خوێندنەوەیەک بۆ ڕێکەوتنی مەککە (ناتۆی ئیسلامی) بۆ بەرگی هاوبەش

سەرهەد شێخە
  2026-08-07     38

خوێندنەوەیەک بۆ ڕێکەوتنی مەککە (ناتۆی ئیسلامی) بۆ بەرگی هاوبەش  

ئەم رێککەوتننامەیە کە بە «ڕێککەوتنی مەکە بۆ بەرگریی هاوبەش» ناسراوە، لە شاری مەککەی پیرۆز لەلایەن سەرۆکی تورکیا (ڕەجەب تەیب ئەردۆغان)، شانیشنی سعودی (محەممەد بن سەلمان) و سەرۆکوەزیرانی پاکستان (شەهباز شەریف) واژوو کرا.

​لێرەدا وردەکاری، گرنگیی و بایەخی و ئاڵنگاریی بەردەمی و کاریگەریەکانی ئەم ڕێککەوتنە دەخەینە ڕوو:

خاڵە سەرەکییەکانی ڕێککەوتنەکە

​- بەرگریی هاوبەش: گرنگترین بڕگەی ڕێککەوتنەکە ئەوەیە کە هەر هێرشێکی چەکداری بۆ سەر یەکێک لەو سێ وڵاتە (تورکیا، سعودیە و پاکستان)، بە هێرش بۆ سەر هەرسێکیان هەژمار دەکرێت. ئەمەش هاوشێوەی ماددەی پێنجەمی هاوپەیمانی ناتۆیە. هەر بۆیە دەکرێت بە ڕێکەوتنامەی ناتۆی ئیسلامی ناوی دەبردرێت.

​ـ پەرەپێدانی هاریکاریی سەربازی: ڕێککەوتنەکە په‌رەپێدانی هاریکاریی بەرگریی لەخۆ دەگرێت بە هەموو ڕەهەندەکانیەوە، لەوانە ئەنجامدانی مەشقی سەربازیی هاوبەش، ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگری، و گواستنەوە و پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای سەربازی.

​ـ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان: ئامانجی سەرەکی بەهێزکردنی کۆمەڵەی هاوبەشە بۆ ڕێگریکردن لە هەر جۆرە دەستدرێژی و شەڕانگێزییەک کە سەقامگیریی ناوچەکە بخاتە مەترسییەوە.  

​گرنگییە ستراتیژییەکەی چییە؟

​ئەم هاوپەیمانییە سێقۆڵییە یەکێکە لە گەورەترین و کاریگەرترین هاوبەشییە سەربازییەکان لە جیهانی ئیسلامیدا، چونكە هەر یەکێک لەم وڵاتانە پێگەیەکی گەورە و هێزێکی ستراتیژییان هەیە تەواوکەری یەکترن:

پاکستان: بوونی پاکستان وەک تەنها وڵاتی خاوەن چەکی ئەتۆمی لە جیهانی ئیسلامیدا، قەڵغانێکی مەزنی جیۆپۆلەتیکی بۆ هاوپەیمانییەکە دابین دەکات و هاوسەنگیی هێز بەرانبەر بە ڕکابەرە دەرەکییەکان دروست دەکات.

تورکیا وەک پردی نێوان ئاسیا و ئەورووپا و ناتۆ  کۆنترۆڵی ڕێڕەو و دەروازە ستراتیژییەکانی نێوان دەریای ڕەش، دەریای سپی و ناوچەی قەفقاز دەکات، جگە لەوەی خاوەنی پێشکەوتوترین پیشەسازیی درۆن و تەکنەلۆژیای سەربازییە.

سعودیە: دڵی ئابووریی جیهانی و خاکی پیرۆز بە تایبەت شاری مەککە و مەدینەیە کە لە جیهانی ئیسلامی بەتایبەتی ئەهلی سوونی گرنگی و بایەخی تایبەتیان هەیە جگلە لەوەی کە سعودییە خاوەنی هێزی دارایی و پایتەختی وزەی جیهانە، و کۆنترۆڵی ڕێڕەوی دەریایی زۆر هەستیار دەکات (وەک دەریای سوور و کەنداوی عەرەبی).

