به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر، رایده‌گه‌یه‌نێت، روداوی برینداربونی كوڕه‌كه‌ی حسێن یه‌زدانپه‌نا، سه‌رۆكی پارتی ئازادیی كوردستان-پاك، كه حزبێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، كرده‌وه‌ی تیرۆریستی نه‌بوه.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه، له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "لە ڕێکەوتی 3ی ئابی 2026، لە ئەنجامی روداوێکی نەخوازراو کەسێک بە ناوی (موکری حسێن یەزدانپەنا) بریندار بو، دەستبەجێ تيمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی بەڵگەو تاوانی هەولێر، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد."
پۆلیس وتوشیه‌تی "لە ئەنجامە بەراییەکاندا دەرکەوتوە کە ئەو روداوە کردەوەی تیرۆریستی نەبوە." ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "لێکۆڵينەوە لە ڕوداوەکە بەپێی ڕێکارە ياساييەکان بەردەوامە."
رونكردنه‌وه‌كه‌ی پۆلیسی هه‌ولێر دوای ئه‌وه دێت كه لە چەند ڕۆژی ڕابردودا ڕاگەیه‌ندرا، له شاری هه‌ولێر ته‌قه له موكری یه‌زدانپه‌نا، كوڕی حسێن یه‌زدانپه‌نا، سه‌رۆكی پارتی ئازادیی كوردستان-پاك كراوه و به‌سه‌ختی برینداره.
رۆژێك دوای روداوه‌كه، حسێن یه‌زدانپه‌نا، له په‌یامێكدا له‌ڕێگه‌ی فه‌یسبوكه‌وه، رایگه‌یاند "موکری، تاقانەکەی دایک و باوکی، کەمتەمەنترین پێشمەرگەی شەڕی داعش و پردێ؛ پێویستی بە نزای ئێوەیە!" به‌بێ ئه‌وه‌ی رونكردنه‌وه‌ی زیاتر بدات.