کاتێک ئەخلاق دەبێتە هەوێنی کاری سیاسی دەرەنجامیشی سەرکەوتنە

ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید
  2019-05-07   

چۆن چومەوە لێژنەی دارایی
پێش پێکهێنانی لیژنەی دارایی ئەندامە پێشووەکانی لێژنەی دارایی یەکدیمان دیت‌و ئاڵوگۆری کارکردنمان کرد لەو لێژنانەی کەدەتوانین خزمەتی تیدا بکەین بۆیە (٤) کەسمان کە بەرێزان (دهەیپەم جبوری) بو کە سەر بەعەشیرەتی جبورەو کەسایەتیەکی بەهێزی نیو پەرلەمانە ئەم خولەش سێ هەم خولیەتی لەپەرلەماندا ولەخولی پیشو لێپرسینەوەی لەوەزیری دارایی کردو بەو هۆیەوە وەزیری دارایی لادرا.

کەسی دووەم (فالح الساری ) لەرەوتی حیکمە کە خاوەنی ئەزمونی (۱۷) کاری لە دیوانی چاودیری دارایی کردوەو سێیەم خولەیەتی لە پەرلەمانی فیدراڵ و تا بڵێی کەسێکی دەست پاک و دڵسۆزەو وتەنها نمونەیە ک کەبتوانم باسی لێوە بکەم ئەوەیە یەک کوڕی تاقانەی هەبوو لە تەقینەوەیەکدا بوو بە قوربانی سەیر لەوەدا بوو ئامادە نەبوو شەهیدانەی کوڕەتاقانەکەی وەرگریت چونکە دەیوت من خاوەنی پرۆژەی یەک موچەم دەبێت یەک موچە وەرگیریت بۆیە موچەکەی وەرنەگرت و لەگەڵ هەندی پەرلەمانتاری دیکە کە خاوەنی دوو موچە دەبوە ناکۆکی هەمیشەییان.

کەسی سێهەم (د. محمد تمیم) یەکێکە لەکەسایەتیەکانی سوننە وتوانایەکی گەورەی هەیە لەپرۆسەی سیاسیدا لەدوای (۲٠٠۳) بۆنی لەزۆر جمگەدا هەیە دەرچووی زانکۆی کامبریج وە چەندکۆرسیکی لەهارڤارد خویندوەو پێشتر وەزیری پەروەردەبوەو ئەمە خولی چوارەمیەتی لەپەرلەمان‌و خاوەنی (۲٤) کتیبەو وینەکێشیکی بەتوانایەو لەهەمانکاتدا شاعرەو رۆمانیکی لەچابدراوی هەیە.

ئەم سێ کەسایەتیە لای من زۆر کاریگەرییان هەیە لە لێژنەی دارایی بۆیە کاتیک قسەم کرد لەگەڵ دکتۆر هیپم وتی بەنیازی پۆستی وەزارەتم ،بۆیە لە فالح الساریم پرسی تۆ بەنیازی چیت وتی ئەگەر پۆستی سەرۆکی لیژنە بەر پیکهاتەی شیعە کەوت ئەوا خۆی کاندید دەکات بۆ سەرۆکایەتی ئەگەر ئیمە واتە من و دمحمد پیمان باش بیت ،ئیمەش هەردوکمان وتمان زۆر باشە هاوکارت دەبین دەنگیشت پێ دەدەین.

پاشان لە دکتۆر محمدم پرسی تۆ بەتەمای چیت ئەویش وتی منیش خۆم کاندید دەکەم بۆ جێگری سەرۆک ئەگەر بەر پیکهاتەی سوننە بکەوێت ،هەردوکمان واتە من فالح الساری وتمان دەنگت پیدەدەین و پشتگیرت دەبین.

هەردو بەرێز لەمنیان پرسی ئەی تۆ منیش وتم ئەگەر پیکهاتەی کوردی منیان کاندید کرد ئەوا منیش کاندید دەبم بۆ بڕیار دەری لیژنە پاش ماوەیەک لیژنە پێکهات بەهەوڵی هەموان پێنج کورد چوینە لێژنەی دارایی کە پێکهاتبون لەم بەرێزانە: د احمد الصفار پارتی ،هۆشیار عبداللە گۆران شیروان میرزا قادر یەکیتی و جمال کۆچەر یەکگرتوو منیش کۆمەڵی ئیسلامی لەراستیدا جمال کۆچەر لەسەر پشکی سوننە لەلێژنە ئیزافە کراو منیش بە تەکلیفی د محمد تمیم و فالح الساری و بریاری محمد الحلبوسی ئەگینا پارتی هەرلەسەرەتاوە هەوڵیدابوو نەهێڵیت من بچمە لێژنەی دارایی.
زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×