ئاوات شێخ جه‌نگی، خوشكی لاهور شێخ جه‌نگی رایده‌گه‌یه‌نێت، چاوه‌ڕێن له‌م هه‌فته‌یه‌دا دۆسیه‌ی گیراوانی لاله‌زار یه‌كلایی بكرێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه دوای ئەوە دۆخه‌كه لە كۆنتڕۆڵ دەردەچێت.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ شه‌ممه، لایه‌نگرانی لاهور شێخ جه‌نگی و به‌ره‌ی گه‌ل له ساڵیادی هێرشكردنه سه‌ر هۆتێل لاله‌زار، له‌به‌رده‌م دادگای سلێمانی گردبونه‌وه.
ئاوات شێخ جه‌نگی له گردبونه‌وه‌كه‌دا به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند"وەك هەمیشە لاهور شێخ جەنگی ورەی زۆر بەرزەو گیراوەكانی تریش ورەیان زۆر بەرزە."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "چاوەڕێی یەكلاكردنەوەی دۆسیەكەیان دەكەین و هەفتەی داهاتو پەیاممان دەبێت." وتیشی"هیوادراین ئەم هەفتەیە شتێك یەكلابكرێتەوە، چونكە دوای ئەوە وەزعەكە لە دەستی ئێمەدا نامێنێت و لە كۆنتڕۆڵ دەردەچێت."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد "پەیامەكەمان بۆ هەمو سەرانی یەكێتی و لایەنەكانە، یەك ساڵە بە هێمنی هێناومانە هەمو لایەك دانی بەخۆیدا گرتوە، بەڵام دوای ئەوە لە كۆنتڕۆڵی ئێمەدا نییە."
به‌قسه‌ی ئاوات شێخ جه‌نگی "هیچ ئاشتەوایی و گفتوگییەك لەگەڵ قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی لە ئارادانییەو ئەوە زۆر پێشتر رویداوە."
وتیشی "لاهور پێداگرە لەسەر ئازادكردنی پێشمەرگەكان و دەڵێت، تەنیا با من و پۆڵاد لە ژورەوە بمێنینەوەو لە سێدارەمان بدەن و ئەو پرسە یەكلابكەنەوەو ئەو پێشمەرگانە ئازادبكەن."
وه‌ك خوشكه‌كه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی ئاماژه‌ی پێدا "تا ئێستا 27 كەس لە كەیسی لالەزار لە زیندان ماونەتەوەو سەردانكردنیان دیاریكراوەو دو هەفتە جارێكە."