ئەو پلانەی بەعس دایڕشت، ئەمان بەریان پێنەگرت

کاوە مەلاحسێن
  2022-04-13   

ڕژێمی بەعس بۆ پاکتاوکردنی میللەتی کورد پرۆسەی ئەنفالی بەهەشت قۆناغ لەهەشتاکاندا بەسەرکوردا جێبەجێکرد، لەئەنجامی ئەو پرۆسەیەدا، کە خۆی لەسیاسەتی تەعریب کردندا دەبینیەوە، یەک قەزاو پێنج ناحیەو (٤٥۰۰) گوند خاپورکران و (۱٨۲) هەزار ژن و پیاو گەنج و پیاوی بەتەمەن بێسەروشوێن کران لەنوگرەسەلمان و تۆپزاواو شوێنەکانی دیکە، ئەوەی جێگەی هەڵوێستە لەسەرکردنە کە کەمتر تیشکی خراوەتە سەری، پێش پرۆسەی ئەنفال زیاتر لە (۷۰٪) خەڵکی کورد گوندەکان دەژیان و پشیان بەبازووی خۆیان و کشتوکاڵ و شوانکارە دەبەست، هەروەهاش دانیشتوانی شار بۆ پڕکردنەوی پێداویستییەکانیان چاویان لەو بەرهەمانە دەبوو لەگوندەکان  بەرهەم دەهاتن، ڕژێمی بەعس لەچوارچێوەی سیاسەتەکەیدا دەستی بۆ خابورکردنی ئابوری کوردستان بردو لەسەر بەپیتترین زەوی کشتوکاڵی چەندین ئوردوگای زۆرەملێی دروستکرد وەک ئۆردوگاکانی شۆڕش و تەکیەی کاکەمەندو بازیان لەسنوری سلێمانی و ئۆردوگاکانی قوشتەپەو قودس و کانی قرژاڵەو بەستورەو بەحرەکەو هتد، هەروەها لەدهۆک ئۆردوگاکانی شیڵادزی و کوانی و دەرکار عەجەم و چەندین شوێنی دیکە، کە لەهەرسێ پارێزگاکەدا زیاتر لە(۷۰ ) ئۆردوگای دروستکرد، بەمەش گورزیکی کوشندەی لەئابوری کوردستانداو لەو ئۆردوگایانەدا زیاتر لەملیۆن و نیوێک کەسوکاری ئەنفالکراو ئەوەی بەپروسەکە نەکەوت بوون لەو ئۆردوگایانە نیشتەجێکران، من خۆم و خێزانەکەمان یەکێک بووین لەو خێزانانەی دوای ئەوەی گوندەکەمان گوندی پیریادی لەساڵی ۱۹٨۷ ڕووخا، لەسەر بەپیتترین زەوی کشتوکاڵی گوندەکەمان ئۆردگای شۆڕش دروستکراو چواردەوری ئۆردوگاکە بەڕەبێی جاش تەننرا، ئەوەی دەمەوێت ئاماژەی پێبکەم پاش ئەوەی کورد لەباشوری کوردستان ڕاپەڕینی ئەنجامداو ڕژێمی بەعس نەماو حکومەت و پەرلەمان دامەزراو پێکهێنرا، نەتوانرا بەربەئاسەواری بەعس و ئۆردوگا زۆرەملێکان بگیرێت و زیاتر گرنگی بەئاوەدانکردنەوەو بوژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵ و گوندەکان بدرێت و کانیاوەکان ببوژێنرێتەوە، بەڵکو سیاسەتێکی واپەیڕەوکرا کە گوندنیشینەکان لەئۆردوگاکان بمێننەوەو گوندەکانیان ئاوەدان نەکەنەوەو زیاتر گرنگی بەئۆدوگا زۆرەملیکان بدرێت و زەوییەکشتوکاڵەکانی چواردەوری بخرێتە ماستەرپلانی شارەوانییەوە کار بۆ دابەشکردنی بکرێت بەسەر فەرمانبەراندا، بەبێ قەرەبووکردنەوەی جوتیاران و خاوەنی زەوییەکان، نمونە وەک جوتیارانی گوندی پیریاری لەسنوری ئۆردوگای شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ..

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×