کاتێک ئەم سێ ناوچە جیۆپۆلەتیکییە (کەنداو، ئەنادۆڵ، و نیمچە دوورگەی هیند) پێکەوە دەبەسترێنەوە، دیمەنێکی نوێی "ئاراستەی ئاسایشی هاوبەش" لە دەریای ناوەڕاستەوە تا زەریای عەرەبی پێکدێت.

​پاڵنەری سەرەکی ئەم ڕێکەوتنە لە کاتێکدایە کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداو ڕووبەڕووی گرژی و ئاڵۆزیی گەورە بووەتەوە، و وڵاتانی ناوچەکە (بەتایبەت سعودیە) لە ماوەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی چەندین هەڕەشە و هێرشی مووشەکی و درۆنی بوونەتەوە. زیاتر لە جاران هەست بە مەترسی دەکات. بەهۆی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێراندا. بەهێزبوونی ئیسرائیل لەدوای ڕووداوەکان و گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەر یەک لە تورکیا  و پاکستان هەست بە مەترسی جدی دەکەن لەسەر خۆیان.

سەرەڕای ئەوەی "ڕێککەوتنی مەکە بۆ بەرگریی هاوبەش" هەنگاوێکی گەورە و ستراتیژییە، بەڵام لە ڕووی جێبەجێکردن و بەردەوامبوونیەوە ڕووبەڕووی کۆمەڵێک تەحەددا و ئاڵنگاریی گەورە دەبێتەوە وەکو

یەک. ناکۆکیی مێژوویی و سیاسیی پاکستان و هیندستان: پاکستان هەمیشە کێشەی جوگرافی و ستراتیژیی قورسی لەگەڵ هیندستاندا هەیە. بەشداریکردنی پاکستان لە هاوپەیمانییەکی بەرگریی ئیسلامیدا دەتوانێت کاردانەوەی توندی هیندستان بەدوای خۆیدا بهێنێت، و لە هەمان کاتدا سعودیە و تورکیا پەیوەندیی دیپلۆماسی و ئابووریی زۆر بەهێزیان لەگەڵ هیندستان هەیە، کە ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر ڕێکەوتن کە.

دوو. کێبڕکێی هەرێمی تورکیا و سعودیە لە ڕابردوودا پەیوەندیی نێوان تورکیا و سعودیە بەهۆی ململانێ سیاسییەکانەوە لەسەر سەرکردایەتیی جیهانی ئیسلامی سوونی و قەیرانە ناوچەییەکان (وەک قەیرانی قەتەر و بەهاری عەرەبی) تووشی گرژی بوو. هەرچەندە پەیوەندییەکانیان لەم ساڵانەی دواییدا ئاسایی بووەتەوە، بەڵام متمانەی تەواوی ستراتیژی کاتی دەوێت بۆ ئەوەی ببێتە هاوپەیمانییەکی پتەوی دوورودرێژ.

سێ. جیاوازیی سەربازی تێکەڵکردنی سیستەمی چەک: تورکیا وەک ئەندامی ناتۆ پشت بە ستانداردەکانی ناتۆ و چەکی خۆماڵی دەبەستێت؛ سعودیە زۆرتر پشت بە چەکی ئەمریکی و ڕۆژئاوایی دەبەستێت؛ لە کاتێکدا پاکستان خاوەنی سیستەمی سەربازیی جیاوازە (کە بەشێکی لە چین و ڕووسیا یان پیشەسازیی خۆماڵی سەرچاوە دەگرێت). یەکخستن، هاریکاری و گونجاندنی ئەم سیستەمە جیاوازانەی چەک و زانیاریی هەواڵگری کارێکی زۆر ئاڵۆزە ئاسان نییە.

چوار. هەڵوێستی زلهێزە جیهانییەکان بەتایبەت ئەمریکا سعودیە هاوپەیمانێکی سەرەکیی ئەمریکایە و زۆرینەی چەکەکانی لەو وڵاتە دەکڕێت. دروستکردنی هاوپەیمانییەکی سەربازیی سەربەخۆ لەگەڵ تورکیا (کە لە هەندێک رووەوە گرژی لەگەڵ ئەمریکادا هەەیە) و پاکستان، ڕەنگە نیگەرانی یان کاردانەوەی لە واشنتنی لێ بکەوێتەوە، بەتایبەت ئەگەر هەست بکەن ئەم ڕێککەوتنە کاریگەریی ئەوان لە ناوچەکەدا لاواز دەکات.

