نوسینگه‌ی مالیكی: پشتیوانی له‌ كۆنترۆڵكردنی چه‌ك له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا ده‌كه‌ین له‌ڕێگه‌ی ئاشتییه‌وه‌ نه‌ك خوێنڕشتن
  2026-08-07     

به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هاوپه‌یمانییه‌كه‌یان پشتیوانی له‌ كۆنترۆڵكردنی چه‌ك له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا ده‌كات به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی ئاشتی و به‌دور له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ناوخۆیی و رشتنی خوێن.

ئاوێنه‌: هیشام ركابی، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، له‌ په‌یامێكدا له‌ سه‌كۆی ئێكس نوسیویه‌تی "هەڵوێستی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕون و نەگۆڕە، ئەویش پشتیوانیکردنی كۆنترۆڵی چەکە له‌ دەستی دەوڵەتدا بەپێی دەستورو یاسا، بەڵام بەجۆرێک کە ئاشتیی کۆمەڵایەتی بپارێزێت و عێراق لە هەر ڕوبەڕوبونەوەیه‌كی ناوخۆیی یان ڕشتنی خوێن بەدور بگرێت."

هشام ركابی جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ "چه‌سپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت به‌ دروستكردنی گرژیی بەدەست نایه‌ت، بەڵکو لە ڕێگەی دیالۆگ و ڕێکارە یاساییەکان و سازانی نیشتمانییه‌وه‌ دێته‌دی کە قوربانیدانی عێراقییەکان بپارێزێت."

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×