ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه، یانەی ئامەدسپۆر لە یاریگای خۆی لە ئامەد میوانداری لە یانەی بێشکتاش کرد‌و توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵ لە بەرانبەر یەک گۆڵ یارییەکە لە یانەی بەشیکتاش بباتەوە، بەوەش بۆ یەکەمجار یانەیەکی کوردی توانی ببێتە پێشەنگی خولی سوپەرلیگی تورکیا.
ئاوێنه: ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه لەمیانی یارییه‌كانی هەفتەی 6ی خولی سوپەر لیگی توركیادا، یانه‌ی ئامەدسپۆر لە یاریگای خۆی ڕوبەڕوی یانه‌ی بێشکتاش بوەوە.
ئامەدسپۆر بە پاڵپشتی هاندەرانی لە یاریگاكه‌دا یارییەکەی بە هێرشی خێرا دەست پێ‌کرد. لە خولەکی 13ی یارییەکەدا، ئامه‌دسپۆر گۆڵی یه‌كه‌می تۆماركرد.
ئامه‌دسپۆر له هێرشه‌كانی به‌رده‌وام بو تا لە خولەکی 21دا گوڵی دوه‌می تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه به دو گۆڵ به‌رامبه‌ر به هیچ بۆ ئامه‌دسپۆر كۆتایی هات.
له ده‌ستپێكی گێمی دوه‌می یارییه‌كه‌دا بێشكتاش به هێرشی ده‌ستی به یاری كرد‌و لە خولەکی 55دا گۆڵی یه‌كه‌می خۆی تۆماركرد‌و جیاوازییه‌كه‌ی بۆ یه‌ك گۆڵ كه‌م كرده‌وه. به‌ڵام ئامه‌دسپۆر هه‌رزو وه‌ڵامی گۆڵه‌كه‌ی دایه‌و له‌دوای 4 خوله‌ك گۆڵی سێیه‌می خۆی تۆماركرد‌و به‌وه‌ش ئه‌نجامه‌كه بوه 3 به 1 له به‌رژه‌وه‌ندی ئامه‌د سپۆر.
له خوله‌كی 84ی یارییه‌كه‌دا، ناوبژیوان یاریزانێكی ئامه‌د سپۆری به كارتی سور كرده ده‌ره‌وه‌ی یارییه‌كه. دوای ئەوەی ئامەد سپۆر بە 10 یاریزانەوە مایەوە، هاندەران زیاتر لە جاران هانی تیمه‌كه‌یان دا.
ناوبژیوانی یارییەکە 6 خولەک کاتی زیادکراوی دیاری کرد و لەم ماوەیەدا لێدانێكی سزای بەخشییە یانه‌ی بێشیکتاش. بێشیکتاش لێدانی سزاكه‌ی كرده گۆڵ و ئەنجامی یارییەکە له كۆتاییدا بوه 2 به 3 گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی ئامه‌د سپۆر.
بەو ئەنجامە ئامەد سپۆر خاڵەکانی گەیاندە 13 خاڵ وبه‌وه‌ش بوە پێشەنگی خولی سوپەر لیگی توركیا.
ئاژانسی میزۆپۆتامیا له باكوری كوردستان، نوسیویه‌تی، وێڕای بڕیاره لایه‌ندارو نادادپه‌روه‌ره‌كانی ناوبژیوان، به‌ڵام یانه‌ی ئامه‌د سپۆر توانی یارییه‌كه بباته‌وه.