پێنج. جیاوازیی جوگرافی و لۆجیستی دوورودرێژیی تورکیا، سعودیە و پاکستان لە ڕووی جوگرافییەوە دوورن لە یەکتر. لە کاتی ڕوودانی هەر قەیران یان هێرشێکی کتوپڕدا، گواستنەوەی خێرای هێز، پشتیوانیی لۆجیستی و پاراستنی هێڵەکانی گەیاندن لە نێوان ئەم سێ وڵاتەدا ئاستەنگی گەورەی دەبێت، چونکە بەیەکەوە سنوری هاوبەشیان نییە.

کاریگەری لەسەر هاوسەنگیی هێزی هەرێمی ئێران، هیندستان و ئیسرائیل لەگەڵ کورد چیە؟

 ئێران لە ڕووی جیۆپۆلەتیکییەوە، ئەم هاوپەیمانییە سێ قۆڵییە دەکرێت وەک جەمسەرێکی سوننی بەهێز سەیر بکرێت کە بەرانبەر بە هەژموونی هەرێمیی ئێران دەوەستێتەوە. بەتایبەت سعودیە کە هەمیشە نیگەرانی هەبووە لە هاوسەنگیی هێز لە ناوچەکەدا، ئێستا پشتی بە دوو دەوڵەتی گەورەی سەربازی بەستووە بۆ مسۆگەرکردنی ئاسایشی سنوورەکانی.

هیندستان: پەیوەندیی پاکستان لەگەڵ هیندستان هەمیشە پڕ بووە لە گرژی. بەشداریکردنی پاکستان لە هاوپەیمانییەکی لەم شێوەیەدا دەکرێت هاوکێشەی هێز لە باشووری ئاسیا ئاڵۆزتر بکات، هەرچەندە سعودیە و تورکیا هەوڵ دەدەن پەیوەندیی ئابووریی خۆیان لەگەڵ هیندستان بپارێزن.

هەرچی ئیسرائیلە هاوپەیمانی سێ دەوڵەتی ئیسلامی سوونی بە مەترسی بۆسەرخۆی بزانێت بەتایبەت لە ئێستادا کە لەگەڵ هیلالی شیعی لە جەنگێکی بەرفراوانداییە بۆیە دروستبوونی ناتۆیەکی ئیسلامی بە مەترسی جدی بزانێت لەسەر ئاسایشی خۆی کە یەکێک لەم وڵاتانە خاوەن چەکی ئەتۆمییە.

کورد ڕاستەوخۆ لەم ڕێککەوتنەدا نییە، بەڵکو لە ڕوانگەی جیۆپۆلۆلەتیکییەوە وەکو "بابەتێک یان کاریگەرییەکی لاوەکی" دەکەوێتە ژێر سایەی ئەم هاوپەیمانییە سەربازییە تازەیەی جیهانی ئیسلامییەوە، و بەهێزبوونی تورکیا لەم هاوکێشەیەدا دەکرێت ئاڵنگاری و تەحەددی نوێ بۆ پێگەی سیاسی و سەربازیی کورد لە بەشە جیاوازەکاندا دروست بکات.

دەرەنجامی گشتی: "ڕێککەوتنی مەکە" هەنگاوێکی ستراتیژییە بۆ دروستکردنی "بەرەیەکی سەربەخۆی ئیسلامی" کە دەیەوێت لە داهاتووی جیۆپۆلەتیکی جیهاندا، لە دەرەوەی ڕکابەرییە تەقلیدییەکانی نێوان ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات، بڕیار لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی خۆی بدات، هەرچەندە جێبەجێکردنی پراکتیکیی ئەم هاوکێشەیە بەهۆی جیاوازیی بەرژەوەندییەکانەوە کات و ئاڵنگاریی زۆری دەوێت.

بە کورتی، "ڕێککەوتنی مەکە" هەنگاوێکی مێژووییە بۆ دامەزراندنی جەمسەرێکی نوێی ئەمنی لە جیهانی ئیسلامیدا. سەرکەوتنی ئەم ڕێککەوتنە لە داهاتوودا دەبەسترێتەوە بەوەی تا چەند ئەم لێكتێگەیشتنە سیاسییە دەگۆڕێت بۆ میکانیزمی کرداری، مەشقی هاوبەشی بەردەوام و هاوئاهەنگیی خێرای هەواڵگری لە کاتی قەیرانەکاندا.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×