چما تازە پارتی دەناسن ؟

كاوه‌ محه‌مه‌د
  2022-01-25   

بەراستی مایەی پێکەنینە کە ئێستا سەرکردایەتیی یەکێتی ئاماژە بەوە دەکات کە؛ پارتی تاکڕەوانە بڕیاری هاوپەیمانێتی و کاندیدکردنی داوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، ئینجا لەوە کۆمیدیتریش؛ هەندێ بەرپرسیشیان دەڵێن پارتی حساب بۆ یەکڕیزیی کورد ناکات و لای ئەو یەکڕیزی ئەوەیە کە دوای بکەویت !..وەک ئەوەی ئیکتیشافێکی تازەیان کردبێت و تازە پارتی-یان ناسیبێت..ئاخر تازە کێ ئەو کاڵا ئێکسپایەرەتان لێ دەکڕێت کە پێشتر خەڵکی تر زۆر هاواریانکرد و بەردەوام ئاگاداریان دەکردنەوە کە چیتر مەبن بە دارشەقی سیاسەتە تاکڕەوییەکانی پارتی، ئێوە بە هەموو هێزتانەوە دەچوونەوە باوەشی ئەو پارتی -یەی ئێستا لەبەر پۆستی چەوری سەرۆک کۆمار، بە دەرچوو لەیەکڕیزی کورد ناوزەدی دەکەن، مەگەر هەر ئێوە نەبوون و هەر لەبەر ئەو پۆستی سەرۆک کۆمارییە نەبوو، هەر زوو هەموو یەکێتی و مێژوو و پرەنسیپ و بەرنامە و ستراتیژەکەیتان تەسلیمی پاڕتی نەکرد و لەناوخۆشدا بۆ رازیکردنی پارتی بنەماڵەی بارزانی، بەهەموو تواناتانەوە نەچوونەوە بەگژ ئەو دەنگ و ئیرادانەی کە داوای چاکسازی و پاراستنی جیاوازییەکانی یەکێتی و هەیبەتە سیاسییەکەیان دەکرد..مەگەر سی و یەک ساڵە هەردوولا بەیەکەوە شەڕ و ئاشتی-تان، تەبایی و ناتەبایی-تان، یەکڕیزی و دوو ریزیشتان هەر لەسەر پارە و پۆست نەبووە..دوای ئەو هەموو کاولکاری و بەدکارییەی پێکەوە کردتان، تازە بە تازە بۆتان دەردەکەوێت کە پارتی تاکڕەوە و یەکڕیزیی کوردی تێکداوە ؟!

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×