خوێندكاری دوكتۆرا لە مێژووی نوێ و هاوچەرخ
له‌دونیادا چه‌مكی شۆڕش قسه‌و باسی زۆری له‌سه‌ر كرداوه و چه‌ندین پێناسه بۆ ئه‌م چه‌مكه خراوه‌ته ڕو، بۆیه ده‌توانین به‌گشتی بڵێین، شۆڕش بریتیه له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له لایه‌ن گروپێك یان چه‌ند گروپ و ده‌سته‌یه‌كه‌وه به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات و سیستمێكی ناله‌بار به مه‌به‌ستی وه‌لانانی و به‌دی هێنانی ده‌سه‌ڵات و سیستمی خوازراوی خۆیان. واته شۆڕش به‌ئامانجی گۆڕینی چین تویژێكی گه‌نده‌ڵ و سته‌مكار به كه‌سانێكی چاكخواز و خزمه‌تكاری گه‌ل و وڵات، ئه‌نجام ده‌درێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ی كه پرسێكی نوێیه و مایه‌ی توێژینه‌وه‌یه، ئافاته‌كانی شۆڕشه، كه ئه‌مه‌ش دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕش خۆی نمایان ده‌كات. شۆڕشگێره ڕاسته‌قینه‌كان، یان به هۆی پێكدادانه‌كان و له‌ڕیگه‌ی ئامانجه‌كانی شۆڕش، وه یان له نێوان به‌رداشی هه‌لپه‌رسته‌كاندا، شه‌هید ده‌بن، یان دوای سه‌رپێخستنی كۆمه‌لگه و به‌دێهێنانی سیستمی نوێ، كه‌ناره‌گیری ده‌كه‌ن و به ئه‌هلی شاره‌زا و خزمه‌تكاری ده‌سپێرن.
به‌ڵام ئافاته‌كان، جگه له‌وه‌ی كه شۆڕش بێ ئه‌نجام ده‌كه‌ن، بگره بارودۆخێكی خرابتر له پێش شۆڕش به‌دی ده‌هێنن. هه‌ر بۆیه لێره‌دا مه‌به‌ستمانه گرنگترینی ئه‌و ئافاتانه شه‌ن و كه‌و بكه‌ین و ئاماژە بە: (شۆڕشگێڕە هەلپەرستەكان، دەستەبژێری كۆمەڵگە و كۆمەڵگەی مشەخۆر) دەكەین و ڕونی دەكەینەوە كە ئەم چینانە چۆن بوون و چۆن دەبنە ئافاتی شۆڕش؟
له‌ڕاستیدا ئه‌م بابه‌ته پێویستی به توێژینه‌وه‌ی فراوانه و ئه‌وه‌ی خراوه‌ته ڕو، ته‌نها پوخته‌یه‌كه. ئه‌مه‌ش دیاترینی ئافاته‌كانه:
یه‌كه‌م: هه‌ژمونی شۆڕشگێڕه هه‌لپه‌رسته‌كان.
ئه‌مانه كێن؟ ئه‌مانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به مه‌به‌ست و هۆكارێكی دیكه تێكه‌ڵاوی شۆڕش بوون، ئیتر ده‌گونجێت به هۆی ئه‌نجامدانی هه‌ر هۆكارێكی خراپ و ناپه‌سه‌ندی وه‌ك پیاو كوشتن، نا مۆراڵی، دزی...و هتد، له‌ده‌ستی یاسای ئه‌و وڵاته هه‌ڵهاتبێتن و به مه‌به‌ستێكی گڵاو، خۆیان تێكه‌لاوی شۆڕش كردبێت. ئه‌مانه دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕش، به‌ها باڵاكانی شۆڕش وه‌لا ده‌نێن و ده‌كه‌ونه هه‌ڵپه‌ی تێركردنی غه‌ریزه‌كانیان، له‌و پێناوه‌شدا سڵ له ئه‌نجامدانی هیچ كارێكی ناپه‌سه‌ند ناكه‌نه‌وه.
