوە کە لەبادینان هەرچی دەنگێکی جیاواز و رەخنەگر هەبوون تیرۆریان دەکردن و تەواوی دەڤەرەکەیان پڕکردبوو لەترس و تۆقاندن؛ ئەوەی ئێستا لەوێ بەڕێوەدەچێت، هەمان عەقڵیەت و حزب و دەسەڵانە کە لەنەوەدەکاندا (رەئوف ئاکرەیی و رێناسی زەحمەتکێشان و یوسف تۆما شابۆ) و چەندین ئازادیخوازی دیکەیان بە کوشتن و سەرکوتکاری بێ دەنگ کرد..بەڵام جیاوازییەکە لەوەدایە؛ ئەوسا لەدەرەوەی هێزە سەرکوتکارەکەی بادینان، هێز و حزبی دیکە هەبوون دژ و ناڕازی بوون و چەند دەنگێک هەبوون کە بەرەنگارییەکیان نیشاندەدا، بەڵام ئەمڕۆ بەداخەوە هیچ دەنگێکی بەرز و جدیی دژ بەو کارە دژە ئازادییانە نابیسترێت و زۆربەی لایەنە سیاسییەکان، وەک رووداوی زۆر ئاسایی، بەدیاریدا دەستیان بەخۆیاندا شۆڕکردۆتەوە، بۆیە ئەمڕۆ تەواوی حزبە بەشداربووەکانی حکومەت لەوەدا بەرپرسیارن و هەرگیز ناتوانن شانی ئارداوی خۆیان لەو بەرپرسیارێتییە بتەکێنن..ئاخر ئەم کارە سەرکوتکارییانە زۆر لەو گەندەڵی و راوورووتە مەترسیدارترە کە ئەو دەنگە ئازادانە و هی دیکەش بەردەوام قسەیان لەسەردەکەن، چونکە کە ئازادی نەما، دەبێ نوێژی مردوو لەسەر لاشەی چاکسازیی بخوێنین..
زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×