بەگوێرەی خشتەیەکی شارەوانی گەرمیان، ناوی زیاتر لە ٨٥٠ فەرمانبەری ناحیەی ڕزگاری سەربە ئیدارەکە بۆ وەرگرتنی پارچەزەوی گەڕاوەتەوە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی گەرمیان خشتەیەکی بڵاوکردەوە و بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت "كارمەندانی زۆربەی وەزارەتەكان و بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی گەرمیان زەوییان پێ دەدرێت، بەڵام زۆرینەی سوودمەندبووان سەربە میلاكی وەزارەتەكانی ناوخۆ، پێشمەرگە، پەروەردە، تەندروستی، كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، خوێندنی باڵا و وەزارەتی ئەوقافن".
راشیدەگەیەنێت "فەرمانبەران و خانەنشینانی سوودمەندبوو، سەرجەم مەرجەكانی وەرگرتنی زەوییان تێدایە و بەگوێرەی مەرجە داواكراوەكان، خاڵیان كۆكردەوە لە زۆرترین خاڵ كە ٣١ خاڵە تاوەكو كەمترینی كە نۆ خاڵە".
هاوکات، لەچوارچێوەی قۆناغی دووەمی دابەشكردنی زەوی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، ناوی ٨٥٧ فەرمانبەر گەڕاوەتەوە كە كارتی زانیارییان سەربە ناحیەی ڕزگارییە و لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن.
ناوی سودمەندانی وەرگرتنی زەوی لە گەرمیان..