یه‌كه‌م كار ئه‌وه‌یه كه، دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕش، هه‌لپه‌رسته‌كان هه‌لی به‌دیهاتوو، له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌قۆزنه‌وه و به شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕی و چه‌ندین هۆكاری دیكه له‌سه‌ر هه‌مان كورسی سته‌مكاری پێش‌و داده‌نیشن، لێره‌وه ده‌كه‌ونه تێركردنی غه‌ریزه‌كانیان. هه‌ربۆیه پێكدادانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان دێته كایه‌وه و یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌یان بریتی ده‌بیت له هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی نێوخۆیی. له پێناو مانه‌وه‌شیان، سڵ له هیچ كارێكی ناپه‌سه‌ند ناكه‌ن.
ئیدی لێره به‌دواوه، دابه‌شكردن و فه‌ساد كردنی كۆمه‌ڵگه ڕوده‌دات و هه‌لپه‌رسته‌كان ده‌بنه ده‌مڕاست و ڕیبه‌ری كۆمه‌ڵگه. هه‌ربۆیه هێدی هێدی پاشه‌كشه كردنی به‌ها باڵاكانی شۆڕش، وه‌ك: ئازادی، چاكسازی، دادپه‌روه‌ری، یه‌كسانی، و بۆ گه‌لانی ژێرده‌ستیش، سه‌ربه‌خۆیی و ...هتد، ڕوده‌دات. ئیدی ڕیبه‌ره هه‌لپه‌رسته‌كان كه به نێوی شۆڕش و به شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕی هاتونه‌ته سه‌ر كورسی، لێره به‌دواوه ده‌بن به كه‌سانی سیاسی، بازرگان، جه‌رده، ڕێگر، قۆرخكار، تا له گه‌شه‌سه‌ندو ترین قۆناغیاندا، ده‌بنه گروپی مافیایی.
له‌وه‌ش خراپتر، بارودۆخی خه‌ڵك زۆر له پێش شۆڕش خراپتر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر گه‌ل له ڕابردوو بۆ به‌دی هێنانی به‌ها باڵاكان شۆڕشی كردبێت، ئه‌وا له سایه‌ی هه‌لپه‌رسته‌كاندا، غه‌م و هه‌م ده‌بێته په‌یدا كردنی نان و قوتی ڕۆژانه.
ماوه‌ته‌وه بگوترێت، چۆن چۆنی ده‌توانرێت ئه‌م جۆره كه‌سانه له شۆڕش دور بخرێنه‌وه؟ وه‌ڵام ئه‌وه‌یه كه، ئه‌مانه ناتوانرێت له كاتی خۆیدا له شۆڕشگێر و خه‌باتكاره ڕاسته‌قینه‌كان جودا بكرێنه‌وه، ته‌نها تێپه‌ڕینی كات و ده‌ره‌نجامی ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌واییان و ژیانی كۆمه‌ڵگه، ئه‌وه ڕون ده‌كاته‌وه.
ته‌نانه‌ت ده‌شگونجێت، كه‌سانی شۆڕشگێریش بۆخۆیان ببنه هه‌لپه‌رست و له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵاو بونیان به خۆشگوزه‌رانی شارنشینی، بكه‌ونه هه‌ڵپه‌ی تێركردنی غه‌ریزه‌كانیان و به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر له دروشم و ئامانجه‌كانی شۆڕش دوور بكه‌ونه‌وه.
دووه‌م: ده‌سته‌بژێری كۆمه‌ڵگه (نوخبه):
له‌ڕاستیدا، ئه‌م ده‌سته‌یه له بنه‌ڕه‌تدا بریتین له ڕیبه‌ڕانی مه‌عنه‌وه‌ی و داینه‌مۆی شۆڕش، كه بریتین له: نوسه‌ر و ڕۆشنبیران، مامۆستایان، شاعیر و ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان، واته به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بریتین له خوێنده‌واران و خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه‌كان. كه له‌سه‌رده‌می سته‌مكاریدا، به‌رده‌وام له هه‌وڵی هوشیار كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌دا بوون.
دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕش، خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه ڕاسته‌قینه‌كان، هه‌ندێكیان به‌هۆی كاری ناپه‌سه‌ندی چینی هه‌لپه‌رسته‌وه توشی بێزاری و ڕه‌ش بینی ده‌بن و له خرابترین حاڵه‌تدا، بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن. هه‌ندێكی دیكه‌یان، به‌رده‌وام ده‌بن و هه‌وڵده‌ده‌ن به هۆی نوسین و ڕه‌خنه‌كانیانه‌وه، كاریگه‌رییان هه‌بێت و ئامۆژگاری فه‌رمانڕه‌واكان ده‌كه‌ن، كه به گشتی له‌لایه‌ن هه‌لپه‌رستانه‌وه ئیهمال ده‌كرێن.
