هە ڵبژاردن بە ڕێگەوەیە !!!

سەردار قادر
  2021-01-12   
چەند رۆژێكە هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتووی عێراق ، بۆتە باسی لایەنە سیاسیەكان وە تایبەت مەسەلەی هاوپەیمانی ، چونكە ماوەیەكی كورتی ماوە بۆ داخوازی لە كۆمسێۆن پێشكەش بكەن.
هەڵبژاردن بە ڕێگەوەیە ؟؟
لایەنە سیاسیەكان وەك نە باران یان دی بێت و نە تۆفان هەموو كەوتوونەتە خۆ ، كۆبوونەوەكان جمەی دێت .
گۆران كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی و گشتی ئەكات دوور لە هەموو شتێك دەسەڵات ئەدرێتە خانە بۆ ئامادە كردنی پرۆژەیەك دواتر لە جڤاتی نیشتیمانی دەنگی لەسەر بدرێت .
ئایا هاوپەیمانی لەگەڵ پارتی بكەن یان یەكێتی یان سێ قۆڵی ، یان فراوان بكرێت و یەكگرتوو و كۆمەڵیش؟؟؟
هاوسەرۆكەكانی یەكێتی ئەچنە لای گۆران و كۆبوونەوەی داخراو ئەكرێت ؟
 
پارتی ئەمرۆ ئەگاتە شار بۆ هەمان مەبەست ؟؟
ئەوەی بۆتە پرسیار هەموان وا باس ئەكەن خەتەر هەیە لەسەر قەوارەی هەرێم ئەبێت ناوماڵی كورد خۆی رێك خات ؟؟
ئەم كۆمیدیایە ؟؟؟
تا توانیان ململانێ ی یەكتریان كرد ، تا توانیان تاكی كوردیان وێران كرد ، ئەمرۆ سونە و شیعە بە خەتەر ئەبینن لەسەر قەوارەی هەرێم ؟؟؟
ئەبێت یەك ماڵ بین ؟؟؟
كەسیان باس لەوە ناكەن كە ترسیان هەیە لە بەشداری خەڵك لە هەڵبژاردن ؟؟؟
كەسیان باس لەوە نا كەن زۆرینەی  خەڵك و شەقام ئەمانی ناوێت ؟؟؟
ماڵی كوردیتان بیر كەوتەو یان هەڵبژاردنەو هیچی تر ؟؟؟
ماڵتان وێران كرد هاووڵاتی خۆی بە خاوەن ماڵ نازانێ ؟؟؟
خاكتان لە دەست دا ، ئێوە خاكتان تەنیا بۆ خێرو بێرەكەی ئەوێت ، ئەوەش یۆ خۆتان و وەچەكانتانە ؟؟؟
ناكرێ بە ناوی پاراستنی قەوارە دیسان كار بكەنەوە بۆ پەرژەوەندی باڵای حیزب و بنەماڵە و تەكەتوول.
تا كەی تاكی كوردی دوای خەونتان ئەخەن ؟؟؟
سەیرێكی لیستەكانتان بكەن ئەوەی ئێستا هەیە لە بەغداد چی ئەگوزەرێ ؟؟؟
ئەوەتا هاوپەیمانی هیوا لە بەغداد دروست ئەكرێت ؟؟؟
گروپی 15 ئەبێتە هاوپەیمانی هیوا ، نازانرێت سەرۆك كۆمار دوا تیری لە وێوەوە ئەوەشێنێت ؟؟؟
كەسە زوویرەكان لە حیزبەكان خۆیان كۆئەكەنەوە لیستی سەربەخۆ دروست كەن ؟؟
كەسی سەربەخۆ بە تەنیا خۆیان كاندید ئەكەن ؟؟
موچە ناگاتە مەنزڵگای گیرفان ؟؟ ماڵ روناك ناكاتەوە داواش ئەكرێت لە تاكی كوردی دەنگ بدە بۆ پاراستنی قەوارە ؟؟؟؟
پێشمەرگە بە خەمی گەورەوە ئەناڵێنێت ، داوای لێ ئەكرێ دەنگ بدە بە لیستی  كوردستانی ؟؟؟
ئای لەم قەدەرە ؟؟
بۆ راستگۆ ناڵێن ئێمە هەڵەمان كرد لە حوكم رانی ؟؟
بۆ ناڵێن بە هۆی ئێمەوە خەتەر دروست بووە لەسەر قەوارەی هەرێم و مافی رەوامان ؟؟
كە كۆئەبنەوە بیرتان بێت ، تاكی كوردی كەرامەتی شكێنراوە ؟
ئیتر كاتی خیتابی راستگۆ بوونە ؟؟
كاندیدی نوێ ئەبێ خەونی خزمەتی هەبێت نەك موچەو خانەنشینی و رازی كردنی سەركردەو بنەماڵە و تەكەتوول ؟؟؟
 
كاتی ئەوە هاتووە لیستی بەر باخەڵتان لا ببەن و بیرێك بكەنەوە ئیتر سەردەمی خەونی هاووڵاتیە .
كاتی ئەوە هاتووە كار بۆ خەمی گشتی بكرێت
لێكدانەوەی بارودۆخی داهاتوو لە عێراقدا ئەركی هەموو لایەكە تا بتوانرێت خیتابی كوردی بە بنەمای عەقلانیەوە داڕێژرێت .
زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×