ڕەتکردنەوەی پێشنیاری ئەمریکا لە لایەن جەنەڕال مەزڵووم، بڕیارە درووستەکەیە!

شوان حەمە
  2025-07-10     432

تۆم باراک نێردەری ترامپە بۆ سوریا، هەمانکات باڵیۆزی ئەمریکایە لە ئەنقەرە، هەژموونی ڕاستەوخۆیشی بەسەر لوبنانەوە هەیە.

تۆم باراک سەرمایەدارێکی ملیاردێرە، نزیکەی چل ساڵ لەمەوبەر، بە هۆی بەرژەوەندی و سەرمایەگوزارییەوە، نزیکایەتیی لەگەڵ دونالد ترەمپ درووست کردووە.

باراک دیپلومات نییە، شارەزایی پێشتری لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا نییە، لەگەڵ ئەوەشدا دەسەڵاتێکی گەورەی لە کۆشکی سپییەوە پێ سپێردراوە.

تۆم باراک لەسەر هەمان هێڵی دۆنالد ترەمپ، پاراستنی بەرژەوەندییە ئێستایی و ئایندەییەکانی ئیسرائیل، دەخاتە پێش هەر شتێکی ترەوە.

باراک لەو دیدە ئیسرائیلدۆستییەوە، هەوڵ دەدات هێزەکانی سوریای دیموکرات تێکەڵ بە سوپای سوریا بکرێن، بە جۆرێک حکومەتی سوری شەرعییەتی زیاتری پێ ببەخشرێت، تا لە رێگەی دانوستاندن و رێکەوتنی نوێوە، سوریا لەبەردانەواندنی زیاتر بۆ ئیسرائیل بکات.

رەتکردنەوەی پێشنیاری تۆم باراک لە لایەن جەنەرال مەزڵومەوە، بڕیارە درووستەکەیە.

ڕوونە بە بێ دیارکردنی چارەنووسی ڕۆژئاوای کوردستان، پرۆسەی ئاشتی لە باکوری کوردستان و تورکیا بەدی نایەت! ئەو دوو پرسە دووانەی تەواوکەری یەکترن.

ڕەنگە هەر لەبەر ئەوەش بێت، دوای تێپەڕبوونی کەمتر لە بیستوچوار کاتژمێر بەسەر کۆبوونەوە سەرنەکەوتووەکەی دیمەشق، تۆم باراک رایگەیاند: ئەمریکا لە سوریا ناکشێتەوە و هیزەکانی سوریا دیموکرات شەریکی سەرەکی ئەمریکان!

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×