ئه‌ی ئه‌مانه چۆن ده‌بنه ئافات؟ ئه‌مانه به‌شێكی به‌رژه‌وه‌ندی خوازی نێو نوخبه‌كانن، كه له فه‌رهه‌نگی كوردیدا پییان ده‌وترێت (قه‌ڵه‌م فرۆشه‌كان..!). زۆرینه‌یان، هه‌رله‌سه‌رتاوه په‌روه‌رده كراوی خودی هه‌لپه‌رسته‌كانن، واته كراون به خاوه‌ن قه‌ڵه‌م و بڕوانامه، كاری ئه‌مانه زوڕنا ژه‌نینه بۆ هه‌لپه‌رسته‌كان، ئه‌ویش له پێناو به‌دی هێنانی هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و موچه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ خۆیان.
ئه‌گه‌ر ئه‌ركی خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه ڕاست قینه‌كان بریتی بێت له هوشیار كردنه‌وه‌ی كۆمه‌لگه، ئه‌وا ئه‌ركی ئه‌مانه گه‌مژاندن و گه‌وجاندنی كۆمه‌ڵگه، كاری هه‌ره له پێشینه‌یانه. زمان و قه‌ڵه‌میان له لایه‌ن هه‌لپه‌رسته‌كانه‌وه هه‌ڵده‌سوڕێنرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، مه‌ودای فراوان و ماده‌ی زیاتر له پێویست ده‌خرێته به‌رده‌میان، له‌وكاته‌ی كه فه‌سادی و ڕه‌شوه ته‌واوی كۆمه‌ڵگه و كاروباره كارگێڕی و ئیداریه‌كان داگیر ده‌كات، ئه‌مانه له هیچ شوێنێك كاریان ڕاناگیرێت و به‌ئاسانترین شێوه كاره‌كانیان به‌ڕێده‌كرێت.
له‌ڕاستیدا زۆرینه‌ی ئه‌مانه، له‌و جۆره‌كه‌سانه‌ن كه له هه‌رلایه‌كه‌وه با هه‌بێت ئه‌مان شه‌ن ده‌كه‌ن، خۆیان له‌گه‌ڵ هه‌مو جۆره سیستم و ده‌سه‌ڵاتێك ده‌گونجێنن. ئه‌مانه ئافاتێكن كه هه‌رگیز ڕێگه به‌وه ناده‌ن شۆڕش ڕێچكه‌ی ئاسایی خۆی بگرێت، چونكه به‌رده‌وام له ڕێگه‌ی نوسین و لێدوانه‌كانیانه‌وه، به‌هانه‌ی بێتام و هۆكاری نابابه‌تی ده‌خه‌نه نێو شه‌قام و كۆمه‌ڵگه له هه‌ستی شۆڕشگێڕی خاڵی ده‌كه‌نه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌میشه هاوته‌ریبی هه‌لپه‌رسته‌كانن و به‌ڵێ قوربان یان بۆ ده‌كه‌ن.
سێیه‌م: كۆمه‌ڵگه‌ی مشه‌خۆر:
له‌ڕاستیدا كۆمه‌ڵگه سوته‌مه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی شۆڕشه، هه‌ربۆیه هه‌تا بنه‌ماكانی شۆڕش له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا ڕیشه دانه‌كوتێت، سه‌ركه‌وتنی شۆڕش ئه‌سته‌مه، له‌به‌ر ئه‌وه كۆمه‌ڵگه بزوێنه‌ر و هێزی ڕاسته‌قینه‌ی ته‌واوی شۆڕشه‌كانی جیهانه.
ئه‌ی چۆن كۆمه‌ڵگه ده‌بێته ئافاتی شۆڕش؟ كۆمه‌ڵگه ئه‌وكاته ده‌بێته ئافات، كه ئیدی به پیلانی هه‌لپه‌رسته‌كان و زوڕنای نوخبه‌كان، هیلاك و ماندوو ده‌كرێت و ڕۆحیه‌تی شۆڕشگێڕی له هه‌ناویدا ده‌مرێندرێت، ئیدی ئه‌و كۆمه‌لگه‌یه به هۆی بێزاربوون و بێ ئومێد كردنی له شۆڕش، به‌ته‌واوی زه‌لیل ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت توانای داواكردنی مافه‌سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆشی نامێنێت.
