كاروان گه‌زنه‌یی، وته‌بێژی یه‌كێتی ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ رێككه‌وتنێك له‌نێوان حزبه‌كه‌یان و پارتی نه‌كراوه‌و هاوپه‌یمانییه‌كه‌یشیان له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی نوێ له‌جێی خۆیه‌تی و یه‌كێتی پابه‌نده پێوه‌ی. ده‌شڵێت: به قه‌باره‌ی هاوپه‌یمانییه‌كه‌مان به‌شداری دانوستانه‌كانی پێكهینانی حكومه‌ت ده‌كه‌ین.
ئاوێنه: كاروان گه‌زنه‌یی، وته‌بێژی یه‌كێتی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه له سلێمانی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسی له‌وه كرد كه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا چوار تەوەری سەرەکی گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە: سه‌ردانی شاندی یه‌كێتی بۆ تاران، پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم، گۆڕانکارییه حیزبیەکانی ناوخۆی یەکیەتی و هاوپەیمانیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ.
له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم، كاروان گه‌زنه‌یی وتی"یەکێتی مەبەستیەتی و خوازیاری پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لەسەر بنەمای پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزی خزمەتگوزاری، دادپه‌روه‌رو هاوسەنگ لە هەرێمی کوردستاندا.
وتیشی، یه‌كێتی سوره له‌سه‌ر ئه‌و بەڵێنانەی کە لە بانگەشەی هەڵبژاردندا داونی له‌باره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوسەنگی هێزو ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی حوکمڕانی و له هیچ به‌ڵێنێكیشی پاشگه‌زنه‌بۆته‌وه.
وته‌بێژی یه‌كێتی له‌باره‌ی هاوپه‌یمانییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی نوێ جه‌ختی كرده‌وه "یه‌كێتی بە تەواوەتی پابەندە بەو هاوپەیمانییەی کە لەگەڵ خۆشک و براکانمان لە نەوەی نوێ هەمانە و رێككه‌وتنه‌كه‌مان لە شوێنی خۆیەتی."
وتیشی"ئێمە لە یەکیێتی هەم متمانەی تەواومان بە خۆمان هەیە، هەم متمانەی تەواویشمان بە دۆستەکانمان بە دیاریکراوی جەنابی کاک شاسوار و جووڵانەوەی نەوەی نوێ هەیە."
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی نێوان قوباد تاڵه‌بانی و مه‌سرور بارزانی، كاروان گه‌زنه‌یی وتی"بەڵێ کۆبونەوەیەکی ئەرێنی هەبوە لە نێوانیان، کۆبونەوەکە زۆر باش بووە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک نه ڕێککەوتنی تێدا کراوە و نه بە هیچ جۆرێک باسی هیچ پۆستێك لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە."
جه‌ختیشی كرده‌وه "ئێمه به قه‌باره‌ی هاوپه‌یمانییه‌كه‌مان بەشداری لە دانیشتنەکان و بەشداری لە پێکهێنانی کابینەی نوێ‌دا دەکەین."