توێژه‌ر له ستراتیژیه‌ته‌كانی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی
هه‌میشه له گفتوگۆی ستراتیژیه‌ته‌كانی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی باسی دوو ئاراسته‌ی پێچه‌وانه ده‌كرێت، یه‌كێكیان باس له‌وه ده‌كات له گه‌وره‌وه بۆ بچوك، ئه‌وی تر له بچوكه‌كانه‌وه بۆ گه‌وره، هه‌ر یه‌كێك له‌م دوو ئاراسته‌یه‌ش پاساوی خۆی هه‌یه، به‌ڵام به دڵنیایی به‌ربه‌ستی خۆشیان هه‌یه، ئاراسته‌یه‌ك پێی وایه ئه‌وانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه، زۆرجار بۆ پاكتاوكردنی نه‌یاره‌كانی خۆیان به‌كاری ده‌هێنن، به‌شێكیش پێیان وایه ئه‌وانه‌شی باس له‌وه ده‌كه‌ن له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه، بۆ پاراستنی گه‌نده‌ڵه گه‌وره‌كانه.
ئێمه له هه‌رێمی كوردستان به به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ به هه‌ردوو ئاراسته نمونه‌مان هه‌یه، له‌كاتی ململانێ سیاسیه‌كان، كه‌سانێكی باڵای سیاسی به‌تاوانی گه‌نده‌ڵی ده‌گیرێن، له‌كاتی ئاسایش ده‌بینین زیندانه‌كان پڕن له‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی بچوك گیراون، كه‌واته ئێمه چۆن ببینه خاوه‌نی ستراتیژیه‌تێكی نوێ له شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی؟ چ ئه‌زمونێك ده‌كرێت سودی لێوه‌ربگیرین؟
چین یه‌كێكه له‌و ئه‌زمونانه‌ی كه ده‌كرێت هه‌رێمی كوردستان سودی لێوه‌ربگرێت، كه خاوه‌نی هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌ناوی "هه‌ڵمه‌تی دژه گه‌نده‌ڵی" ، به‌ڵام له میدیا و ناوه‌نده سیاسییه‌كاندا به دروشمی "لێدانی پڵنگه‌كان و كوشتنی مێشه‌كان" (Tigers and Flies) ناوبانگی ده‌ركردووه.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته فراوانه دوای ١٨هه‌مین كۆنگره‌ی نیشتمانیی حیزبی شیوعی چین له ساڵی ٢٠١٢ ڕاگه‌یه‌نرا، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی شی جینپینگ وه‌ك سكرتێری گشتیی حیزب. له‌و كاته‌دا، گه‌نده‌ڵی به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندبوو و بووبووه هۆی ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆری گشتی و وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر شه‌رعیه‌ت و مانه‌وه‌ی خودی ده‌سه‌ڵاته‌كه، شی جینپینگ له وتاری ده‌ستبه‌كاربوونیدا به‌ڵێنی دا كه به‌بێ جیاوازی ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببێته‌وه، چ له ئاستی به‌رپرسانی باڵا (پڵنگه‌كان) بێت یان فه‌رمانبه‌رانی ئاسایی (مێشه‌كان).
ستراتیژییه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای به ئامانجگرتنی هه‌موو ئاسته‌كانی گه‌نده‌ڵی به چه‌ند میكانیزمێكی توند جێبه‌جێ كرا:
له‌رێی دروستكردنی دامه‌زراوه‌یه‌كی باڵاوه كه به‌رپرس بوو له جێبه‌جێكردنی ستراتیژیه‌ته‌كه له‌هه‌موو ئاسته‌كان، زۆرترین ده‌سه‌ڵاتیشی پێدرا، له پاڵ ئه‌وه تیمی پشكنینی گه‌ڕۆك دروستكران، تیمه‌كانی پشكنینی ناوه‌ندی ده‌نێردران بۆ پارێزگا و كه‌رته جیاوازه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه له‌سه‌ر به‌رپرسان.
دروشمی "پڵنگ و مێشه‌كان" له كرداردا ڕه‌نگی دایه‌وه. لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حیزبی، سه‌ربازی و به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیا ده‌وڵه‌تییه‌كان كرا، هاوشان له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی ئاستی خواره‌وه ئه‌نجامده‌درا.
بۆ یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان، "كو‌میسیۆنی نیشتمانیی چاودێری" (NSC) دامه‌زرا، كه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتیدا هه‌یه.
ڕاوه‌دوونانی نێوده‌وڵه‌تی: له‌ڕێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی وه‌ك "ڕاوی ڕێوی" و "تۆڕی ئاسمان" كاركرا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵكارانه‌ی كه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵاتبوون.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی حكومه‌ت، هه‌ڵمه‌ته‌كه كاریگه‌ریی به‌رچاوی هه‌بووه، له‌وانه:
ژماره‌ی سزادراوان: تا ساڵی ٢٠٢٣، نزیكه‌ی ٢.٣ ملیۆن به‌رپرس به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی سزا دراون، كه سه‌دان به‌رپرسی باڵایان تێدابووه.
باشبوونی بۆچوونی گشتی: به‌پێی توێژینه‌وه‌كان، متمانه‌ی خه‌ڵك به حكومه‌ت و حیزب زیادی كردووه و هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی هاووڵاتیانه‌وه پێشوازی لێكراوه.
گۆڕینی كولتووری گه‌نده‌ڵی: هه‌ڵمه‌ته‌كه كولتووری به‌رتیل و دیاری پێشكه‌شكردن و خه‌رجییه ناپێویسته‌كانی له دامه‌زراوه حكومییه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م كرده‌وه.
هه‌رێمی كوردستان پێویستی به ستراتیژیه‌تێكی له‌م شێوه‌یه هه‌یه كه بتوانێت به‌پێی پێویستی له هه‌موو ئاسته‌كان گه‌نده‌ڵیه‌كان به ئامانج بگرێت، به‌جۆرێكیش جێبه‌جێبكرێت كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕینی كلتوری بڵاوكردنه‌وه‌ی دژه گه‌نده‌ڵی هه‌بێت، ترسیش لای ئه‌وانه دروستبكات كه له‌رێی گه‌نده‌ڵیه‌وه سه‌روه‌ت و سامان پێكده‌هێنن، به‌هۆی به‌ر فراوانی تۆڕه‌كانی گه‌نده‌ڵیش ده‌توانن خۆیان بپارێزن.