کۆتایی سەردەمی خۆشگوزەرانی یان پاییزی ئەورووپا

سەرهەد شێخە
  2026-10-20   

ماوەیەکە شەپۆلێکی بەرفراوانی ناڕەزایی و خۆپیشاندانی جەماوەری چەند وڵاتێکی ئەوروپای  گرتۆتەوە و پێشبینی دەکرێت لە داهاتوودا لە وڵاتانی تریشدا  ئەم خۆپیشاندان و ناڕەزایی خەڵک سەرهەڵبدا. ئەم دۆخە مەترسیدارە، کە سەرەتا لە وڵاتی فەرەنساوە دەستی پێکرد و ئێستاش بەردەوامە بەشێکی وڵاتانی تری ئەوروپای گرتۆتەوە کە دەکرێت بە پایزی ئەوروپا ناوی بەرین، دیاردەیەکی لەپڕ یان ڕێککەوت نییە؛ بەڵکو بەرهەمی کەڵەکەبوونی کۆمەڵێک قەیرانی چارەسەرنەکراوە لە ساڵانی ڕابردوودا. کە ڕۆژ بەڕۆژ ژیان و گوزەرانی  هاوڵاتیان سەختتر دەبێت.

ئەم ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانە دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێک کە لەخوارەوە بەکورتی باسیان دەکەین:

١. کاریگەری قورسی پەتای کۆڕۆنا بەسەر ئابووریی جیهان،

سەرەڕای تێپەڕبوونی چەند ساڵ بەسەر قەیرانی جیهانیی کۆڕۆنادا، برینە قووڵەکانی ئەم پەتایە هێشتا لەسەر جەستەی ئابووریی گشتیی ئەوروپا بە زەقی دەردەکەون. ئاستی قەرزە گشتییەکانی دەوڵەتان بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە، سێکتەرەکانی کۆمەڵگا ناتوانێت بگەڕێتەوە ئاستی پێوەرەکانی پێش قەیرانەکە.

٢. جەنگی ئۆکرانیا و ڕوسیا، قەیرانی  وزە و خەرجی جەنگ، و زیاد کردنی بودجەی سەربازی  گورزێکی کوشندەی لە ئاسایشی ستراتیژی و ئابووری ئەم کیشوەرە وەشاند. پچڕانی وابەستەیی بە گازی هەرزانی ڕووسیا، ئابووریی ئەوروپای تووشی شۆکێکی توندی نرخ کرد.

٣.  شەڕ و ململانێی نێوان ئێران، ئیسرائیل و ئەمریکا،

فراوانبوونی نائارامی و ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئاسایشی جیهانیی وزە و ڕێڕەوەکانی بازرگانیی دەریایی خستووەتە مەترسییەوە. ئەوروپا بەهۆی وابەستەیی بازرگانی و کاریگەری نرخی نەوت و تێچووی گواستنەوە، کاریگەریی ڕاستەوخۆی ئەم قەیرانانە لەسەر بازاڕە ناوخۆییەکانی هەست پێ دەکرێت کە ئەمەش هەڵاوسانی زیاتر کردووە.

٤. قەیرانی بەردەوامی کۆچ و ئاستەنگەکانی ناسنامەی کۆمەڵایەتی

بەردەوامبوونی هاتنی کۆچبەران و پەنابەران بەهۆی جەنگەکان، قەیرانی کەشوهەوا و هەژاریی و نائارامی شەڕ و ململانێی، بووەتە کێشەیەکی ماندووکەر بۆ یەکێتیی ئەوروپا. سیستمەکانی پێشوازیکردن، نیشتەجێکردن و تێکەڵاوکردنی کۆمەڵایەتی لە وڵاتانی مەبەستدا لەژێر گوشارێکی توونددان. ئەم دۆخە بووەتە زەمینەسازی بۆ گەشەکردنی بێ وێنەی ڕەوتە ڕاستڕەوە توندڕەو و نەتەوەپەرستەکان لە پەرلەمانە ئەوروپییەکاندا و جۆرێک لە ترازان و بەرکەوتنی لە نێوان سپی پێستەکان و کۆچبەران دا دروست کردووە بزوتنەوە و

مەترسی لەسەر سیستەمی دێموکراسی و پێکەوە ژیانی گەلان، بە بوونی جیاوازی نەتەوەیی، ئاینی، ڕەگەزی و مەزهەبی ... دروست کردووە

بەشێوەیەک کە خۆشگوزەرانی ئەوروپای خستۆتە بەردەم مەترسی جدی.

٥. گۆڕانی ئاووهەوا: باری گران لەسەر بودجەی نیشتمانی

گۆڕانی کەشوهەوا لە ئەوروپا ئیتر هەڕەشەیەکی داهاتوو نییە، بەڵکو ڕاستییەکی وێرانکەرە. شەپۆلی گەرما، وشکەساڵییە بەدوای یەکەکان و لافاوە مەترسیدارەکان، ساڵانە ملیاران یۆرۆ زیان بە ژێرخان و کەرتی کشتوکاڵ دەگەیەنن. دابینکردنی تێچووی زەبەلاح بۆ نۆژەنکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان، فشارێکی تری خستووەتە سەر بودجەی دەوڵەتان کە ناچار بوون خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان کەم بکەنەوە.

