سیروان بارزانی: بڕیارەکانی دژ بە کۆڕەک تیلیکۆم ڕاگیران
  2026-08-23     

سیروان بارزانی، خاوەنی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ڕایگەیاند دادگای بەغدا بڕیارەکانی دژ بە کۆمپانیاکەی ڕاگرت.

ئاوێنە: سیروان بارزانی، خاوەنی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لە لێدوانێکیدا  راگەیاند، “وەک پێشتریش ئاماژەمان پێ دا، بڕیارەکەی سەرۆکی دەستەی گەیاندنی عێراق دژی کۆڕەک تیلیکۆم بێبنەما و نایاسایی بوو”.

وتیشی: “خۆشبەختانه ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای رەسافە لە بەغدا، وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بەو ستەمە، فەرمانێکی دەرکرد بۆ راگرتنی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە نادادپەروەرانەی کە دژی کۆڕەک تیلیکۆم دەرکرابوون. ئێمە هەمیشە متمانەمان بە دادپەروەری و ڕێکارە یاساییەکان هەبووە”.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە دەستەی گەیاندنی عێراق رایگەیاند، کۆڕەک تیلیکۆم بڕی نزیکەی یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار قەرزداری دەوڵەتە، بۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، نووسینگەی سەرەکیی کۆمپانیاکەی لە ناوچەی جادریە و سێ بنکەی دیکەی فرۆشتنی لە بەغدا داخست.

هەروەها هەڕەشەی راگرتنی تەواوەتیی خزمەتگوزارییەکانی کۆڕەک تیلیکۆم و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵەکانی کردبوو.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×