بۆچی سەلەفییە کوردەکانی ئەوروپا لە بەریتانیا کۆبوونەتەوە!

شوان حەمە
  2025-05-23   

گەندەڵی و خۆدەوڵەمەدنکردن بە ناوی ئیسلام و درووستکردنی مزگەوت لە چەند شارێکی بەریتانیا، گەیشتووەتە ئاستی شەڕی ناوخۆی گرووپە سەلەفییە کوردەکان. تا ئێستا چەندین کەس بریندار بوون و چەند کەسێکیش لە لایەن پۆلیسی بەریتانیاوە دەستگیر کراون!

ڕێژەی گەندەڵی لە پارەی کۆکراوە بۆ مزگەوتەکان، بە سەدان هەزار دۆلار دەخەمڵێنرێت. بە گوێرەی لێدوانی ڤیدیۆیی کەسانی ئاگادار، ڕێژەی گەندەڵی لە ماوەیەکی کورت و بۆ چەند کارێکی خێڕخوازی، ملیۆنێک و سێسەد هەزار پاوەنی تێپەڕاندووە.

لە یەکێک لە هەڵمەتەکانی پارەکۆکردنەوە کە بە ڤیدیۆ تۆمار کراوە، یەکێک لە بانگخوازەکانی هاوار دەکات "بە ئەڵا یەک شت فریاتان ناکەوێت، ئەم سەتڵە نەبێت کە تێی ئەکەن"

لە ئێستادا ناوی چوار تا شەش بانگخواز دەهێنڕێت کە لە گەندەڵییەوە تێوەگلاون. بەشێک لەو بانگخوازانە، کۆمپانیای بازرگانیان بە ناوی خۆیانەوە دامەزراندووە. بە پێی یاسا، پێشمەرجی دامەزراندنی بەشێک لەو کۆمپانیایانەیە سەدان هەزار پاوەنە.

لە چەند ساڵی رابردوودا ڕەوتی سەلەفی لە ناو بەشێک لە کوردانی بەریتانیا بڵاو بووەتەوە، زۆرینەی ڕەهای ئەو سەلەفیانە خەڵکی باشووری کوردستانن.

سەلەفییە کوردەکانی بەریتانیا، تا ئاستێکی دیاریکراو، کۆمەڵگەیەکی سەربەخۆیان لە چەند شارێکی بەریتانیا درووست کردووە. میکانیزمی کارکردن لەو کۆمەڵگەیەدا، تێکەڵێکە لە مزگەوت و ئاینداری، بازرگانی و بەرژەوەندی ئابووری و پەیوەندی کۆمەڵایەتی.

هۆکاری کۆبوونەوەی سەلەفییەکان لە بەریتانیا، پەیوەندی بە دوو هاندەری سەرەکییەوە هەیە.

هاندەری یەکەم: لە بەریتانیا سەلەفییەکان دەتوانن منداڵەکانیان بۆ قوتابخانەی ئاینی بنێرن. لەو قوتابخانانە منداڵەکان نەک تەنیا فێری نوێژ و خوداپەرستی دەکرێن، بەڵکو وانەی عەقیدە وەردەگرن لەگەڵ گەورەبوونیاندا شارەزای بوارە عەقیدەییەکانیش دەبن.

هاندەری دووەم: کاری ڕەش و خۆدەوڵەمەندکردن بە دزی یاساوە!

سەلەفییە کوردەکانی بەریتانیا تەنها پەنابەر و هاوڵاتی ئەو وڵاتە نین، بەڵکو بەشێکی بەرچاویان، لە پازدە ساڵی ڕابردوودا، لە سکەندناڤیا و وڵاتانی ترەوە، بۆ بەریتانیا کۆچیان کردووە.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×