٦. قەیرانی دیمۆگرافی:

کەمبوونەوەی ڕێژەی لەدایکبوون و بەرزبوونەوەی تەمەنی چاوەڕوانکراو، ئەوروپای ڕووبەڕووی دیاردەی «پیریی کۆمەڵگە» کردووەتەوە.

 ٧. جیاوازی چینایەتی: کەمینەی دەوڵەمەند و زۆرینەی هەژار، نەمانی چینی ناوەند بە یەکێک لەهۆکارەکانی تر دابنرێت.

کۆی ئەم قەیرانە پێکەوەبەستراوانە، گۆشەگیری  یەکێتی ئەوروپا  بوونەتە هۆی بازدانی بێوێنەی «تێچووی ژیان» لە بەرانبەر نەگۆڕان یان کەمبوونەوەی مووچەی ڕاستەقینە. ئەم دیاردەیە مەودای چینایەتی لە ئەوروپادا گەیاندووەتە قۆناغێکی مەترسیدار:

کەمینەی سوودمەند: چینی سەرمایەدار، کۆمپانیا گەورەکانی وزە و قۆرغکارە داراییەکان کە لە دۆخی قەیراناوی و بەرزبوونەوەی نرخەکان بۆ کەڵەکەبوونی سەروەتی زیاتر سوودمەند بوون.

زۆرینەی زیانلێکەوتوو: کرێکاران، فەرمانبەران، خانەنشینان و بەشی زۆری چینی ناوەڕاست کە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر بەرەو هێڵی هەژاری دەچن، توانای کڕینی  پێداویستی ژیان  نەماوە و لە دابینکردنی تێچووی ژیانی ڕۆژانەیاندا تووشی سەختی زۆر  بوونەتەوە.

ئاکامی داهاتوو و ڕێگاکانی چارەسەری

سەرەڕای ئەوەی خۆپیشاندانی شەقام و مانگرتنە گشتییەکان نیشانەی دیاری ناڕەزایی گشتیین، بەڵام بنەبڕکردنی ئەم قەیرانە پێویستی بە پێداچوونەوەیەکی بنەڕەتی هەیە لە سیاسەتەکانی حوکمڕانی لە یەکێتیی ئەوروپادا:

- چاکسازیی سیستمی باج: دابەشکردنەوەی دادپەروەرانەی سەروەت لە ڕێگەی دانانی باجی قورس لەسەر داهاتی زیادە و قازانجە زەبەلاحەکانی کۆمپانیا گەورەکان.

- داڕشتنەوەی سیاسەتی وزە:  بەردەوام و کەمکردنەوەی نرخی سووتەمەنی.

- گۆڕینی ڕوانگە لە بەڕێوەبردنی کۆچدا: دابینکردنی ڕێگاکانی یاسایی، مرۆیی و دابەشکردنی هاوسەنگی باری کۆچبەران لە نێوان وڵاتانی ئەندامدا.

دەرئەنجام

ئەوروپا لەم ڕۆژانەدا لە قۆناغێکی هەستیاری مێژووی دایە. ئەگەر دامەزراوە حوکمڕانییەکان و دەوڵەتانی ئەوروپی  بە پلان و بەرنامەیەکی ورد دەست بۆ  چارەسەرکردنی قەیرانەکان نەبەن، ئەوا ئەم پایزی ناڕەزاییە دەتوانێت ببێتە قەیرانێکی سیاسی و داڕمانی بنەما دیموکراتییەکان لەم کیشوەرەدا.

 

زۆرترین بینراو
هومام حەمودی نەخشەڕێگەی چەکداماڵینی حزبەکانی ڕۆژهەڵات و چوونەدەرەوەی پەکەکە و سوپای تورکیا ئاشکرا دەکات
دەروازەی باشماخ دەنگۆی دەستگیرکردنی سۆران عومەر و کوڕەکەی ڕەتدەکاتەوە
پارێزه‌رێك له‌سه‌ر ده‌رهێنانی ده‌مانچه‌ له‌ناو دادگای هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
پاریس لەژێر گەمارۆی خۆپیشاندەراندا؛ وەزیری ناوخۆی فڕەنسا دان بە لەدەستدانی کۆنترۆڵی ئەمنیدا دەنێت
"پەتا"ی ناڕەزایی‌و توندوتیژیی لەفەرەنساوە بۆ ئیتاڵیاو بەلجیکاو ئەلبانیا (بەوێنە)
ڤیان حەبابی: شەڕڤانانی یەبەشە و یەژەشە لە شنگال دەمێننەوە
له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی "بابه‌تی نه‌شیاو"، دادگای كه‌رخ سزای زیندانی بۆ ئه‌م سێ كچه‌ ده‌ركرد
​وتەبێژی یەبەشە: پرسی تێکەڵکردنی هێزەکانمان هەنگاوێکی فەرمییە و پێویستی بە جیدیەتی دەوڵەت هەیە
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم: زیاتر له‌ 500 ملیار دیناری قه‌رزی پێش روناكی وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌
پژاك: لە هێرشەکەی سوپای پاسدارانی ئێراندا له‌ سنوری مه‌ریوان هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نه‌كه‌وتوه‌
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×