شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق رایگه‌یاند، به فه‌رمانی عه‌لی زه‌یدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
ئاوێنه: شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، بە فه‌رمانی عه‌لی زه‌یدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، بڕیاردرا بە بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەباشیی ئه‌منی و جه‌نگیی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان، بە جۆرێک کە جێبه‌جێكردنی مەشقی مەیدانی و جوڵەی سەربازیی یه‌كه‌كان لەخۆدەگرێت.
وتوشیه‌تی، فه‌رمانه‌كه لە چوارچێوەی به‌رده‌وامیدانه بە ئامادەباشی بەرزی تەواوی پێکهاتەکانی هێزە ئەمنییەکان و بەهێزکردنی توانایان لە بەجێهێنانی ئەرکەکانیاندا، بە شێوەیەک کە ببێته مایه‌ی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی هاوڵاتییان و بەرژەوەندییە گشتییەکان.
د. یاسین ته‌ها، توێژه‌رو شاره‌زای كاروباری عێراق له‌باره‌ی فه‌رمانه‌كه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه وتویه‌تی"لە ئێستاوە تا 30ی ئەیلول دەشێت مانۆڕی جیاجیا ببینین و لەنێوان حکومەت و گروپە چەکدارەکانی شیعەدا ببێتە کەرنەڤاڵی پیشاندانی باسک!"
ئه‌و شاره‌زایه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی نوسیویه‌تی "لەم ماوەیەدا ئەوانەی بڕێک سودمەندن، پاڵەوانەکانی گەندەڵی و پارەلادانن، چونکە وا دیارە لە هاوکێشە هاوبەشەکەی «زەیدی- باراک»دا، چەسپاندنی ئاسایش و هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی چەکی دەرەوەی دەوڵەت لە پێش بەرەنگاربونەوەی گەندەڵییەوەیە؛ بۆ موچەی فەرمانبەرانیش بەشی چەند مانگێک یەدەگ و چاپکردنی پارە و ڕێگەچارەی کاتی بەردەستن و بۆ پاش ئەوەش لە سیاسەتی عێراقیدا ڕێسایەک هەیە: «خوا کەریمە»."
فه‌رمانه‌كه‌ی زه‌یدی له‌كاتێكدایه كه شه‌وی رابردو هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت كه له هێزه پێكهێنه‌ره‌كانی حكومه‌تی عێراق پێكدێت له راگه‌یه‌نه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌ی خۆیدا پشتگیری خۆی دوپاتکردووەتەوە بۆ بەردەوامی هەوڵەکانی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا بەپێی کارنامەی وەزاری کە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر داوە و بوەتە یاسایەکی بەرکار، له‌گه‌ڵ رێگریکردن لە بەکارهێنانی خاکی عێراق وەک گۆڕه‌پانێك بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ یان راکێشانی عێراق بۆ ناو ئه‌و ململانێیانه‌ی کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلەکەی ناکات.
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت جەختیشی كرده‌وه، ئەوانەی رەفتارێک دەكەن كە هەڕەشە لە ئاسایشی وڵات بکات بە یاساشکێن هەژمار دەکرێن و روبەڕویان دەبینەوە بەپێی مادەکانی دەستور، کە بەکارهێنانی چەک لە دەرەوەی ویستی دەوڵەت یان پێکهێنانی هەر رێکخراوێکی چەکدار لە دەرەوەی هێزە چەکدارە فەرمییەکان قەدەغە دەکات.
ئامادەبوانی کۆبونەوەکە، داوای پابەندبونیان كرد بە وادەکانی کۆنترۆڵکردنی چەک لە دوای 30ی ئەیلوولی 2026ەوە کە لە دوای ئەو رێکەوتەوە بە یاسای بەرەنگاربونەوەی تێرۆر مامەڵە لەگەڵ هەر رەفتارێکی چەکدارانە لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت دەکرێت.