لێره‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مشه‌خۆر دروست ده‌بێت و هه‌وڵده‌دات خۆی له‌گه‌ڵ هه‌لپه‌رسته‌كاندا بگونجێنێت و ته‌واوی هه‌م و غه‌می ده‌بێته په‌یداكردنی نانه‌سكی ڕۆژانه، ئیتر هه‌رچۆنێك و له‌هه‌ر ڕیگه‌یه‌كه‌وه بێت. به‌م شێوه‌یه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مات و گه‌نده‌ڵ و بێ ئیراده په‌یدا ده‌بێت كه نه‌ك بیر له شۆڕش ناكاته‌وه، به‌ڵكو به هۆی مشه‌خۆریه‌وه، دژی ئه‌وانه‌ش ده‌وه‌ستێته‌وه كه داوای مافه‌ڕه‌واكانی خۆیان ده‌كه‌ن.
ئیدی ئه‌مه كوشنده‌ترین و مه‌ترسیدارترین ئافاتی شۆڕشه، لێره به‌دواوه هه‌لپه‌رسته‌كان به ئاره‌زوی خۆیان له ته‌واوی كایه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا تاراتێن ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌م كه‌مه ده‌نگه ناڕازیه‌شی كه جار جاره له كۆمه‌ڵگه‌دا به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌هۆی ده‌زگا سیخوڕی و سه‌ركوتكاره‌كانیه‌وه سه‌ركوتی ده‌كات، زۆر جاریش ده‌نگه ناڕازیه‌كان به تۆمه‌تی وه‌ك خیانه‌تكردن، دژایه‌تی كردنی شۆڕش و ...هتد. به‌به‌رچاوی كۆمه‌ڵگه‌وه ڕیشه‌كێش ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مشه‌خۆر ده‌نگی لێوه بێت.
له‌م كاته به‌دواوه، ئیدی كه‌لتور و به‌ها باڵا كۆمه‌ڵاتی و مرۆییه‌كان پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه، شته به‌نرخه‌كان پێگه‌ی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. هه‌لپه‌رست و دز و جه‌رده‌كان ده‌بنه شۆڕشگێر و ده‌مڕاستی كۆمه‌ڵگه. قه‌ڵه‌م فرۆش و ماستاوچیه‌كان ده‌بنه واعیزی سوڵتان و له‌پله‌ی باڵای وه‌ك ڕاوێژكار و شاره‌زا به ده‌وری ئاغاكانیان هه‌ڵده‌توتێن. كۆمه‌ڵگه‌ش كه هێزی بزوێنه‌ری شۆڕش بوو، له نێو ده‌ریای بێ بنی ڕه‌ش بینی و بێزاری خۆیدا نوقم ده‌بێت و له‌گه‌ڵ بێ بێ‌ئاگا بوونی ته‌واو له پێشێل كردنی مافه‌كانی، چاوه‌ڕێی به‌ڵێن و وته‌ی درۆ و دوباره‌ی هه‌لپه‌رسته‌كانه و به‌ئومیدی ڕودانی موعجیزه‌یه‌ك، چاوه‌ڕێی چاكسازی له هه‌ڵپه‌رسته‌كان ده‌كات.
ئه‌مه ئه‌وكاته‌یه كه ئیدی نه‌هامه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگه له پێش ڕودانی شۆڕش زیاتر ده‌بن، دیكتاتۆره‌كان له‌وانه‌ی پێش‌و زیاتر و سته‌مكارتر خۆیان ده‌نوێنن، بواره گرنگه‌كانی خزمه‌تگوزاری وه‌ك په‌روه‌رده و ته‌ندروستی، له جاران خراپتر ده‌بن، پێداویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك وه‌ك ئاو و خواردن دوچاری قه‌یران ده‌بن، به‌كورتی قه‌یران له دوای قه‌یران، بڕست له كۆمه‌ڵگه ده‌بڕیت، ئه‌مه ئه‌و كاته‌یه كه ئیدی له‌و په‌ڕی بێ هیواییدا، خۆزگه به ڕابردوو ده‌خوازرێت.
.