وه‌فدی ئیمرالیی ده‌م پارتی له‌باره‌ی ئه‌و "چه‌واشه‌كارییانه"ی وه‌ك "تێبینییه‌كانی كۆبونه‌وه" له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بڵاوده‌كرێنه‌وه ده‌ڵێت، تەنیا دەبێت بڕوا بەو بەڵگە، نۆت، تێبینی و زانیارییانە بکرێت کە لەلایەن شاندی ئیمراڵی، یان لەلایەن ئەو بنەماڵە و پارێزەرانەوە بڵاوده‌كرێنه‌وه کە لەگەڵ ئۆجه‌لان کۆدەبنەوە.
ئاوێنه: وه‌فدی ئیمرالیی ده‌م پارتی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی"لە چەند ڕۆژی ڕابردودا، هەندێک نوسین کە وەک 'تێبینییەکانی کۆبونەوە' نیشان دەدرێن و دەخرێنە پاڵ ناوی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجه‌لان، دوبارە لە دیجتاڵ میدیاکاندا بڵاوکراونەتەوە."
وتوشیه‌تی، ئه‌و نوسینانه "ڕون نییە لە کوێوە هاتون و لەسەر چ بنەمایەکن. لەم نوسینانەدا هەندێک شت زیاد دەکرێن و هەندێکیش لادەبرێن. هەروەها دیسان هەندێک وتە و دەربڕین سەبارەت بە کەسایەتییەکان زیاد دەکرێن. لە هەندێک لەو نوسینانەشدا کە بە ناوی 'کۆنوس' بڵاودەکرێنەوە، هەندێک بانگەشە هەن کە ئامانجیان چەواشەکردنی ڕایگشتی و تێکدانی ڕەوتی قۆناغەکەیە."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "ئەم جۆرە مامه‌ڵانه وەک جوڵەیەکی مەترسیدار دەبینین کە ڕاستەوخۆ دەیەوێت بەڕێز ئۆجالان و ئەو قۆناغەی گەیشتوەتە ئاستێکی گرنگ، تێکبدات و پەکبخات. ئێمە بە ئاشکرا دەڵێین کە ئەمە بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت."
وه‌فدی ئیمرالیی ده‌م پارتی له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا جه‌ختی كردۆته‌وه كه "تەنیا دەبێت بڕوا بەو بەڵگە، نۆت، تێبینی و زانیارییانە بکرێت کە لەلایەن وه‌فدی ئیمرالی، یان لەلایەن ئەو بنەماڵە و پارێزەرانەوە دێن کە لەگەڵ بەڕێز ئۆجه‌لان کۆدەبنەوە و بنەمایەکی فەرمییان هەیە."