به‌پێی قسه‌ی د. بڕیار ره‌شید، په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عێراق وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاندوه، له ئێستادا ناتوانین بڵێین 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌كه‌مان بده‌نێ، ئێمه سوته‌مه‌نی بۆ هه‌رێم دابین ده‌كه‌ین.
ئاوێنه: د. بڕیار ره‌شید، په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عێراق، له لێدوانێكدا وتی، له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا، وه‌زیری نه‌وتی عێراق وتویه‌تی، كاتی خۆی حسێن تالیب، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان به وه‌فدی هه‌رێمی وتوه، 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌كه‌مان بده‌نێ، ئێمه سوته‌مه‌نی بۆ هه‌رێم دابین ده‌كه‌ین."
وه‌ك د. بڕیار ره‌شید ئاماژه‌ی پێدا، وه‌زیری نه‌وتی عێراق وتویه‌تی "بەڵام ئێستا و بەم دۆخە ناتوانین ئەو قسەیە بکەین، دەبێت چاوەڕێی یاسای بودجە بکەین و رێکیبخەین."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتیشی، سەرۆکی پەرلەمان یەک هەفتەی دا بە وەزارەتی نەوت بۆ ئەوەی راپۆرتی خۆیان له‌باره‌ی 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم پێشكه‌ش به په‌رله‌مان بكه‌ن.