لەبارەی (محمد شیاع السودانی)ەوە..

كاوه‌ محه‌مه‌د
  2022-07-26   

دواجار چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعەکان لەسەر ئەوە یەکلابوونەوە کە (محەمەد شیاع السودانی)ی کەسایەتیی سیاسی کاندید بکەن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عیراق، کە پێشتر بۆ چەند جارێک و لەزیاد لە کابینەیەک وەزیر بووە و لەو دوو خولەش (سێیەم و چوارەم) کە بەیەکەوە پەرلەمانتار بووین، هەمیشە خاوەنی ڕا و تێڕوانینی واقیعیانە بوو بۆ پرسە سیاسی و پەرلەمانییەکان، کەسێتییەکی سەنگینی هەیە و دووربینانە سیاسەت دەکات و هەمیشە خۆی لەدەمارگیریی حزبی و تایەفەگەریی بەدوورگرتووە، یەکێکیشە لەو کەسە دەگمەنانەی کە سەرەڕای وەرگرتنی چەندین پۆستی وەزاری و پەرلەمانی، بەڵام توانیویەتی لەنێو زەلکاوی گەندەڵی و گەندەڵکارانی عیراقدا تا حەدێک خۆی بە پاکی بهێڵێتەوە و ناوبانگی نەزڕێت..

هەرچەند ئەوە دەزانم کە دەستنیشانکردنی ئەو بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران چ رەهەند و پاشخانێکی هەیە و ئەوەش دەزانم کە هەر کەسێک لە عیراقی ئێستادا پۆستێکی ئاوا باڵا و هەستیار وەربگرێت، چۆن دەکەوێتە بەر گوشار و راکێش ڕاکێشە ناوخۆیی و دەرەکییەکان و زۆرجار ململانێی بەرژەوەندییە جیاجیاکان یان دەیکەن بە بەشێک لەپرۆژەی لایەکیان، یانیش بەیەکەوە وای دەهاڕن کە هەرگیز نەتوانێت وەک خۆی بمێنێتەوە و هەمان ڕا و تێڕوانینی پێشووی بۆ پرسەکان هەبێت..

بەڵام لێرەوە پیرۆزبایی لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم کە بتوانێ لانیکەمی ئەو گۆڕانکارییانە لەحکومەتدا بکات کە حوکمڕانی لەعیراقدا ئاهێکی بێتەوە بەر و ڕێ و ئاراستەی دروستی خۆی بدۆزێتەوە و سەرنجام خێری بۆ هەموو عیراقییەکان هەبێت و هەر لەسەر دەستی ئەویش کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر چارەسەری ریشەییان بۆ بدۆزرێتەوە کە لەخزمەتی خەڵکی بەشمەینەتی هەرێم و مافە دەستورییەکانیان بێت، نەک لەخزمەتی دەسەڵاتدارانی هەرێم و حزب و بنەماڵەکانیان..

 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×