مانەوە لە دۆخی قەیراندا..

شێرزاد خدر حەیدەر
  2024-06-21   

   ژیانکردن لە هەرێمێکی سێ پارێگا و چەند قەزا وناحیەیەک بەهۆی نەبونی سیستەمێتکی دروستی حوکمڕانی و  گەندەڵی دروستبوونی چەندان قەیرانی جۆرا و جۆر ، بەجۆرێک سەخت و بێزراو  بووە کە زۆر کات  مرۆڤ حەزدەکات تەنانەت لە خراپرترین و هەژارترین و وڵاتی ئەفریقا ژیانی کردبا،  نەوەک لەژێر ئەم حکومڕانیەی کار بۆ درێژدان بە قەیران و گرفتی زیاتر بۆ ژیانی هاوڵاتیەکانی دەکات!!

     بە درێژایی چەندان دەیەی ڕابردوو ئەو دەسەڵاتە حیزبیە خێڵەکیەی لەم هەرێمە بە دوو زۆنی جیاوازی تەواو حیزبیەوە حاکمیەت دەکات، لەم ماوەیەدا ئەوەندەی کاری  لە پاراستن و زیاتکردنی سەرمایە و  بەرژەوەندیە حیزبیە و کەسیەکانی خۆی کردووەتەوە، ئەگەر بە چارەکی ئەوە کاری بۆ باشترکردنی داهاتوو هەروەها پاراستنی بەرژوەندیەکانی ئەم هەرێمە و هاوڵاتیەکانی کردبا، ئەوە بێگوومان ئێستا دۆخی هاوڵاتیان بە جورێک دەبوو ئەگەر لەسەروو ئاستی وڵاتانی گەشەسندوو نەبوایە ئەوا هیچ لە ئاستی ژیانی ئەوان کەمتر نەدەبوو، لێ ئەوەی لەم جۆرە حکومڕانیە بەرهەم هاتووە نوغبەیەکی خێڵەکی و حیزبی ملیاردێر و هاوڵاتیانێکی نوقوومبوو لە قەیران و گرفتی هەمە جۆر!.

       قەیرانەکان لەناویاندا  تایبەت قەیرانی دارایی تەواو دۆخی ژیانی خەڵکی گەیاندووەتە خاڵێک کە ئیتر هەر هیوایەک هەبوبێت بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە مانگ دوای مانگ  نامێنێت بەهۆی هەوڵنەدانی ڕاستەقینە بۆ چارەسەی ڕیشەیی ئەم قەیرانە بەڕۆکی هاوڵاتیانی لە موچە و خۆر و کاسبکار و بازاڕی گرتووە، بەجۆرێک هەوڵی چارەسەربوونی ئەو قەیرانە وەک گاڵتەجاریەکی لێهاتووە کە هەرجارە و لە دەمی بەناو کاربەدەستی خاوەن ملیاردلێری دۆلاروە موژدانی تێپەڕاندی ئەم قەیرانە دەدرێت، بەڵام لە لە ڕاستی دا نە هەوڵێکی جدی  هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە نە چارەسەرکردنی هەمیشەیی لەبەرژەوەندی ئەم دەسەڵاتە و تەنانەت حکومەتی عێڕاقە، چونکە بە باشترکردنی دۆخی دارایی خەڵک و بازاڕ و کۆتایی هێنان بەم قەیرانە یەکەم زەردمەند ئەم دەسەڵاتەیە، بەجۆڕێک ئیتر بارەگە وو دیواخانیەکانی حیزب کە ثڕن لە موچەخۆری بندیوار و ڕاگەیاندکاری حیزبی  و و کچەمۆدێل و خەڵکی بەرژەوەندی خواز چۆڵ دەبێت چونکە پارەیەک ئامادە نابێت بۆ کۆکردنەوەی ئەم کەسانە، هەروەها گەر گیرفانی خەڵک پڕ بێت و قەیرانی دارایی لە بەرۆکی هاوڵتیان بێتەوە  کەسانێک نابن ببن بە  پاسەوان و چەک بەدەست  بۆ پاراستنی خۆیان بەرژەوەندەیەکانیان بێت.

       دەستی دەستی پێکردنی چەندین ساڵەی موچە و بودجەی هاوڵاتیانی هەرێم، دەرخەری ئەو ڕاستیە، کە نە دەسەڵاتی حیزبی خێڵەکی هەرێم و حیزبە  مەزهەبگەرایەکانی دەسەڵآتداری بەغدا، لە خەمی چارەسەرکردنی ئەو قەیرانەدانە، بەڵکو هەردوولا لەڕێی میدیا و چەند کۆبونەوەیەکی درۆیەنەە ڕووکەشی مانگانە و پێکهێنانی لیژنە و لیژنەکاری تەنیا مەبەستیانە کات بکوژن و یەکتر خەتەبار بکەن کە ئەو لایەنەی ترە بەرپرسە  لە چارەسەرنەکردنی ئەم قەیرانە.

        ئەوەی تەواو لە ئەنجامی ئەم هەموو بێنەوبردەیەی چارسەرکردنی قەیرانی دارایی و موچە ڕوونبووەتەوە ئەوەیە کە نە حکومەتەکەی بەغدا خوازیارە ئەو ملیۆنان موچە خۆرەی هەرێم بخاتە ئەستۆی خۆی مانگەنا موچەیان پێبدات،  نە دەسەڵاتە حیزبیەکەی هەرێم حەزدەکات موچەخۆرەکانی ڕاستەوخۆ موچە لە بەغداوە وربگرن، بۆیە جارێک بەناوی هەژماری من و تەوتین و جارێک بەناوی نەناردنی لیستی دروستی موچەخۆران و جارێک بە بیانوی ڕادەستنەکردنی داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوریەکان و جارێکی تر لەژێر ناوی ترەوە درێژە بەم دۆخە دەدەن و هەر مانگێک گرفتێک بۆ موچە و هاتنی پارە لە بەغداوە دروستدەکرێت، ئەوێس بە ئامانجی مانەوە لو دۆخی قەیراندا و ڕێگرتن لە گەیشتنی کۆمەڵگا بە باردۆخێکی ئابوری جێگیر و ئارام، چونکە کاتێک کۆمەڵگا لە باردۆخێکی ئابوری باشدابێت، واتا کۆتایی سەردەمی ماستاوچێتی و کۆیلە بوون بۆ حیزب و بەرپرس کە ئەمەش واتا کۆتایی ئەم دەسەڵاتە حیزبیەی حاکمەیەتی هەرێم دەکات.

      لە ئەگەری بەردەوامی  و مانەوە لە و دۆخی قەیرانەی  کە چەندین ساڵە درێژەی هەیە، زیاتر و زیاتر دۆخی بازاڕ و کۆمەڵگا بە گشتی بەرەو وەستانی ئەو   جوڵە کەمە بازرگانیەی هەیە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی زیاتری بێکاری و لەبەریەک هەڵوەشاندنەوەی خێزان هەروەها  زیاتر بوونی کۆچ بۆ دەرەوەی هەرێم، جگە لە چەندان لێکەوتەی نەرێنی تر کە لە کۆتایی هەر هاوڵاتیان زەرەدمەندی یەکەم و کۆتایی دەبن.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×