ئاماژه‌كان ده‌ڵێن، دوای جێبه‌جێكردنی سیسته‌می ئه‌سیكۆدا، حكوومه‌تی قووڵی عێراق له ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه كار له‌سه‌ر یاسای نه‌وت و غاز ده‌كات و به جۆرێك یاساكه ده‌رده‌كه‌ن كه غه‌در له مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و هه‌تا بۆیان بكرێت هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن ته‌واوی دۆسیه‌ی نه‌وت بخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته هه‌ر له ئێستاوه تیمێكی هه‌رێمی كوردستان كاری جدی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ره‌كانی ئه‌و یاسایه بكات و چه‌ندین پلانی بۆ كاتی گفتوگۆكاندا هه‌بێت، ته‌نانه‌ت پێویستی به دروستكردنی لۆبیی نێوده‌وڵه‌تیش هه‌یه.
به‌هێزترین چه‌ك له ده‌ستی هه‌رێمی كوردستان بێت، دۆسیه‌ی نه‌وته، ترسه‌كه لێره‌دا سه‌رهه‌ڵده‌دات ئه‌گه‌ر عێراق بیه‌وێت به‌پێی یاسا ئه‌و چه‌كه له‌ده‌ست كورد ده‌ربهێنێت، نایه‌ت تۆپ و تانك بهێنێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكوو له په‌رله‌مانه‌وه یاساكه به‌جۆرێك تێده‌په‌ڕێنێت كه له به‌رژه‌وه‌ندیی حكوومه‌تی عێراقدا بێت، ئه‌وكات كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناچار ده‌بن پابه‌ند بن و كار له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقدا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یه مه‌ترسییه‌كه‌یه.
له‌و نزیكانه عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ كۆده‌بێته‌وه، ئه‌و سه‌ردانه ئاسایی نییه، هاوكاته له‌گه‌ڵ چه‌ككردنی گرووپه چه‌كداره‌كان و ده‌ستگیركردنی گه‌نده‌ڵكاران و جێبه‌جێكردنی داواكه‌ی تره‌مپ بۆ لادانی مالیكی له كاندیدبوونی بۆ پۆسته‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی، له‌وه‌ش خه‌ته‌رتر ئه‌وه‌یه ماڵپه‌ڕی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه کۆمپانیای نەوتی بەسره، ڕێککەوتنێکی وزەی لەگەڵ کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمەریکی واژووه کردووه، هاوكات پارێزگیی بەسرەش یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ستراتیژی لەگەڵ کۆمپانیای کەی بی ئاڕی ئەمەریکی واژووه کردووه بە ئامانجی بەهێزکردنی هاوکاریی ئابووری و پەرەپێدانی ژێرخانی پارێزگه‌کە، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه کۆمپانیا نەوتییەکانی ئەمەریکا وەک ئێکسۆ‌ن مۆبیل و شیڤرۆن و کەی بی ئاڕ، بەردەوامن لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکوومه‌تی عێراق بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەکانی نەوت و غاز لە عێراق و كاركردنیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقدا.
فۆڕمی سیاسه‌تكردنی ئێستای ئه‌مه‌ریكا گۆڕاوه، به‌تایبه‌تی له دیدی دۆناڵد تره‌مپدا، پێوه‌ره مرۆیی و مێژووییه‌كان هیچ بایه‌خێكیان نییه، نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر به ده‌نگی به‌رزیش هاوار بكات و بڵێت خه‌ڵك و خاكه‌كه‌م له ڕابردوودا سته‌می به‌رانبه‌ر كراوه و داوای مافی مرۆیی و پارێزراوی ده‌كه‌م! ئه‌و پیاوه گوێی نییه و نابیستێت و نابینێت. ته‌نیا سه‌یری دۆسییه ئابوورییه‌كان ده‌كات و هه‌ڵسه‌نگاندن له‌سه‌ر قازانجی زیاتر ده‌كات، له كام لایه‌ن قازانجی زیاتر بكات، فۆكه‌سی پاڵپشتییه‌كانی واشنتۆن بۆ ئه‌و لایه ده‌بێت.
كه‌واته ئێمه له‌به‌رده‌م دۆخێكداین كه نامه‌وێت خه‌ڵكی كوردستان بترسن، به‌ڵام گرنگیشه له ئێستاوه به‌رچاومان ڕوون بێت و كاری بۆ بكه‌ین له یاسای نه‌وت و غازدا نابێت فێڵ له كورد بكرێت یان ئه‌گه‌ر سته‌می تێدا كرا، به ده‌نگی به‌رز لێی به وه‌ڵام بێین و هه‌رچی لۆبی و په‌یوه‌ندی و هێزی سیاسی و شه‌قام هه‌یه، به‌كاریان بهێنین بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی قووڵی عێراق له ڕێگه‌ی ئه‌و یاسایه‌وه به‌یه‌كجاری ده‌ستبه‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌دا نه‌گرێت. به‌ڵگه‌یه‌كی پێشوه‌خته‌ش ئه‌وه‌یه له چه‌ند مانگی ڕابردوودا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له دانیشتنێكی خۆیدا له ڕێگه‌ی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكه‌وه كه كوردیشیان تێدا بوو به ئاشكرا دژی دۆسیه‌ی نه‌وت قسه‌یان كرد، بێگومان ئه‌و مه‌ترسییانه پاڵاوگه‌كانیش ده‌گرێته‌وه.
له ماددەى (111)ی ده‌ستووری عێراقدا هاتووه: نەوت و غاز، موڵكى سەرجەم خەلَكى عێراقن لە هەموو هەرێم و پارێزگه‌كاندا. هه‌رو‌ه‌ها له بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی (112)ی هه‌مان ده‌ستووردا هاتووه: حكوومەتى فيدڕاڵى لەگەڵ هەرێم و پارێزگه بەرهەمهێنەرەكان، نەوت و غازى بەرهەمهێنراوى كێڵگەكان بەڕێوە دەبات. له بڕگه‌ی دووه‌می هه‌مان مادده‌دا هاتووه: حكوومەتى فيدڕاڵى و حكوومەتى هەرێمەكان و پارێزگه بەرهەمهێنەرەكان بەيەكەوە هەڵدەستن بە ڕەنگڕێژكردنى سياسەتى ستراتيژیى پێويست بۆ بەرەوپێشبردنى سامانى نەوت و غاز بە جۆرێك كە ببێتە مايەى دەستخستنى زۆرترين سوود و كەڵك بۆ گەلى عێراق.
له‌و دوو مادده‌یه‌دا له هه‌ر كوێ باسی نه‌وت و غاز كرابێت، به‌رده‌وام حكوومه‌تی عێراقی له‌گه‌ڵدایه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌ی نه‌وت، ده‌كرێت ئه‌م مادده ده‌ستوورییانه له په‌رله‌ماندا، ناكۆكیی زۆریان لێ بكه‌وێته‌وه و لایه‌نی زۆرینه‌ی عه‌ره‌بی، به سوننه و شیعه‌وه، له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیاندا دۆسیه‌ی نه‌وت یه‌كلای بكه‌نه‌وه و گه‌له‌كۆمه‌كی له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن. له‌و سۆنگه‌یه‌وه كاركردنی ئێستای هه‌ولێر له‌سه‌ر یاسای نه‌وت و غاز گرنگترین هه‌نگاوێكه ده‌بێت ئاماده‌سازیی ته‌واوی بۆ بكات.